هۆکاری ئەم شەڕەی ئێستا

Monday, 09/10/2023, 18:35

2409 بینراوە


دەرووناسی ئەڵمانی "گۆساتڤێ لێ بۆن" کۆمەڵگاکان بەپێی داب ونەریتە کۆمەڵاتیەکانی دابەش دەکات، لەوانە کۆمەڵگای مێگەلی، واتا کەسەکانی بەبێ ئەوەی ئاگای لەهیچ بێت بەبێ بیرکردنەوە دوای مەڕی یەکەم دەکەوێت، چوونکە هیچ کەسیان لە گەوهەر کێشە تێناگان، کەچی خۆیان دەکەنە قوربانی، نەک هەر لە کێشە سەرەکیە تێناگان بەڵکوو بۆ نموونە زۆرینەی موسڵمانان نازانن کە ئیسلام چیە و پیلانەکانی چیە،چۆن پەیدا بووە؟ ئەندەنوسی، ئەلبانی، بۆسنەیی تەنانەت زۆرێک لەگەلانی ئەفەریکا، لەسەلام علیکم زیاتر هیچ لە زمانی عەرەبی تێنگات.
هەر پێش هاتنی داعش نهێنیەکان ئاشکرابوون، ئەو کاتەی کە مەسعود بارزانی بانگهێشی ئوردون کرا، بە بەشداری ئیسرائیل و تورکیا، کاتی خۆشی دەقی کۆبونەوەک لەکوردستان پۆست و زۆرێک لەمەدیاکانی دیکەی کوردیدا بڵاوکرایەوە، واتا داعیش پیلانی خۆیان بوو، ئەوبوو کە زیاتر٧ هەزار کورد بوونە قوربانی،کەچی مێگەل ئاسا، کوردی بێئاگا دوای داعش کەووتن، هەروەها لە ڕاپرسیەکەی کەناڵی ئەلجەزیرەی عەرەبی، لەسەدا ٩٥ دەنگدەران پاڵپشتی خۆی بۆ داعش دەربڕی.
کەس نەیپرسی ئەرێ حماس ئەو هەموو درۆنەی لەکوێ بوو، یان ئەو هەموو ڕاکێتە پێشکەتووەی لەکوێوە بەدەست گەیشت، جگە لەمەدیاکان جیهانیەکان، هەموومان دەزانین کە سەراپای لەئێرانەوە، بەدەستیان گەیشتووە.
ئەگەر خۆمان گێل نەکەین ئەوا بەبێ بیر کردنەوە تێدەگەین کە بنەماڵەی بارزانی وەک سەربازێکی بەئەمەکی تورکی فاشیە، دژ بەگەلەکەی خۆیان سەنگەریان گرتووە و بەشداری هەر هەموو پیلانە بۆگەنەکانی تورکی فاشستن، هەر هەمووشمان ئەو راستیە دەزانین کە " ڕیفڕاندۆمەکە" بەداخوازی تورکی فاشی جیبەجێکرا، هەتا ئەو مافانەی کورد بەدەستی هێنا دوای ڕوخاندنی سەدام لێی بستێندرێتەوە، زۆرێک لەم نهێنیە تێدەگەیشت، بەڵام زۆربە وەک ئێستا حماس تێنەگەیشت ودەستیان بەدەهۆڵ لێدان کرد.
هۆکاری ئەم شەڕەی ئێستا، پێشتر کورتەیەکمان لێوە باس کردووە،
کە هێڵە بازرگانیەنوێ پێشنیار کراوەکەی هندستان وئەوروپا، واتا لە هندستانەوە بۆ دوبەی، پاشان سعودیە، دواتر ئوردون، پاشان ئسرائیل، لە ئیسرائیلیشەوە بۆ دەریای سپی ناوەراست پاشان بۆ ئەوروپا، بەرهەمی ئەو هێڵە بە نزیکەی٦٠٠ ملیارد دۆلار دەخەمڵێندرێت، لەهەمان کاتدا کۆمەڵێک سوودی دیکە و کێشەی تری لێدەبێتەوە، لەوانە دەتوانن کە هێزی وزەی کاری مرۆڤی هەرزانی هندستان بەکار بهێنن، کە جێگای چین بگرێتەوە، هەروەها بازاڕی فرۆشتنی کەلوپەلی هەرزانی چین پەک بخرێت یان لاواز بکرێت، لەهەمووی گرنگتر ووزەی سعودیە و کەنداو خێراتر دەگاتە ئەوروپیەکان، بەمەش پێویستیان بە ووزەی روسی کەمتر دەبێت، هیچ نەبێت زۆر لاواز دەکرێت.
لەهەر هەموویان زیاتر نیگەرانە تورکیایە، چوونکە ڕێڕەوی "هێڵە ئاوریشم"یەکە دەگۆڕێت بەناو تورکیادا ناڕوات، ئەمەش بەزیان بۆ تورکیا دەشکێتەوە، هەمووشمان ئەوە باش دەزانین کە حماس سەرجەم گروپە چەکدارەکانی فەلەستین، هەرچەند چەک لەئێران وەردەگرن، کەچی لایەنگیری ئەردۆگانن زیاتر، ئێرانیش سوودمەند لەم شەڕەدا و حماس ئەوانی دیکە بەکار دەهێنێت، لە پێناو ئامانجەکانیدا،هەرچەند شەڕەکە بەداخوازی تورکیایە، ئسرائیل و ناتۆش لەو نهێنیە ئاگادارن، بەڵام تورکیا گەمەی داش بەداش لەگەڵ ئسرائیل و ناتۆ دەکات، کە بێدەنگی لەئاست کۆمەڵکوژی دووبارەی ئەرمەنەکانی قەرەباخ، هەروەها داگیرکردنی قەرەباخ لەلایەن ئازەربایجان و و تورکیاوە، بەرانبەر بە دانانی بنکەی سیخوڕی ئسرائیل لە سێ ڕێیانی نێوان ئەرمینیا، ئازاربایجان، ئێران، وەک هەڕەشە بۆ سەر ئێران، هەربۆیە لە دوو هەفەتەی ڕابردودا، زۆری نەمابوو،کە ئێران و تورکیا پەلاماری یەکتری بدەن،
کێشيکەش کۆتایی نەهاتووە وبۆی هەیە، ئەوەیش لەئانو ساتدا بتەقێتەوە، هەر هەموو ئەم باسانە لەسەرەتای سێپتامبەری ئەمساڵەوە لە مەدیاکاندا باسیان لێوە کراوە، بەتایبەت لەدوای کۆپونەوەی جی٢٠دا، لە نیو  دەلهی 
لەبەر هیچ نەبێت، ئەوا لەبەر ئەوەی بازاڕی چین بشکێنن، هەروەها نەکڕینی ووزەی ڕوسی، بەهەر نرخێک بێت، ئەو پڕۆژە بەئەنجام دەگەیەننن.
هەر بۆیەش لە کۆبونەوەی جی٢٠دا بڕیاری یەکلاکەرەوەی دوو دەوڵەتی ئیسرائیل وفەلەستیندرا، جا بۆ ئەوەی پیلانەکە تێک بدەن ئەم شەڕەیان بەرپا، کە دوو دەولەتەکەی ئسرائیل و فەلەستین دروست نەبێت.
 ئەوەی مایەوە عەلی باپیر و ئەوانی دیکە کەبۆ غەزە دەگرین و بێدەنگن لەئاستی هاوخوێنەکەی خۆیان لە بەکرێگرتەیی زیاتر هیچ نین و تەنها بۆ چەواشەکاری بەکاریان دەهێنن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە