خەڵاتەکەى نیاز عەبدوڵا و کۆڕبەندەکەى دهۆک

Monday, 20/11/2023, 20:03

884 بینراوە


نیاز عەبدوڵاخامێکى ئازاو چاونەترس کەهەمیشە دەستى خستوەتە سەر برینە بەئازارەکانى کۆمەڵگەى کوردى پێنوسەکەى وەک نەشتەر بەکارهێناوە بۆسەردڵى دیکتاتۆرى خێلەکى و بکوژو مۆتەکەى سەردڵى ڕۆژنامەنوسان بۆیەمن لێرەوە پیرۆز بایی گەرمى لێدەکەم بەهیوام قەڵەمەکەى بەبڕشت بێت وەک نەشتەر  تیژبێت بۆگەندەڵکارانو تیرۆرکەرانى ڕۆژنامەنوسان .
لەحەقیقەتدا بەستنى کۆڕبەندێک لەدهۆک ئاماژەیە بۆدۆخى تەندروستى دهۆک لەڕوى ئازادى و ڕادەربڕینەوە حکومەتە قەبیلە گەراکەى بەرزانى دەیەوێت لەم ڕێگەیەوە بەمیوانانى ئەو کۆڕبەندەبڵێت کوردستان شامى شەریفەو ماکیاژى ئەو دەسەڵاتە مافیاگەریە بکات .
بەڵام خاتو نیاز سەرجەم ڕێسەکەى بارزانى کردەوە بەخورى چونکە لەکاتى وەرگرتنى خەڵاتەکەدا زۆرجوان جوامێرانە دەستى خستە سەر برینەکانو ئاماژەى بەوەدا کەکوردستان دۆزەخى ڕۆژنامە نوسانەو گرتو خانەکان بونەتە جێگەى سیمبوڵانى ئازادى ڕادەربڕین وەک هاوڕێیان شێروان شێنى و گوهدار زێبارى و چەندین هاوڕێی ترکە دەربەدەرولانە شێواو بون بەهۆى ئازادى ڕادەربڕینەوە هەرکەسێک گوێی لەوتە بەنرخەکانى خاتون بێت تێدەگات ئەو ماکیاژە درۆینە یە وەک قسەکانى ێحاف بۆحکومەتى عیراقی وەهایە ئەگەر هەموڕۆژنامە نوسان وەک خاتو نیازحەق بێژو نەترس بن ئەوا ڕوى ڕەشى حکومەتە درۆینەکەى ئاغاى بەرزانى بەدیار دەخەن لەهەمومەحفەلە نێو دەوڵەتیەکاندا 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە