ئینتیخابی کێ بکەم؟!

Friday, 10/11/2023, 21:18

743 بینراوە


نەزەرم بۆ ئیخیتیاری چ الوانێک بێ لەم کەڕنەڤاڵی قوس قزح ی فێڵ لێکردنە!
سەمعم بۆ سەدای صوت ى كێ شل بکەم ئەمن کوردم و مەردم ئەمن!
ڕوبعە قەڕنێ بێ ئاو و بێ بەرق و نانم ! غەرقی درۆی شاخدارم لە بەحری بێ الفاظ ى ڕاستی ! سەرلێشێواو حەیرانم لەسارای سیاسەت بکوژی دەستی جاش و فایلدارم ژەهرخواردی پیاڵەی ناکەس بەچە و نەخوێندەوارانی شاخ و شارم ئەمن کوردم و مەردم ئەمن!
هەرچیمانکرد بەرهەمەکەی بۆ مناڵ و نەوەی ئەوان بوو!
بەرماوەکەش بۆ دەیووس و مەسینە هەڵگر و عارەبانچی بەردەگەی قەسرو قوسوری ئەان بوو!
من و تۆ ئەو ئەوان هەر هەموومان ڕوبعە قەڕنێکی تریش هەر ئەوها مەست و گێژو لات و هوڕدەبین لە بەردەم موکەبیرەی مەقەڕەکان!
ئەوەی پێتدەڵێم ڕاستیە درۆت لەگەڵ ناکەم ئەمن!
کوردم و مەردم ئەمن!
کەس لەکەس شریفتر نیە! هەرچی هەیە لە ووڵات هەمووی تاپۆکراوە! دەپێم بڵێن حکوومەت کەی ماوە!
بیمارستان و فەقێخانەو جامعەی طلاب و جامع و مسجدی سەر کۆڵانەکان هەرهەموویان بۆ ئەهلی کەیف و سەفان بوون بەئەهلی !
حکوومەتێکی ئەهلیە بۆ ئەهلی ئەوان!
 نەک بۆ ئەهلی شۆڕشگێرو تێکۆشەران!
جامعی جەمعی پول و عانەن هەموویان لەئاو لەدار لە نەوت لە گەنم و جۆ لە مەلهەو تەکیە لە لە مەدرەسە و خەوتنخانەو لە ئۆرزدی و لە مە ڕو ماڵات و لەدزی بۆ گیرفانی ئەوانن ئەوان!
جەنابی سەرۆک سەرۆکەکان سەرۆک نین سەرۆک و سەرداری زوڵم و خەبیری ژەهرخواردن و مین دروستکردن و لکاندن و تەقاندن و کوشتن و ڕفاندن و ئابڕۆبردن و شەڕەف ئەتکردن و لەناوبردن و لەباربردن و تێکشکاندن و چاو داخستن و کەڕوڵاڵکردن و هەموو شتێکی سەیئی ئەو سەردەمەن جەنابی سەرۆک!
من بۆت دەنووسم و پێتدەڵێم ئەمن!
ئەم جارە وەک هیچ جارێکی تر نیە !
ئەم دەنگدانە دەنگدانی جیاکردنەوەی حەق و زوڵمە!
دەنگدانی هاواری خەفەکراوەی چەندین ساڵە!
لەناخی قەڵەمی ئەم نوخبەیە بۆ ناخبان بە دزی نووسراوە: (بێ ترس من دێمە مەیدان حوکمە ئازادی دەوێ گەرمن بەدەنگ سزاتان نەدەم چۆن هەژارم سەرکەوێ)! کوردم و مەردم ئەمن!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە