بەپێی دەقی قورئان هەرکەس دژایەتی جوولەکە بکات، کافرە

Wednesday, 11/10/2023, 20:58

3232 بینراوە


مفتی نیم، بیفەتێنم، بەڵکوو ئەوەی باسی لێوە دەکەین، دەقی قورئانە، سورەی مائیدەی ٢٠، کە خودای موسڵمانەکانی خاکی" پیرۆز" واتا فەلەستینی ئەمڕۆ، بەخشیووە بە نەتەوەی جوولەکە، هەروەها خودای موسڵمانان ووشیاریش دەدات، کەئەگەر پێچەوانە بجوڵێنەوە، واتا ئەگەر دژایەتی جوولەکە بکەن، ئەوا لەگەڵ دۆراوەکاندا ناونووس دەکرێیت. 
وإذ قال موسى لقومه... (20) يا قوم ادخلوا الأرض المقدسة التي كتب الله لكم (سورة المائد الایة 20).
جگە لەوەش، هەر خوودی قورئان گەلی جوولەکە، بە باشترین گەلی سەر ڕووی جیهان دەزانێت و پاڵێوراوی خودایە، بڕوانە سورەی بقرە ٤٧، ئیتر ئەمە گەواهی قورئانە، نەک ووتەی شێخ و مەلا درۆزن وساختەچیەکان.
يا بني إسرائيل اذكروا نعمتي التي أنعمت عليكم و انی فضلتکم علی العاملین، ( سورة البقرة الايه 40) )
ئەمانە دەقی قورئانن نەک گێرانەوە، یان حەدیس، بۆیە بەپێی دەقی قورئان دژایەتیکردنی جوولەک، واتا کافر بوون، کەوابوو لە مەلا ساختەچی و درۆزەنەکان مەگرە، ڕاستگۆ، ئەوەی دەیبینی گەواهیە.
وەک دەزانین کە زۆرینەی هەرە زۆری موسڵمانان لە قورئان تێناگەن، جگە لەوەش کە دەیان نەتەوە، لەبنەڕەتدا عەرەب نین لەیەک دوو دەستەواژە زیاتر لە عەرەبی تێناگان، بۆ نموونە ئەندەنوسی، بۆسنە، تورک، تایلەندی، فلیپینی، ئەفغانی....هتد، بەڵام ئەوا دەقەکانی قورئانتان بۆ دەکەم بەکوردی و لەناوەڕۆکی قورئان ئاگادارتان دەکەم، دژایەتی قورئان واتا هەرچی نوێژو ڕۆژو، نزاکان بەر ڕەشەبای توڕەی خوادا دەکەون.
نەک دژایەتی جوولەکە دژایەتی هەر نەتەوەیەک کفرە، تاوانە، نەژاد پەرستیە، دڕنندەییە، هیچ نەتەوەیەکیش لەنەتەوەیەکی دیکە باشتر و پیرۆزتر نیە، هیچ خاکێکیش لەخاکێکی دیکە پیرۆزتر نیە.
 ئێستا تۆ ئەم ئایەتانە بە چاوی خۆت دەبینیت، ئایا دەستبەرداری ڕق و کینە دەبیتەوە، گوومان دەکەم، کە ژیوان بیتەوە، چوونکە ئەوەی لەناختدا جێگیربووە، بەسانایی ناڕەوێتەوە، بەداخەوە کە ئەڵێم ئەو ڕق و کینەی لەناختاندا چێندراوە، ڕێک هاو بیری ناخە ڕەشەکەتانە، چونکە هێشتا نەبوینەتە مرۆڤی کامڵ، هێشتا جینی دڕندەیمان کۆتایی نەهاتووە، مرۆڤ کە دەست بەرداری کلکی بوو، ئەوەش نەمانی پیویستی بوو، نەک مێشک فروانیەکەی، لەمەشدا گەواهیمان هەیە، کە پێش ٤٥٠ ملێۆن ساڵ، مرۆڤەکانی ئەمڕۆ بەشی "ڕق، ترس، شادی وپلان" ی لە کەللەی سەریدا نەبوو، دوای گەشەسەندن، ئەوبەشانە دروست بوو، ناوە زانستیەکانی لە ڤیدێۆکەدا هەیە، دەتوانیت خۆت بیاندۆزیتەوە، ئەگەر پێویست بکات، ئەمەش ووتەی زانستە، نەک قسەی حاجی و مەلا و شێخ، مەلاو شێخ مەبەستم عبدولەتیفەکان ساختەچی و درۆزەنە قۆڵبڕەکانە.
کەئەڵێین مەلای گەوادی مەبەستمان ئەو مەلایانەیە، کەووڵاتی سوید ١٣ ملێۆن کرۆنی دایە دەستی کە بیگەیەنێتە دەستی برسیەکانی سوماڵ، کەچی یەکسەر خۆی گەیاندە قەحبەخانەکانی تالیلەند و فلیپین، مەبەستمان مەلا سەید ئەحمەد پێنجوێنی، کە بانگەشەی ئەوە دەکات و هاوار دەکات، دەنگ بدە بە  تورکی فاشی .
ووتوومە و هیلاک نابم ئەگەر هەزار بارەی بکەمەوە، کە لێرەوە  ڕیزی بێ پایانم بۆ مەلا جەمیل ڕۆژبەیانی، بۆ مەلا عبدولکەریمی مدەریس، بۆ شیخ محمەدی خاڵ، چوونکە ڕەوانشادان هەرگیز نەبوونە داردەستی دوژمن، هەمیشە لەخەمی خەڵک و خاکەکەی خۆیاندا بوون.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە