زانیاریە نهێنیەکانی نەزمی جیهانی نوێ

Wednesday, 24/05/2023, 19:58

4379 بینراوە


لە ساڵی ١٩٥٤ لە لایەن سەرۆکی ئەمریکاوە ئایسنهاوەر ، گرێ بەستێک واژۆ کرا لەگەڵ بونەوەری دەرەکی کە بە جۆری ڕەساسی ناسراوە. ئەم جۆرە بونەوەرە لە هەسارەیەکەوە هاتون بە ناوی ئۆریۆن.
سەرۆکی ئەمریکا ئایسنهاوەر لەگەڵ ڕەساسیەک

لەو گرێ بەستەدا هاتوە بۆ گۆڕینەوە بە تەکنەلۆژی ڕەساسیەکان بۆیان هەیە ساڵانە چەند مرۆڤێک ببەن بۆ لێکۆڵینەوەی جینەکان و لێکۆڵینەوەی پزیشکی. ڕەساسیەکان داوای ئەوەشیان کرد کە ئەوان لە چاوی خەڵکی بشاردرێنەوەو مرۆڤی سەر زەوی بەم پەیوەندیە نەزانێت.
ماوەیەکی کەم دوای ئەم ڕێکەوتنە تەکنەلۆژی لەسەر زەوی جەمپێکی گەورەی کرد، لە دروست کردنی لەیزەر، دوربینی شەوبین،کۆمپیوتەر، چیپی کۆمپیوتەر، کێبڵی ڤایبەر ئۆپتیک هتد..
ئەو گرێ بەستە تا ڕۆژی ئەمڕۆ بەردەوامە ، بەڵام ژمارەی ئەو کەسانەی کە ساڵانە لە لایەن ڕەساسیەکانەوە دەبرێن زۆر زۆر بەرز بۆتەوە، زۆرێک لە حکومەتی وڵاتان دەنگیان لێ بەرز بۆتەوە بۆ ئەو ژمارە زۆرە... ( ئەم ڕێکەوتنە لەگەڵ حکومەتی ئەمریکا کراوە بەڵام زۆربەی وڵاتەکان لێی سودمەند بون و ئاگادارن لەم ڕێکەوتنە).
بنکەی بونەوەری دەرەکی لە ژێر زەویدا
هەمو ساڵێک لانی کەم لەسەر ئەم زەوییەی ئێمەی تێدا دەژین هەشت ملیۆن منداڵ بێ سەروشوێن دەبێت. یەک لەسەر سێی ئەم ژمارەیە بە دەسیسەی حکومەت دەفڕێنرێن و دەبرێنە بنکەکانی ژێر زەوی کە ژمارەیان دەگاتە ١٤٧٧ بنکە. ئەو منداڵانە تەواوی تەمەنیان بە زیندانی کراوی دەمێننەوە تا لە ژیاندا مابن هەرگیز ناتوانن ئەو شوێنە بە جێ بهێڵن بە زیندویی.  ئەم منداڵانە بەکار دەهێنرێن بۆ تاقیکردنەوەی جینەکان و تاقیکردنەوەی بایلۆجی، سێکس، خواردنەوەی خوێنیان، بڕینەوەی ئەندامەکانی جەستەیان، ئەم تاقیکردنەوانە لە لایەن مرۆڤەوە ناکرێت بەڵکو لە لایان بونەوەری ڕەساسیەوە دەکرێت. زۆرێک لەم تاقیکردنەوانە لە بنکەی ڤانگارد دەکرێت لە فۆنێکس ئەریزۆنا.
ئەو شوێنەی ئەم تاقیکردنەوەنەیان تێدا ئەنجام دەدرێ هاوشێوەی ئەو جەهەنمەیە کە مرۆڤ ناوی دەبات، ٢٤ کاتژمێر گوێت لە هاوارو ناڵەی منداڵانە و ئەو کەسانەیە  کە لە ژێر تاقیکردنەوەدا ئەندامی جەستەیان لێ دەکرێتەوە. لە هەمان شوێندا کورەیەکی ئاگری تێدایە کە لەخولەکێکدا یازدەهەزار لیتر گاز دەسوتێنێ، پاشماوەی مردوەکان دەخرێنە ئەم کورەیەوەو هیچی لێ نامێنێتەوە.
بەرپرسی ئەم بنکەیە کەسێک بو بە ناوی لوتێنەنت کۆڵۆنێل چارڵس ت. لێنەجەر.
ئەم کەسە خۆی لێکدراوی نێوان مرۆڤ و بونەوەری ڕەساسی بو واتە هایبرێت بو.

ئەجێندای ٢١

لە ساڵی ١٩٩٤ دا وڵاتان لە قایهیرەی پایتەختی میسر کۆبونەوەیان کرد، لەسەر ئەوە ڕێکەوتن کە ژمارەی دانیشتوانی زەوی زۆرەو دەبێت ئەم ژمارەیە کەم بکرێتەوە، لەو کۆبونەوەیەدا ١٦٩ وڵات بەشدار بون. هەمو ئەم ولاتانە لەسەر ئەوە یەک بون کە ژمارەی دانیشتوانی زەوی زۆرەو دەبێت کەم بکرێتەوە  ئەگەر نا پێداوسیتیەکانی ڕۆژانە بەشی ئەو هەمو خەڵکە ناکان. لەسەر ئەوە ڕێک کەوتن کە بە زۆر ژمارەی دانیشتوان کەم بکەنەوە.ئەوکات بڕیار بوو تا ساڵی ٢٠٣٠ لە ٦ ملیارەوە ژمارەکە بکەن بە ٨٠٠ ملیۆن کەس، ئەمەش واتای ئەوەیە کە بە ڕێژەی ٩٥٪ دانیشتوانی زەوی لەناو ببەن.

ڕێگاکانی کەمکردنەوەی مرۆڤ:

·     مادەی ژەهراوی فلۆرید بکەنە ئاوی خواردنەوەو مەعجونی ددان، فلۆراید یەکێکە لەو مادانەی کە جەستەی مرۆڤ ژەهراوی دەکات و کاریگەری هەیە لەسەر عەسەبەکانی منداڵ، کاریگەری خراپی هەیە لسەر ئێسقانی مرۆڤ. .
·     دروست کردنی ڤایرۆس و نەخۆشی. ( زۆربەی ڤایرۆسەکان لە تۆمارگەی گشتی تۆمار کراون بە ناوی کۆمپانیاکانی بیڵ گەیتسەوە واتە شتێک کە داهێنانی تۆ بێت دەتوانیت لەو تۆمارگەیە تۆماری بکەیت، کە پێێ دەڵێن نوسینگەی پەتێنت).
·     بڵاو کردنەوەی نیرۆ تۆکسین لە ڕێگای فڕۆکەوە ٢٤ کاتژمێر لە شەوڕۆژدا گازێکی سپی بڵاو دەکەنەوە کە بە کیمترایەڵ ناسراوە..ئەم فڕۆکانە لەسەر حسابی بیڵ گەیتس بە بیانوی گەرم بونی زەوی بەرگرتن لە خۆر ئەم دوکەڵە بڵاو دەکەنەوە کە زەرەری هەیە بۆ ڕوەکەکان و بۆ هەناسەی مرۆڤ.. هەر بەم بۆنەیەشەوە جەستەی مرۆڤ ناوانێت وزە لە خۆر وەرگرێت و دەبێت مانگانە تا مردن ڤیتامین دی بکڕیت، ئەمەش لە سودی بیڵ گەیتس، کەسانێکی زۆر توشی حەساسیەت بون ئەمەش هۆکاری ئەمگازەیە یان لە ڕێگای ڤاسکینەوە توشی حەساسیەتت دەکەن، بۆ ئەوەی تا لە ژیاندا ماویت مانگانە دەرمانیان لێ بکڕیت. هەمان ئەم گازەش هۆکارێکە بۆ توشبون بە شێرپەنجە، پیاو نەزۆک دەکات، هێزی بەرگری جەستە دادەگرێت. دوای بڵاو کردنەوەی ئەم گازە سەیریان کرد نسبەی سپێرمی مۆرڤ ٥٠٪ کەمی کردوە، ئەمەش وا دەکات لە ماوەیەکی درێژخایەندا مرۆڤ بێتە کۆتایی.
تەنکەری ناو فڕۆکەکانی ڕۆژانە گاز دەڕژێنن

·     جەنگ لە نێوان وڵاتاندا لەسەر بیروڕای جیاواز، لەسەر دینو مەزهەب یان ناوچە و قەومیەت..دروست کردنی تێرۆریست و ناساندنی ، درست کدنی هێزی دژە تێرۆر..
·     پێشتر وڵاتانی وەک ئەمریکا و بەریتانیا زوو دەستیان کرد بە کاری بڵاوکردنەوەی نەخۆشی لە ڕێگای ڤاکسینەوە، لە ساڵی هەشتاکانەوە لە ڕێگای ڤاکسینەوە نەخۆشییان بڵاو دەکردەوە. زۆرینەی نەخۆشیەکانی ئەفریقا لە لایەن دەزگا خێرخوازیەکانەوە بڵاو دەکرایەوەو بیڵ گەیتس پارەی تێچوی ئەو ڕێکخراوانەی دەدا.
بڕیار بو یەکەم جار ئەم ڤایرۆسە کە بە کۆڤید ناسراوە لە ساڵی ٢٠١٧ دەدا بلاو بکرێتە، بڕیار بوو هێڵەری کلنتۆن هەڵبژاردنی ئەمریکا باتەوەو کارئاسانی بۆ کۆمەڵی کەباڵ بکات، ئەوە بوو هەڵبژاردنەکان لە لایەن ترامپەوە برایەو کاتێک لە دافۆس بانگێشت کرابو، لەوێ ویستیان ترامپ بهێننە پاڵ خۆیان وەک زۆرێک لە سەرکردەکانی وڵاتان  وەک: ماکرۆ فەڕەنسا، ترودۆ کەنەدا. سەرۆکی ئوستورالیا، سەرۆکی نەمسا، ئەڵمانیا، نیوسەیلاند، بەریتانیا، ئیسپانیا، پۆرتۆگال، یۆنان، ماڵتا، چەندەها سیاسی و دادوەرو وەزیرو سەرۆکی پارتەکان.. ئەوە و ترامپ ڕازی نەبو بەو پلانەی ئەوان هەیانەو گوتی : ئەم زەوی کەس خاوەنی نیە جگە ە خودا کەسیش بۆی نیە دەوری خودا ببینێت.. ئەم بۆچونەی ترامپ وای کرد پلانکە دوابخرێت بۆ پێش هەڵبژاردنی ٢٠٢٠ ئەوەبو لەو  هەڵبژاردنەدا بە زۆرو تەزویر بایدن کرایە سەرۆکی ئەمریکا، بەڵام لە ڕاستیدا ئێستاش ئۆباما حوکم دەکات لە پشت پەردە.

فڕۆکەی MH17

ئەم فڕۆکەیە لە هۆڵەندا دەچو بەرو لە فڕۆکەخانەی شخیپهۆڵ بەرەو شاری کولا لومور، فڕۆکەکە مالیسی بو ٢٩٨ سەرنشینی تێدا ب، ١٥ لەو سەرنشینانە  زانای بواری ڤایرۆسۆلۆژی بون و بڕیار بو بچن لە مالیزیا کۆنفراسێک بکەن و ئیسپاتی بکەن کە ڤایرسۆی ئایز دروستکراوی دەستی مرۆڤو تاقیگەکانی بیڵ گەیتسە.. ئەم فڕۆکەیە لەسەر گەندەڵترین وڵاتی جیهان خرایە خوارەوە کە ئۆکرانیا بو، هەر ئودەم کۆمەڵی کەباڵ ویستیان بە بەردێک دوو چۆلەکە بکوژن، هەم زانکان بکوژن و باسی ئەو ڤایرۆسە نەهوروژێنن هەم ڕوسیا تۆمەتبار بکەن بە خستنە خوارەی ئەو فڕۆکەیە..کەواتە شەڕی ئۆکرانیا  گێچەڵێکی کۆنە بە ڕوسیای دەکەن و دەمێکە لە پلاندان بۆ تێکدانی ڕوسیا،
فڕۆکەی MH 17

تەکنەلۆژی هۆڵۆگرام:

لە ساڵی ١٩٩٧ دا کەشتیەکی ئاسمانی دەرکەوت لە فینیکس ئێرەزۆنا، ئەم کەشتیە یەک میل(١٦٠٠ مەتر) درێژ بو لە شیوەی سێگۆشەییدا و زۆرێک لە خەڵک بینیان و وێنەیان لێ گرت..ئەمە یەکەم تاقی کردنەوەی تەکنەلۆژی هۆڵۆگرام بوو بە سەرکەوتویی..واتە ئەم کەشتیە ڕاستی نەبو بەڵکو تەنها هۆڵۆگرام بوو. ئەم تاقیکردەوەیە پەیوەستە بە پلانی کۆتایی کەباڵ کە دەیانەوێت هێرشێکی درۆینەی بونەوەری دەرەکی دروست بکەن گوایا هێرش کراوەتە سەر زەوی و زەوی دەبێت یەک بگرێت دژی ئەم بونەوەرانە..لەو کاتەدا ئەجێندای گڵۆباڵیستەکان پەیڕەو دەکرێت. دەیانەوێت لە ساڵی ٢٠٢٤ دا لە شەوێکدا وێنەی هەزارەها کەشتی نیشان بدەن لە زۆربەی شارەکانی سەر زەوی تا مرۆڤەکان وا بیر بکەنەوە ئەمە هێرشی بونەوەری دەرەکییە بۆ سەر مرۆڤایەتی..بەڵام لە ڕاستیدا ئەمە هێرش نیەو تەنها وێنەی هۆڵۆگرامە.
لە هەمان کاتددا کە ئەو کەشتیانە دەبینرێن فڕۆکەی جەنگی دێت خۆی بۆردومانی ئەو ناوچانە دەکات کە پێشتر بۆیان دیاری کراوە تا ئێمەی مرۆڤ وا هەست بکەین ئەوە کەشتی بونەوەرەکانە بۆردومان دەکات و ئێمە دەبێت گوێ ڕایەڵی حکومەت و دەسەڵات بین تا بمانپارێزن.
ترس و دڵەڕاوکێیەکی زۆر دروست دەکەن، لە هەمان کاتددا حکومەتێکی گشتی دروست دەکەن بۆ تەواوی زەوی بە ناوی ڕوبەڕوبونەوەی هێرشی دەرەکی، لە هەمنا کاتددا ئەجێندای گڵۆبالیستەکان پیادە دەکرێت.
ئەگەر کۆمەڵی کەباڵ ئەمەیان بۆ بچێتە سەر ئەوا ئێمە هەمومان دەکرێینە کۆیلەی دەسەڵاتو دەوڵەمەندەکان هیچ شوێنێک نابێت پەنای بۆ بەرین، ئەوکات بە ئارەزوی خۆیان ئەجێندای کەمکردنەوەی مرۆڤ جێبە جێ دەکەن.
تاکە ڕێگای چارەسەر و خۆپاراستن لە بە کۆیلە کردن دەبێت بەرەنگار بینەوە و نەهێڵین ئەمانە حوکمی زەوی بکەن.
تەکنەلۆژی سکای بیم لە ساڵی ١٩٨٦ لە بنکەی سێرکا د بوڵدەر لە کۆلارادۆ نمایش کرا لە لایەن ژەنەراڵ ئەندرو گارەس.. لەم بنکەیەدا بۆ یەکەم جار کەشتیەکی ئاسمانی لە شێوەی دەڤری سێ گۆشە دانراو بە بەرزی دوو مەتر، کاتێک سەیرت دەکرد نەتدەزانی ئەوە ڕاستیە یان هۆڵۆگرامە..ئەو کات ژەنەراڵ ئەندرو گوتی ئێمە لە ناوەڕاستی پەنجاکانەوە ئیش لەسەر ئەم  پڕۆژەیە دەکەین و ئێستا پێرفێکت کراوە..
نموەی ئەو کەشتیەی کە لە فینیکس بینرا هەمان ئەم تەکنەلۆژیە بوو بۆ یەکەم جار لەسەر خەڵک تاقی کرایەوە تا بزانن خەڵک بە چی دەبینێت ، ئایا خەڵك باوەڕ دەکات دەڤری فڕیویان بینیوە؟!
کەشتی ئاسمانی فینیکس

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە