دوای مردن چی ڕوو دەدات؟

Wednesday, 28/06/2023, 2:47

6113 بینراوە


گفتوگۆیەک لە نێوان دروسکەرو مرۆڤدا لە پاش مردن.

د: واتا قسەی دروستکەر.
م: واتا قسەی مردو.

د: تۆ بەڕێگاوە بویت بەرەو ماڵەوە کاتێک کە مردیت، شتێکی عەجیب و غەریب نەبو، مردنەکەت مردنێکی بێ ئازار بو، دکتۆرەکان ویستیان ڕزگاری بکەن لە مردن بەڵام نەیانتوانی، جەستەت بە جۆرێک تێکشکابو  مردن باشترو بو لە ژیان، باوەڕم پێ بکە، بۆیە ئێستا منت بینی.

م: چی ڕویدا، لە کوێم من؟

د: تۆ مردیت.

م: لەوێ لۆریەکی لێ بو,  بەرەوڕوم هات، کەواتە ئێستا من مردوم؟!

د: هەستێکی خراپت نەبێت بەرامبەر بە مردن هەمو کەسێک دەمرێت. تۆ سەیری چوار دەوری خۆت دەکرد هیچی لێ نەبو بۆشایی بو، تەنها تۆی لێ بویت لەگەڵ من..

م: ئەم شوێنە کوێ یە؟ ئایا ئەمە دوای ژیانە؟ 

د: بەڵێ کەم و زۆر..

م: ئایا تۆ خودایت؟

د: بەڵێ و نەخێر..

م: منداڵەکانم خێزانەکەم.

د: چی دەربارەی ئەوان؟

م: ئایا سەرکەوتو دەبن لە ژیاندا؟ ئایا ئەوان باشن؟

د: ئەوەم پێ جوانە بیبینم، تۆ تازە مردویت بەڵام  خەمی گەورەی تۆ لەم کاتەدا خێزان  و منداڵەکانتە.! تۆ زۆر بەسەر سامیەوە سەیری منت دەکرد، بەس دیارە بۆ تۆ شێوەم لە شێوەی خودا ناچێت؟ من شێوەم لە پیاو یان ژن دەچێت شێوەیەک کە بۆ تۆ ئاساییە.. بێ خەم بە لەوان ئەوان باش دەبن. منداڵەکانت بیرت لێ دەکەنەوە وەک باشترین باوک لە هەمو ڕوەیەکەوە، بەڵام بەداخەوە کات نەبو کە پێکەوە گەشە بکەن لەگەڵ تۆ، ژنەکەت لە دیوی دەرەوە دەگری و خەمبارە، بەس لە ناخەوە ڕزگاری بوە، چونکە پەیوەندیەکەتان گەیشتبوە کۆتایی..

م: ئاخخخخ. ئێستا چی ڕودەدات؟  ئایا دەچمە بەهەشت یان جەهەنم؟

د: هیچیان ، تۆ دوبارە دەژیتەوە،

م: واووو کەواتە هیندوەکان ڕاستیان کرد؟

د: هەمو دینەکان ڕاست دەکەن هەر دینەو لەسەر شێوەی خۆی. لەگەڵم پیاسە بکە لەگەڵم بڕۆ تا ئەو شوێنەی پێویستە.

م: بەرو کوێ دەچین؟

د: بۆ هیچ شوێنێک ناڕۆین، تەنها خۆشە کاتێک گفتوگۆ دەکەین بەڕێدا بڕۆین..

م: باشە سودی ژیان چیە؟ کاتێک لەدایک دەبم دەچمەوە جەستەیەکی خاڵی؟ کەواتە هەرچی بکەم لە ژیانی ئایندەمدا هیچ لەمەسەلەکە ناگۆڕێت؟

د: نەخێر بەو شیوەیە کار ناکات، هەمو شتێک کە تۆ فێری دەبیت لە ژیاندا لەگەڵتدایە و فێری بویت، تەنها لەم کاتەدا تۆ لە یادت نەماوە، من ئێستا وەستام لە پیادەڕەوی و دەستم خستە سەرشانت چونکە گەیشتینە کۆتا قۆناخ لە ڕێڕەوی پیاسەکەمان، ڕۆحەکەت هێندە گەورەو زیرەکە بە هیچ شێوەیەک تۆ ناتوانیت بزانیت و لێی تێبگەیت.. لەم ساتەدا. مێشکی مرۆڤ تەنها دەتوانێت لە کەمترین ئاستدا تێ بگات کە ئێمە کێین.  وەک ئەوەیە پەنجە بکەیت بە ناو پەرداخێک ئاوی گەرمدا، تۆ تەنها هەست بەگەرمیەکە دەکەیت لە پەنجەتدا بەڵام چواردەورت پڕە لە شتاهەیەک کە تۆ هەستی پێ ناکەیت یان نایبینیت. تۆ بویت بە مرۆڤ بۆ ماوەی ٣٦ ساڵ ، هێشتا لە ڕاستیدا خۆت نەکردۆتەوەو ئاگاهیت بەرزنەبۆتەوە، ئەگەر لێرە زیاتر لە کاتی خۆمان بمێنینەوە هەمو ژیانە کۆنەکانت دێتەوە یاد.. بەڵام هیچ سودێکی نیە ئەو کارە بکەین لە نیوان دو ژیاندا..

م: ئایا من چەند جار لە دایک بومەتەوە؟

د: زۆر زۆر  زۆر.. ئەمجارە دەگەڕێیتەوە بۆ ژیانن وەک کچێکی کۆڵبەری چینی، دەچیتەوە بۆ ساڵی ٥٤٠ پێش زاین.

م: چاوەرێ بکە، چیت گوت؟ تۆ بەکاتددا دەمگێڕیتەوە؟

د: بەڵێ ڕاستە، کات تەنها لەو کەونەی تۆدا بونی هەیە، ئەو شوێنەی منی لێوە هاتوم شتەکان جۆرێکی ترن،

م: تۆ لە کوێوە هاتویت؟

د: بەڵێ ڕاستە منیش لە شوێنێکەوە هاتوم ، هەمو کەسێک لە شوێنێکەوە هاتوە، خەڵکی تریش هەیە لە شیوەی منن ،  دەزانم دەتەوێت بزانیت ئەوێ چۆنە؟ بەداخەوە پێشت بلێم تۆ لێی تێناگەیت.

م: بۆستە، ئەگەر من بتوانم بگەڕێمەوە بۆ ژیان لە ڕابردودا کەواتە لە شوێنێکدا لەگەڵ خۆم بەرکەوتنم هەبوە؟ وایە؟

د: بەڵی زۆر جار ئەوە ڕوو دەدات، لە هەردو ژیانەکەدا تۆ تەنها مێشکت لای ئەو تەمەنەیە کە بۆت دیاری کراوە. وە تۆ بێ ئاگایت لەوەی کە چی لە چواردەورت ڕوو دەدات.

م: جا سودی ئەمە چیە؟

د: من سەیری چاوی تۆم کرد، واتای ژیان بو ، ئەوە وای لێ کردم ئەم کەونە دروست بکەم ، ئەم کەونەم تەنها لەبەر خاتری تۆ دروست کردوە تا گەشە بکەیت.

م: تۆ مەبەستت لە مرۆڤایەتیە؟ تۆ دەتەوێت ئێمە گەشە بکەین؟

د: نا تەنها تۆ، ئەم کەونەم لەبەر خاتری تۆ دروست کردوە. لە هەمو ژیانێکدا تۆ گەشە دەکەیت و بەرەو ژیانێکی باشتر هەنگاو دەنێیت..

م: تەنها من؟ ئەی ئەو هەمو خەڵکەی تر چین؟

د: کەسی تر بونی نیە لەم کەونەدا تەنها من و تۆین. بۆ وا واقت وڕماوەو سەیرم دەکەیت؟

م: بەڵام هەمو ئەو مرۆڤە لەسەر زەویە.

د: هەموی تۆی، هەمویان تۆن هەر یەکەو لە زیندوبونەوەیەکی نوێی تۆدا.

م: بۆستە واتە من هەمویانم؟

د: ئێستا تێگەیشتیت.

م: من هەمو ئەو مرۆڤانەم کە ژیاون! کەواتە من ئیبرەهام لینکنم؟

د: بەڵێ ، تۆ هەمان ئەو پیاوەشی کە کوشتی.

م: من هێتلەرم؟

د: بەڵێ لە هەمانکاتدا تۆ ئەو ملیۆنەها مرۆڤەشیت کە بەدەستی ئەو مردن.

م: کەواتە من عیسای مەسیحم؟

د: بەڵێ تۆ هەرخۆشت شوێنکەوتوەکانی ئەویت. بێ دەنگ بویت چی بو؟ هەمو کاتێک کە غەدر لە کەسێک دەکەیت لە ڕاستیدا غەدر لە خۆت دەکەیت. هەمو چاکەیەکیش کە کردوتە کردوتە بەرامبەر بە خۆت. هەمو خۆشیو ناخۆشی و دڵتەنگیەک کە مرۆڤ هەستی پێ کردوە تۆش هەستت پێ کردوە. تۆ ماوەیەکی زۆر بیرت دەکردەوە،

م: بۆ بۆ ؟ ئەم هەموو شتانە بە چی مەبەستێک؟

د: لەبەر ئەوەی ڕۆژێک تۆش وەک منت لێ دێت، لەبەر ئەوەی تۆش وەک منیت. تۆ دانەیەکیت لە جۆرە نایابەکان، تۆ منداڵی منیت.

م: واوووو مەبەستت ئەوەیە من خودام؟

د: جارێ نەخێر ، هەرکاتێک هەمو ژیانەکانی مرۆڤت تاقی کردەوە، ئەوکات تۆ گەورە بویت و دەتوانیت لەدایک ببیت.

م: کەواتە هەمو کەون تەنها هێلکەیەکە؟

د: ئیتر کاتی ئەوە هات کە دەبێت بڕۆیت بەرەو ژیانی ئایندەت. وا من تۆم ناردەوە بەرەو ڕێگاکەت.

 

ئەم نوسینە لەسەر بەنمای دوبارە ژیانەوە نوسراوە..بەڵگەی زۆر هەیە بۆ دوبارە ژیانەوە لەسەر ئەم زەوی، وە ئەوانەی زۆر قوڵبونەتەوە لە ژیان و ڕۆح دەزانن کە ئێمە هەمو سەرچاوەی یەک وزەین..

 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە