شاسوار...من پێموانییە تۆ راست بکەی!

Thursday, 21/09/2023, 20:45

3025 بینراوە


لە سەررووپەڕی کوردستانپۆست وێنەیەکی شاسواروگووتنێکی ئەوم خوێندەوە.شاسواردەڵێ: هەمووئەوانەی رەخنە لە نەوەی نوێ دەگرن لە ژێرەوە پارە لە یەکێتی وپاڕتی وەردەگرن.
لەلای من ئەخلاق لە سەرووی هەر بابەتێکی ژیانە،مرۆڤ ئەگەر خاوەنی سەروەتوسامانێکی مەزن بێ،یان بە هەژاریی بژی یان سەرکردەی حیزبێکی سیاسی بێ یا مەزنیی بنەماڵەی خۆی بێ یان خاوەنی پلەوپۆستێکی گەورە ی دەوڵەتی بێ،ئەگەر خاوەنی / ئەخلاق / نەبێ،بۆ ئەوە نابێ متمانەی پێبکرێ.
ئەوەی کە باشووری کوردستانی بەورۆژەگەیاندووە بێ ئەخلاقیی سەرکردە وحیزبیی کوردیە بووە.وەک رۆژی رووناک دەردەکەوێ کە لەداهاتوودا،لە باشوری کوردستان هەڵبژاردن بکرێ،زەرمەندیی سەرەکی ئەم دووبنەماڵەیەن کە هیچ سنوورێکیان بۆ دزی وفزی وبێ ویژدانیی نەهێشتۆتەوە،ئەوەی کە بەسەر کوردیان هێناوە،لە مێژوودا دەبێ تۆمار بکرێ.
بەغدا،بەغدای سەردەمی سەددام نییە کە بیانووی شەڕی چەکداریی بداتە بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی،چون ژیانی ئەو دووبنەماڵەیە لەسەر شەڕوئاژاوە گەڕاوە..ئەوجار قۆڵیان هەڵماڵیوە کە ئەو دووبنەماڵەیە تووشی شکستێکی گەورە بکەن.جگە لە ئەمانەش،دونیای دەرەوەی کوردستانیش ئیترجاڕس بون بە دەست ئەو چەتانەوە.
بۆیە هەلێکی زۆر باش رەخساوە کە لە ڕێگای شآسوارونەوەی نوێ باشووری کوردستان کۆنترۆڵ بکەن.ئەوەیان پێ باشترین بژاردەیە بۆ داهاتووی سیاسیی وئابووری وکۆمەڵایەتی ئەو بەشە لە نیشتمانی کورد.من کارم بەوکەسانە نییە کە ژێر بەژێر دەگەڵ دەسەڵات تێکەڵاون وپارەیان لێ وەردەگرن تا رەخنە لە نەوەی بگێرێ.

ئایا کوردستان پۆست پارە لە دەسەڵات وەردەگرێ؟

بۆ جوابی ئەو پرسیارە ویژدان وئەخلاقی خۆم کردۆتە دادوەر.بە هۆی ئەوەی تا رادەیەکی باش ئاشناییم لەسەر ڕێکاروهەڵوێستی کوردستانپۆست هەیە،دەبێ جوابێکی چوک بدەمەوە بە ئەو گووتنەی شاسواروپێی بڵێـم: تائێرە ئەوەندی من ئاگام لێیە وچەند وتارێکی رەخنەئامێزم لە نەوەی نوێ وشآسوارلەسەر ئەو سایەتە خوێندۆتەوە،من پێم وانییە بەرپرسیی ئەو سایتە هیچ پارەیەک لە یەکێتی وپاڕتی وەربگری.سەهلە پارەیان لێوەرناگرێ بەڵكوم بە شێوەیەکی بێ رەحمانەش دەکەوێتە بەر هەڕەشەی ئەو دووحیزبە.تەنانەت زۆر جاریش گرفتی تێکنیکیان بۆ سازداوە تا لە وەستانی بخەن.
بە پێی گووتنی ئەو قسەیەی شاسوار بێ،دەبێ کوردستانپۆست پارەیەکی باش لە یەکێتی وپاڕتی وەبگرێ،چون رەخنەی لەشاسوارونەوەی نوێ گرتووە.هەرمرۆڤێک کە دەم لە سیاسەت بدا بۆ ئاست کێشەیەکی گەورەی کورد لە باشووری کوردستان،بەو جۆرە بۆ ڕای گشتی بیروڕای خۆی دەرنابڕێ.
بە باوەڕی من دەبێ راستەڕاست بەرپرس وسەرنووسەری کوردستانپۆست،جوابی شاسوار بداتەوە،چون لە سیاسەتدا هیچ بابەتێک سەتالەسەت نییە.نەوەی نوێ هێشتا جڵەوی دەسەڵاتی بە دەستەوە نەگرتووە،رێگای رەخنەگرتن لە کەسانی رەخنەگر دەگرێ وتۆمەتباریان دەکا.رەنگە بۆ داهاتووبە بێ چآوترووکاندن ئیزن بەکەس نەدا کە رەخنەی لێ بگرێ.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە