فەلسەفەی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی نیشتمانی

Thursday, 28/09/2023, 20:05

2907 بینراوە


خاڵی لاوازیی نەتەوەکەمان لە باشووری کوردستان ئالزایمێریی سیاسییە کە زۆرینەی رەهای کۆمەڵگا تووشی بووە.ئەونەخۆشیە ژانهێنەرە کە بە نەخۆشیەکی مێژوویی ئەژمار ئەکرێ نە خەتای ویرووسێکی کوشەندیە نە خەتای گیانلەبەرێکی دژە مرۆڤە.
ویرووسی بێ دەرمانی ئەو ئالزایمێرە کە وەک شێرپەنجە جەستەی ئەو وڵاتەی تەنیوە رووناکبیروشآعیروزانای گوێ لە مستی کوردە لە باشووری کوردستان.ئەم چین وتوێژە ئاوی حەیاتیان لە خەڵک کردۆتە ژەهری مار.بۆ بژیوی ژیانی خۆیان دەستاودەستی دەسەڵاتێک دەبن،کە قازانجی بۆ داگیرکار زیاترە تا کورد.
ئەوڕۆ،رۆژی یەکەمی بەرێوە بردنی کۆنگرەی پێنجەمیی حیزبێکە کە لە باوکەوە رادەستی منداڵەکانی کراوە وشانازییش بەوە ئەکا کە ئەندامە لە سوسیال دێمۆکڕاتەکان.حیزبە دەسەڵاتدارەکانی ٣٢ساڵەی باشووری کوردستان وێنەی ئەو رەشەبایە دەچن کە تەواوی وەرزەکانی ساڵ ژیانی لە مرۆڤ تاریک کردوە.
کاتێک باڤڵ لۆمپەن لە ناو هۆڵی کۆنگرەدا لە رووی چەند پەڕ کاغەز کە بۆی نووسرابوو قسەی دەکرد،دووبابەت، سەرەنجی منی راکێشائەوەبووکە وتی تەنیا لەبەرخوداسەردائەنەوێنین!قسەی دیشی ئەوە بووکە بە فەلسەفەی جەلال تاڵەبانی باویکی پێکەوە کۆنگرەدەبەستین ودرێژە بە خەبات دەدەین.
گومانم لەوەدا نییە ئەو بێ ناسنامەیە باوکی خۆشی نەناسیوە.کاتیك دەڵێ تەنیا لە بەرخودا سەردادەنەوێنین،مێژووی سەراسەریی باوکی سەردانەواندن بووە لە ئاست داگیرکاری کوردستان،لە ژیانیدا نەیتوانیوە دەست لە بازەرگانیکردن لە سیاسەت بەردا بۆ وەرگرتنی پلەوپۆستی باڵا.کاتی خۆی مەسعود بارزانی دەگیانی خەڵك بەردا ووتی دەنگی پێبدەن تا ببێتە سەرۆکی هەرێمی کوردستان،بۆئەوەی پلەی سەرۆککۆماریی بۆ خۆی تەرخان بکا.
باسی کارکردنی کرد بە فەلسەفەی باوکی.زۆر سەیرە سەرسەریەکی ئاوا بزانێ واتای فەلسەفە چییە تا لە فەلسەفەی باوکی تێبگا.فەلسەفەی باوکی دەم پانکردنەوە وسەرشۆڕ کردن بووە لە ئاست بیانی،ئەوگەر بافڵ بەوجۆرە درێژە بە کارەکانی بدا،من دەڵێـم،راستی کردوە چون میراتگریی باوکیەتی.
لە بەستنی ئەو کۆنگریەدا لایەنێکی بەرچاولە دژبەرانی بنەماڵەی بارزانی پەراوێزکراون یان دەرکراون.بەوواتایە بانگهێشتنی کۆنگرە نەکراون.ئەو رەوتە هاسان دەرباز نابێ،بۆ داهاتوو گرفتی مەزن ساز ئەکا بۆ ناو ئەو حیزبە،قازانجی سەرەکیش لەو ئاژاوەیە بە قازانجی بنەماڵەی بارزانی دەشکێتەوە.
هۆلێکی گەورەوکەسانێکی پیرسالاروکەسانی تارادەیەک تەمەن مام ناوەندیی ناوهۆلی کۆنگرەیان داگیرکردبوو،ئاخاوتنی میوانە عەڕەبەکانی سەر بە بەغداش سەرەنجڕاکێش بووە،بە گشتی باسیان لە عیڕاقی عەڕەبی ویەک نەتەوە لە عێڕاق دەکرد.لەو ناوەشدا نێچیروان بارزانی لە هەموان عیڕاقی تر خۆی نیشان دەداوخۆش خۆش چەپڵەی بۆ لێدەدان.
دوای ئەو کۆنگرەیە زۆریی ناخایەنێ کە برینە سارێژنەکراوەکان دوای کۆنگرەی پێنج سەردەردێننەوە وناکۆکیی مەزن درووست دەبن.کارئەگاتە ئاستێک کە ترۆرتۆقاندن وکوشتی لایەنی بەرانبەر دەست پێدەکا.بە تایبەت ترسی هەری مەزن هەڵبژاردنی مانگی دووی داهاتووی ساڵی ٢٠٢٤ کە بارودۆخیی گشتی لە سیاسەتوئابووری وکۆمەڵایەتی سەروەدەرئەنێن.
خاڵی هەری سەرەنج ڕاکێش، پەیامی سەرکەوتن بۆ ئەو کۆنگریە بوو کە لە لایان  بەرپرسی یەکەمی سوسیال دێمۆکڕاتەکان ناردرابوو.وادیارە ئەو خاتوونە نە بنەماڵەی تاڵەبانی دەناسێ ونە منداڵەکانی ونە بارودۆخی ٣٢ ساڵەی ژیانی ئەو خەڵكە هەژارە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە