بیرمەندی عەرەبی تەها حسێن دەڵێت: من شەیتانپەرست بووم

Sunday, 29/10/2023, 20:37

2474 بینراوە


تەها حسێن لە خێزانێکی هەژار، لە١٥ نۆڤامبەری ساڵی ١٨٨٩ لە گووندی الکیلۆی سەربە پاریزگای المنیا لەدایک بووە، هەڤدەهەمینی خوشک براکانیەتی، ٢٨ی ئۆکۆبەری ١٩٧٣ ماڵ ئاوای لەژیان دەکات، تەها حسێن هەرە دیاترین و بەتواناترینی شاعیر و ڕەخنەگر بوو، هەتا ئەم چرکە ساتەش بیر وبۆچوونەکانی جێگای مشتومڕی کۆمەلگای جیهانی ئیسلامیە، تا ئێستاش لەسەر ڕەخنەکانی تووند ڕەوە ئیسلامیەکان هەوڵدەدەن کە لەگۆڕکەی دەربهێنن، هێشتا دەیان بوهتانی نوێی بۆ دەدۆزنەوە، لەوانە ئەڵین خۆی دانیپیاداناوە کە کتێبی دزیووە، سیخوڕی بۆ دەزگای فەڕەنسا کردووە، یان پیاوی زانێۆنیزم بووە، وەک کارێ لە مێژنەی هەر هەموو توندڕەوەکان، ئیسلامی سیاسی نەک هەر پیشەیان کوشتنە بەڵكوو دروستکردنی بوهانیشە، کە پیشەی سەرەکیان بوهتان دروستکردنە، وەک نمونە ئەکتەری بەناودەنگی ئەمەریکا " میل جیۆسۆن" فلیمێکیان لەسەری دروست کردووە گوایە  لە پێگەی خۆی نوسیویە،کە  کۆتاتیی ئسیرائیل نزیک بۆتەوە،
بەلام کاتێک دەچیتە سەر پێکە فەرمەیەکەی میل جیپسۆن، هیچ نادۆزیتەوە، واتا دروست کردن ساختەچێتی پیشەی ئەم ئیلامییە سیاسییانەیە، بەتایبەت ئیخوانەکانیان، شەرم لەهیچ ناکەن، تەنانەت وەک لەژوورەکانی هۆڵیودا بن، ڕوخسارو دەست پێی هاوڵاتی خۆیان بۆیاخ دەکەن، بە ڕەنگی خوێن، هەتا ئیسرائیلی پێ تاوانبار بکەن.
https://www.facebook.com/TahaHalladny
بێگومان، ئەگەر تەها حسێن لە ڕۆژگاری ئەمڕۆماندا ژیابایە، گوومانی تێدا نەدەبوو کە وەک فەرەج فۆدە، وەک عەبدولخالق مەعروف، وەک نەجیب محفوز دەدرایە بەرچەقۆ و فیشەک، بەڵام لەبەر پێگە ئەدەبییە باڵاکەی و نزیکی لە سیاسیە باڵاکان، ئیسلامی سیاسی نەیانوێرا نزێکی بکەون، بەڵام توانیان لە سەر نوسینی کتێبی " شعر عصر الجاهلی " بیدەنە دادگا.
ئیسلامی سیاسی سەرکەوتنی بەدەست نەهێنا، چوونکە وەک ووتمان کەسێکی بلیمەت و نزیکی لەسیاسەتەوە نەبووە، بەڵام توانیان بڕگەکان ناونیشانی کتێبەکەی بگۆڕن. تەها حسێن وەک هەر هەموو منداڵانی جیهانی ئیسلامی خوێندنی لە حوجرەی مەلاکانەوە دەست پێدەکات، ئەو لە پێنج ساڵیدا بینایی لەدەست دەدات، ئەمەش زیاتر برەو بە بلیمەتیەکەی دەدات، هەروەک لای زۆرینەمان ئاشکرایە کە نابیناکان لە ڕادەبەدەر بەتوانان، زۆربەشیان توانایەکی بە‌هیزی بیرکردنەوەیان هەیە، تەها حسێن قورئان خوێنێکی بی وێنەبووە، ساڵی١٩٥٥ حەجیش دەکات، حەجکردنەکەشی ١٩ ڕۆژی پێدەچێت، تەنانەت حەجکردنەکەشی دەنگدانەوەیەکی بەهێز و بەربڵاو پەیدا دەکات، لە بەناو جامعة ئەزهر لەسەردەستی "سەید مرسفی و مستەفا المراعی" خوێندن تەواو دەکات، بلیمەتیەکەی وا دەکات،  بگاتە فەڕەنسا، لە پاریس مێژووی یۆنانی، ئەدەبیاتی جیهان ودەروناسی بخوێنێت، لە گەڕانەوەیدا دەینە مامۆستای زانکۆی مێژووی ڕۆمانی، دەشکرێت بە وەزیری زانست "معارف" نوسینی و نوسراوی زۆرە، هەرە گرنگترینیان "فی الشعر الجاهلی١٩٢٢" کە لەو کتێبەیدا، ڕەخنەی تووند لە قورئان دەگرێت، لە سێ بواری جیاوازدا، کە بۆمان باس دەکات،  ئەو شیعرانەی کەناو نراوە شیعری عصر جاهلی، ڕاست نیە و دروست کراوە، نەمر تەها حسێن، پێمان ئەڵێ ئەوەی کە لە شیعری جاهلیدا بۆمان ماوەتەوە، هەمان کەسەکان نوسیویانە کە قورئانیان بەرهەم هێناوە، دەڵێت لەهەموو بوارەکاندا، پەلاماردان و سڕینەوە و سووکایەتی کردن، لە شیعری جاهیلدا هەیە، قورئانیش بەهەمان شێوە، سووکایەتی و شکاندن لە شیعری جاهلیدا بەربڵاوە، هەمان ڕەوش لە قورئانیشدا بوونی هەیە، ئەو پێی وایە کە زمانی عەرەبی بونێکی ئەوتۆی نەبووە، سەراپای نووسەرەکانی شیعری جاهلی هەمان کەسەکانن کە قورئانیان بۆمان نوسیووە.
ڕەوانشاد تەها حسێن دەشیسەلمێنێت کە ئەو شیعرانەی بەناوی ئیمرولقەیس کراوە، ڕاست نیە و  دروست کراوە، چوونکە ناکرێت و ژیری نیە، کە زمان گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتبێت، چوونکە دەبینن هەر دوای ٢٠ ساڵێک گۆڕانکاری گەورە بەسەر هەموو دەڤەرەکانی زمان و تەنانەت بیرکردنەوەی سەرجەم زمانەکان و تەنانەت مرۆڤایەتی بە گشتی دێت، بەکورتی لەم لینکەی خوارەوە ووردتر باسمان لێوە کردووە،
هەر چەند ڕەوانشاد تەها حسێن، هەرهەموو مێژووی ئەدەبی عەرەبیمان بۆ شی دەکاتەوە، لەگەڵ هەموو جوڵەیەکی کەلەپوری ئیسلامی دەریایەک زانیاری بۆمان بەجێهێتووە، کە ئاسانتر ئاشنا بین بە ئەدەب ونەریتی ئیسلام و لەپورەکەی، تەنانەت لەدەستەواژەی کە ئەڵێ "بۆ ئەوەی لە قورئان تێبگەیت، ئەوا دەبێت ئاشنایی لەسەر کەزەنۆڤە پەیدا بکەیت"، واتا هەتا نەزانیت کە کەزەنۆڤە کێیە لەقورئان تێناگەین، ئەوەی مەبەستمانە سەرنجدانمانە لە و پارچە هۆنراوەی کە تێیدا ئەڵێ  من ئیسلام بووم، گەوادم دەپەرست.
بەبێ پەردە تەها حسێن، ئەو بلیمەتە بوێرە ئەڵێ من گەواد پەرستبووم، لەم پارچە هۆنراوەشدا سەراپای مێژووی ئیسلام شی دەکاتەوە وەک ئەوەی هەیە و ڕوویداوە، نەک دروست کراو، کە وەک لە قورئانیشدا ئاماژەی پێکراوە، کە خودای ئیسلام، کەسێکی میهرەبان و ڕێنمای مرۆڤ دەکات، کەخۆی بیەوێت، ئەگەر خوای ئیسلام نایەوێت یان مەبەستی نیە، ئیتر ئێمەی مرۆڤ، بەر بەزەیی و ڕێنمایەیەکی ناکەوین، پاشان ئەڵێ شانازی بە ڕق کینەی بێسنوورەوە دەکەیت، کە لەناخدا هەیە، هەرە بەهێزترین دڕنندە وتەڵەکەبازی دەکەیت و گەلان فریوو دەدەیت، دەستی دز دەبڕیتەوە، ژن بەردەباران دەکەیت، بە زەبری شمشێر دادپەروەری دادەمەزرێنیت، دادپەروەریتان لە خوێنڕشتنداتە. پاشان تەها حسێنی بوێر دەپرسێت، ئەی خوادای چەوساوەکان لە کوێیە؟ تۆ کە دروستکەری هەموومانی بۆ هەندێکمان بێبەش دەکەیت، ئایا ئەمە لە ناوبردنێکی دڕندانە نیە؟
ئایا من خوێڕێژێکم دەپەرست کە جگەری بێتاوانەکان دەپلیشێنێتەوە یان شەیتانێکم دەپەرست؟ یان گەوادێکم دەپەرست کە مۆری لە دوا پێغمبەر داوە. لام وابوو کە بەهەشت بۆ مجاهیدەکان و کەسانی بە‌هێزی تێدا نیشتەجێ دەکەیت، ترێ و هەنجیر، ڕوباری شەراب، باشترین پەنای خواپەرستانە، تەختی خەوتنی یاقووتی و حۆریەکان گۆرانیان بۆ دەچڕن، بۆ ئەو کەسانەی کەلە دڵی بیاباندا دەژین. ئێمەی شەیدای باوەڕدار بە هانایەوە چووین، تا خودا پاداشتمان بداتەوە،  کەچی دەبینین چۆن خودا پاداشتمانی دایەوە، یان بەهەشتەکەی ئێوە تەنیا ناز و هاواری گانکردنە، تێخستن وچەمنەوەیە، حوریە کون کراوەکان دەدورێتەوە، ئایا ئەمە ئەوەنیە کە من گەوادم دەپەرست، (سەیرە١،٥ ملیارد مرۆڤ باوەڕیان وایە، کە خودا دوای هەر گانکردنێک، مێینەی خانمان دەدورێتەوە!؟)  ئەمە ئەوەنیە بەمێشکی گەمژەکان ڕادەبوێریت، یان من گەوادێکم دەپەرست کە مۆری دوا پێغمبەرمان بۆ نێردرا.
خوێنەری هێژا، هەموومان ئاگادارین کە تەها حسێن چ بلیمەتێکە، هەربەراستیش پڕبەمانای ووشە بلیمەت بووە، بۆیە دیتم کە ناتوانم ئەو پارچە شیعرەی وەربگێڕم، هەرچەند لێی تێدەگەم، لەگەڵ ئەوەشدا پەنام بردە بەر زمانزانێکی پاراو، کە دەرچووی پەیمانگای زمانی ئەدەبی عەرەبیە، بەڕیزیشیان هەر نەیوێرا، بۆیە پەنامان بردە بەر هاوکاری گۆگلە، بەداخەوە گۆگلەش دەستەواژە تەرجومە دەکات، تەرجومەی دەستەواژەش، شتێکی ئەوتۆ نادات بەدەستەوە، چێژ هونەریەکەی لەدەستدەدات. هەرچەند دڵنیامان دەکات لە تێگەیشتنی مەبەستە سەرەکیە، بۆیە وەرگێرانەکە تام و چیژی لەدەستداوە، بەڵام لەناوەڕۆکەکەیدا دڵنیام، هیوادارم لە بەڕیزێک تەواوی ئەو شیعرەی ڕەوانشاد تەها حسێن بۆ کوردی وەربگێڕێت.
ئەوەی جیگای ئەفسووسە، زۆرینەی گەلانی موسڵمان گوێ لەداناکان ناگرن، هەتا گەمژەو درۆزن ساختەچیەکان وەستا بن، تۆلستۆی ئەڵێ خودا ژیری پێداوین، کە چاکەو خراپە لەیەک جیا بکەیەنەوە، هەستی پێداوین کە دەست لەئاگر نەدەین، چونکە دەستمان دەسووتێنێت، بەڵام دەتوانین ئامێر بەکار بهێنن بۆ گواستنەوەی ئاگرەکە، یان پەڕۆ دەستێکێش بەکار بهێین بۆ گەڵگرتنی کتریەکی گەرم، کەواتە پێویستیمان بە مەلاکان و بەئاینیش نیە، ئەمەش هزری سەرجەم جیهانی فەلسەفە و زاناستە، بۆیە ناویانەتە دەمی خەڵکە هەژارەکە کە عیلم دژی دینە، زۆرکەس فێرکراوە وەک کۆرپەی شیرەخۆرە کە علمانیەکان کافرن لە جیاتی ملحدیشدا ئەڵێ مولعید، ئەفسووس کە هێشتا گوێ لە مەلا هەڵۆکان دەگرن کە لە چاوی تێڤیەکانەوە ئەڵێ تاعون ناگاتە مەدینە، کەچی تاعون ٣٠٠ هەزار کەسی کوشتووە، ساڵانی ١٣٤٧ تا ساڵانی ١٣٥٢، ئەمە تەنها لە ئیمپراتۆریەتی عوسمانی لەناویشیاندا عەرەبستانی سعودیە. 
لەم لینکەدا بە چاو و گوێی خۆت تەماشای چەواشەکاری ئەم مەلایە بکە، کە دەڵێت تاعوون ناگاتە مەدینە.

من شەیتانم دەپەرست

پێم وابوو تۆ ئەو کەسەی کە گومڕایی دەکەیت و هەرکەسێکشت بوێت ڕێنمایی دەکەیت
تۆ زیانبەخش، قێزەون، زەلیلکەر، لە لووتبەرزی و لووتبەرزیدا
بەهێز لە ئازایەتیدا، تۆ فێڵباز و فێڵ لە خەڵکی دەکەیت.
دەستی دزەکان دەبڕدرێن و جەستەی ژنان بەردباران دەکرێن
تۆ بە شمشێر دادپەروەری بەڕێوە دەبەیت و دادپەروەریت لە ڕشتنی خوێندایە
ئەی دروستکەری بکوژەکان پێم بڵێ ئەی خودای لاوازەکان لە کوێیە
ئەگەر تۆ دروستکەری هەمووان بویتایە، هەندێکیانت لە مانەوە بێبەش نەدەکرد
لە کوشتن چیت دەست دەکەوێت جگە لە لەناوبردن وقەڵاچۆکردن؟
ئایا من ئەوەم کە قەسابێکم دەپەرست جگەری مرۆڤە بێتاوانەکان دەردەهێنێت؟
یان شەیتانم دەپەرست، کە وەک بە مۆری پێغەمبەران بۆمان نێردراوە؟
پێم وابوو بەهەشت بۆ موجاهیدەکانە، کە بەهێزەکان لەوێ نیشتەجێ دەبن
خورما و ترێ و هەنجیر و ڕووباری شەراب بۆ خواپەرستان
باشترین پەناگە بۆ خەڵکی برسی کە لە دڵی بیاباندا دەژیا
و جێگەی نوستنەکانی یاقوت و چنار بەنرخ بە گۆرانی دەنگ دەدەنەوە
ئێمەی خۆشەویستانی ئیمانداران هاتووین و وەڵامی بانگەوازەکەمان داوەتەوە
خودا بە کوشتنی ئێمە پاداشتتان بداتەوە، بۆیە سەیر بکەن خودا چەندە لە پاداشتەکەدا باشە
ئایا خۆتت بینی کە لە خەبات و هاوارکردن و دزەکردنی بێوچان؟
تۆ کچێنی پاکیزە نوێ دەکەیتەوە، تۆش خۆشگوزەرانی دەهێنێت
ئایا من پەرستراوێک بووم و یاریم بە عەقڵی گەمژەکان دەکرد؟
یان شەیتانم دەپەرست کە لە رێگای پەیامی پێغەمبەرانەوە بۆمان نێردراوە؟
----------------

كنت اعبد الشيطان

كنت أظـن أنك المــضـلُ وأنك تهـدي من تـشاء
الضـار المقيت المــذلُ عن صـلف وعن كبـرياء
جـبــــار البـــأس تـكنُّ للنـــاس مـكــراً ودهــاء
تقـطع أيـــادي السـارقين وترجم أجساد النساء
تـقيم بالســـيف عــدلاً فـعدلك في سفك الدمـاء
فيا خـالق القاتـلين قـل لي أين هو اله الضعفاء
لوكنت خــالـق الكل ما حــرمت بعضهم الــبقاء
وما عساك من القــتل تجني غير الهدم والفناء
فهل كنت أعبـد جـزاراً يسحق أكباد الأبـرياء ؟
أم كنـت أعبـد شيـطاناً أرسل إلينا بخاتم الأنبياء
حسبتُ الجنه للمجاهدين سيسكن فيها الأقوياء
تمـــرٌ وعـــنبٌ وتـــيـنٌ وأنهـار خمــرٍ للأتـقياء
خير مـلاذ لجـائـعين عاشـوا في قـلب الصحراء
وأسِرَّةٌ من ياقــوت ثمين وحور تصدح بالغنـاء
نحن عاشـقات المـؤمنين جـئنا ولـبـينا النـــداء
جزاكم الله بنا فأنـظروا كيف أحسن الله الجـزاء
هل جنـتك كــفاحٌ وصـياحٌ وأيـلاجٌ دون إنــثناء
تجدد الحـور الثيب بكراً وأنت من تقوم بالرْفاءِ
هل كـنت أعــبدُ قـواداً يلهـو في عقول الأغبياء
أم كنـت أعبـد شيـطاناً أرسل إلينا بخاتم الأنبياء

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە