ئەم بێشەرمانە رووی حەسەن خەیرییان سپی کردەوە

Monday, 31/07/2023, 22:03

3947 بینراوە


رووی حەسەن خێریتان سپیی کرد چوون ئەمجارە بەناوی 10جاش پارتی میتی تورکی و نوێنەری وڵاتانی داگیرکاری ئقلیمی بۆ نوێ کردنەوەی پەیمانی 100ساڵەی بندەستی گەلەکەتان کەوتنە هاتوهاواری خۆفرۆشی.
نفرەت لەخۆتان و لعنەت لە بیرۆکەی بەرتەسکی کلاسیکی و تامەزرۆبوونی بندەستی ودۆژمن پەرەستی ورد و درۆشتتان ئەی پارتە نیشتیمانفرۆش  و بارکێشەکانی دەزگای میتی تورک و خۆازیارانی بەردەوامی و دووبارەکردنەوەی پەیمانی 100ساڵەی # لۆزان # کە مژن بە بندەستی نەتەوەکەتان و سەروەری دۆژمنانی دێرینەتان دەکەن ،ئەمە هەمان چیرۆکی ، هینە دێزەکەیە کە لە هەڵەتەگە خۆی هەڵدەدێرێ تا زەرەر لەخاوەنەکەی کەوێت ؟
خزمەت بەبەرژەوەندی  وڵاتاتانی داگیرکاری
 [ تورکیا، کۆماری پەتوسێدارەی ئیسلامی ئێران ، عراق وسوریا # بەکام پێوەر و معادلەی سیاسی  دەخرێتە خانەی شۆڕشگێڕی ؟
یەکەم : ڕەخنەی گازەندەی من  لە کۆمەڵەی بەناو شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی روژهەڵاتی کوردستانە کە هیشتا دەستی لە خوێنی ئاڵی ئەو دوو قارمانە شۆڕشگێڕەی حیزبی زەحمەتکێشان ووشک نەبوەتەوە بەڵام بۆپەردەپۆشی ئەم جەنایەتە کەسەرلەنوێ مەترسی نەگبەتباری  زەنگی ناتەبایی و براکوژی نێوان حیزبەکانە پەنایان بۆ پارتی دیمۆکراتی کوردستان و باقی جاشولکەکانی بردوە و خۆی خستەنێو ریزی ئەو لیستەسێخۆڕە نیشتیمانفرۆشانە.
دوویەم :  پارتی کورتان لەکۆڵی بەناو ئازادی کوردستان
 [ حسەین تەواب یەزدانپەنا ]کە هەم ناوکی بەدەستی پارتی بارزانی قرتێنراوە وهەم دروستکراوی ئەوانە و دەیان ساڵە بەکردەوەش جاش بەرکۆپانی فەرمی دەزگای پاراستنی پارتی بارزانیە.
سێیەم : تولە پارتی بێ پێگەی کۆمەڵایەتی بەناو سەربەستی کوردستان سەربە ،،عارف باواجانی .
بەراستی گەلەکۆمەی دژەنەتەوەیی ئەم حیزبانە رووی،،حەسەن خێری،، یان وەک جاشەکوردی دەسکلای ئاتاتورک لە دەسپێکی پەیمانی لۆزان لە ساڵی 1923سپی کرد و فەزێحەتبارتر لەو پیلانە مێژوویە ئەمجارە بەفەرمانی میتی تورک وئەردۆغانی ئیخوان داعش بە جێبەجێکاری پارتی دیمۆکراتی بارزانی ،
بۆ بەردەوامی پەیمانی لۆزان ، دژبە هەڵوێستی نەتەوەیی سەرجەم حیزبەبەشداربووەکان و کەسایەتیە ئازادیخۆازە سەربەخۆەکان و هەزاران هاوڵاتی لەهەرچواربەشی کوردستانی دابڕاو وبندەستی داگیرکاران،
 لە یەکەم کۆنفرانسی نێونەتەوەیی دژبە پەیمانی 100 ساڵەی سایکس پیکۆ لە،، شاری لۆزان،، ی سویسرا بەڕێوە چوو وەک هەوێن وجەوهەری  پێناسە وشۆناسەی نەتەوەی کورد و بانگەوازی جیهان شمولی و ئاراستەکردنی ئەم پرسیارە  مێژووییە ،،
بۆ و تاکەی مافی حقۆقی نەتەوەیی 40ملیۆن کورد لە ئاستی نێودەوڵەتی بەبڕیاری گەورەوڵاتانی زلهێزی کۆلنیالیزم پێشێل دەکرێت ؟
 نموونەی ئەم خەباتە نەتەوەییە تا ئیستا نەخراوەتەبەر زەڕەبینی ستراتیژی نەتەوەیی و سۆنگەی ئەقڵ و ئاوەزی سیاسی باقی حیزبەکان، ئیستاش دەخۆازن وەک گۆنگرەی نەتەوەیی هەولێر بەفەرمانی میتی تورک و  ئەردۆغانی ئیخوان داعش  فەشل بەم هەڵمەت و ڕنسانسەمێژووییە بهێنن؟
بەراستی مردنتان باشتربوو لەم ڕسواییەتان.
لیستی هەڵمەتی خۆخوری و داواکاری 10 پارت جاشی دژە نەتەوەیی
لەهەمبەر ،، بەڕێوەبەرانی کۆنفرانسی خۆازیای مافی نەتەوەیی لە شاری لۆزانی سویسرا :

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە