ئایا زەوی بەو خێراییە دەسوڕێتەوە؟

Friday, 07/07/2023, 12:01

3198 بینراوە


بۆئەوەی لەم باسە بگەین دەبێت کۆمەڵێک ژمارە ڕیز بکەین و لەسەر ئەو ژمارانە بڕیار بدەین..

خێراییەکان:

خێرایی دەنگ لە کاتژمێرێکدا ١١٩٢ کم.

خێرایی خولانەوەی زەوی بەدەوری خۆیدا ١٦٧٠ کم لە کاتژمێرێکدا ئەمەش دەکات ماک ١،٣

خولانەوەی زەوی بەدەوری خۆیدا

خێرایی خولانەوەی زەوی بەدەوری خۆردا بە خێرایی١٠٧،٢٢٦ کم لە کاتژمێرێکدا ئەمەش دەکاتە ماک ٨٨ .

خولانەوەی زەوی بەدەوری خۆردا

خولانەوەی خۆر بەدەوری میلکی وەیدا ٨٨٥١٣٩،٢ کم لە کاتژمێرێکدا ئەمەش دەکاتە ماک ٧١٨

خولانەوەی زەوی و خۆر بە دەوری میلکیوەیدا

خولانەوە بەدەوری خۆری ناوەڕاستدا  ١٠٤٦٠٧٣٦٠٠ کم لە کاتژمێرێکدا ئەمەش دەکاتە ماک ٨٧٠

خولاەوەی مڵکیوەی بەدەوری خۆری سێنەتردا

Mach  چیە؟

تێبینی: وشەکە بە کوردی وەک ماچ دەنوسرێت بۆیە کردومە بە ماک تا خوێنەر دڵی بۆ شوێنتی نەچێت...

ماک ناوی فیزیازانێکی نەمسایی ئێرنست ماک بووە، کە کارەکانی لە کۆتایی سەدەی ١٨ و سەرەتای سەدەی نۆزدەهەمدا بۆ تێگەیشتن لە شەپۆلی شۆک و داینامیکی شلە سەرەکی بووە. ماک بریتیە لە ڕێژەی خێرایی تەنێک بە بەراورد بە خێرایی دەنگ. سەبارەت بە فڕۆکەکان، ماک پێوانە دەکات کە فڕۆکەکە چەندە خێرا بەناو بارستەی هەوادا دەجوڵێت لە بەرزی ئێستایدا بە بەراورد بە خێرایی دەنگ، کە ٧٦١ میل لە کاتژمێرێکدا لە ئاستی دەریادا لە ڕۆژێکی ستاندارددا.

کاتێک فڕۆکەیەکی جەنگی بە خێراییەکی زۆر دەفڕن کەم جار هەیە بگەنە ماک ٢

زۆربەی فڕۆکەکان لە نێوان Mach .75 و .85 دەڕۆن، خێراترین فڕۆکە تایبەتەکان خێراییەکانیان لە سەرووی Mach .90 بەدەست دەهێنن. کات دیاری دەکات کە ئایا فڕۆکە نەفەرهەڵگرەکان جارێکی تر لە ماک ١.٠ تێدەپەڕێنن وەک چۆن کۆنکۆرد بە بەردەوامی دەیکرد؛ هەندێک کۆمپانیا و هێڵە ئاسمانییەکان ئاواتیان ئەوەیە کە ئەو کارە بکەن.

ئایا جەستەی مرۆڤ بەرگەی خێرایی ماک ١٠ دەگرێت؟

کاتێک ئەم پرسیارە دەکرێت، ئایا دەکرێت جەستەی مرۆڤ بتوانێت بەرگەی ئەو خێراییە بگرێت؟ ئەگەری زۆرترین وەڵام نەخێرە. هەرچەندە نمونە خێرایی ماک ١٠ هەرگیز لەلایەن فڕۆکەیەکی سەرنشینەوە بەدەست نەهاتووە، بۆیە هەرگیز تاقی نەکراوەتەوە. بەڵام ماک ١٠ بە کەشتییەکی ئاسمانی بەدەست هاتووە - لە ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٤، ناسا فڕۆکەی X-43A ی هایپەرسۆنیکی تاقی کردەوە، و توانی بگاتە ماک ١٠ی ڕاستەقینە لەکاتێکدا ئەم کەشتیە بێ سەرنشین بو واتە ماک ١٠ لەسەر جەستەی مرۆڤ تاقی نەکراوەتەوە.

ئێستا دێمەوە سەر باسی زەوی گۆیی و سوڕانەوەی زەوی.

زەوی ماک ١،٣ بەدەوری زۆیدا دەسوڕێتەوە، پاشان ماک ٨٨ بەدەوری خۆردا دەسوڕێتەوە، پاشان ماک ٧١٨ بەدەوری میلکی وەی گالاکسیدا دەسورێتەوە، ئینجا ماک ٨٧٠ بەدەوری خوری سێنتەری گالاکسی میلکیوەی.. واتە بە کۆی گشتی:

١،٣+٨٨+٧١٨+٨٧-= ١٦٧٧،٣ ماک..

تا ئێستا مرۆڤ نەیتوانیوە ماک ١٠ تاقی بکاتەوە کەم فڕۆکەش هەیە بتوانێت بگاتە ماک ٤، کەواتە بیر بکەرەوە چۆن ئێمە دەتوانیت لەسەر زەوی بین و بە خێرای ماک ١٦٧٧،٣ بەم گەردونەدا بخولێینەوە بێ ئەوەی هەسی پێ بکەین.

لەواەیە ئێستا بڵێیت نمونەی مێشێک لە ناو فڕۆکدا کاتێک فڕۆکەکە بە خێرایی ١٠٠٠ کم دەوان و مێشەکە هەست بە هیچ ناکات، ئەو فڕۆکەیە ماک ٠،٧٥ واتە هەستی پێ دەکەیت کاتی فڕینی فڕۆکەکە بەڵام کە کار گەیشتە ماک ٧ فڕۆکەوانەکە کە هێڵمی هەیە و شوێنەکەی تایبەتە هێشتا هەر دەبورێتەوە بگاتە ماک ١٢ بۆی هەیە جەستەی هەڵوەشێت..

ئەم ژامرانەی سەرەوە لەسەر بنەمای زانستی ناسا نوسراوە واتە بۆجونی خۆم نیە...من خۆم باوەڕم بە زەویی گۆیی نیە، تەنها ئەم ژمارانەم خستۆتە ڕوو تا بە وردی نیشانی بدەم کە ناسا تەنها بۆ ئەوە دروست کراوە درۆمان بۆ بکات، وشەی ناسا وشەیەکی عبریە و واتای بۆ فریودان, بە ئینگلیزی واتای to deceive


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە