هونەری شەقام (Street Art) و پاشەڵی سەرۆک

Thursday, 23/11/2023, 20:59

2170 بینراوە


هونەری شەقام  ساڵانی هەشتا لە ئنگلتەرا وەدەرکەوت وەک بزوتنەوەیەکی هونەری. وەنەبێت کە لەوەوبەر لەسەر شەقامەکان نەخش و هونەر نەکرابن، بەڵام وەک کاری هونەری ناوازە و بەهادار لە ساڵانی هەشتاوە دەستی پێ کرد.
 لەبەر ئەوەی کارە هونەرییەکانی ئەم هونەرمەندانە ڕاستەوخۆ لەسەر دیواری شارەکاندا دەکرێن، بۆیەکا گوازرشت و ئاماژەکان سادە و ساکارن و مەسجەکان ڕاستەوخۆن، بە زمانی گشتن. هەرچەندە هونەری شەقام  هیچ پەیوەندییەکی لەگەڵ هونەری ڕیالیسمی سۆشیالسیتا نییە، بەڵام یەکتری دەگرنەوە لە جۆری گوزارشتا ؛ خەسڵەتی دروشم لەخۆیان دەگرن، پەیامەکان ڕاستەوخۆ و سادەن. ئەگەر ئەمپریسیۆنیستەکان لە فەرەنسا  لە سەدەی هەژدەدا بۆ یەکەم جار هاتنە دەرەوە لە ماڵەکانیان و راستەو خۆ لەبەردەم سروشتا رەسمیان دەکرد ئەوا هونەری شەقام ڕاستەوخۆ لەسەر دیواری شەقامەکانن.
(وێنەی 01) کۆپی و کاری سەرشەقامی هونەرمەند نایک واڵکەر(Nick Walker)
ئەو کارە هونەرییە بە ناوی بەیەکگەشتن لەگەڵ مۆنالیزا (Met the moona lisa)، ساڵی 2012 کراوە، کۆپی کراوەتەوە بۆ فرۆشتن (وێنەی 01) لەبەر ئەوەی هونەرمەندانی شەقام کارەکانیان لەسەر دیوارەکانی شارن و ناتوانرێت بفۆشرێن ناچار هەندێکیا کۆپی دەکەنەوە، ئەو کارە هونەرییەش کە مۆنالیزا سمتی خۆیمان پیشان دەدات، چەند کۆپییەکی لەبەردا کراوەتەوە بۆ فرۆشتن. کاری هونەرمەند نایک واڵکەر(Nick Walker)ە. 
ئایا چی لە ژێر خەندەی مۆنالیزادا خۆی حەشارداوە وەها ئەم توریستانە تامەزرۆی بینینین ؟ ئەگەر لە توریستەکان خۆیان بپرسین ئەوا هەندێکیان بە بێ ئاگاییەوە هەر باسی خەندەی دەکەن و هەنێکی تریشیان ئەو باسانە دوبارە دەکەنەوە کە بیستویانە، گوایە مۆنالیزا شکڵێکە بریتیە لە کۆی مۆرفۆلۆژی ئەناتۆمی مرۆڤ، یان لەبەر ئەوەی لیۆناردۆ هاوڕەگەزخواز بووە مۆنالیزا بە وێنای پیاوێکە، یان یەکەم تابلۆیە کە سروشت لە پشتی پۆرترێیەکەوە وەدەرکەوێت، یان پۆرترێی داڤنچی خۆیەتی ( وینەی 02) و.
پۆرترێی مۆنالیز ا داڤنچی (وێنەی 02)
 بێگومان هەموو ئەم مشتومڕ و ڕونکردنەوانە ڕەوان، بەڵام بابەتی سەرەکی مۆنالیزا، کە یەکێک بووە لە تبلۆ دڵگیرەکانی لیۆناردۆ و بە سواری کەرەوە لە ئیتالیاوە هاوردی بۆ فەرەنسا خەندەیەتی، لەبەر ئەوەی ئەو تابلۆیە یەکەم هەنگاوە بەرەو ئازادی؛ خەندەی ئافرەتان لەلایەن کەنیسەوە ڕێگە پێنەدراو بوو لەو سەردەمەدا، کردنەوەی دەمی ئافرەتان وەک ئەوەی کوزیان واڵابکەن هەوەسی پیاوان دەوروژێنێن بۆیەکا کەنیسە ڕێنمایی دانابوو چۆن ئافرەتان پێبکەنن، سەرنجیش دەدەین ئەو کولتوورە جیهانیە، کاتێک ئافرەتان لە کوردستان پێدەکەنن فەقیاقنەکەیان دەگرن بەدەمیانەوە. کەواتە خەندەی مۆنالیزا هەنگاوی یەکەمی ئازادییە بەو پێیەی کە ئافرەت جێی هەوەسە و ئەو کۆیلایەتیە لە جەستەی ئەودا خۆی دەبینێتەوە. هەموو دەستێوەردانێک لەو بواردەدا هەنگاوێکە بەرەو ئازادی. کام ئازادی ؟ ئازادی هەتا روتکردنەوەی جەستەی مێینە. چونکا ئازادی بە مانای ڕوتکردنەوە دێتم لێڕەدا بریتیە لە سەرەتای روتکردنەوەەی ئافرەت، لەبەر ئەوەی جەستەی ئافرەت ئۆبژەی هەوەس و ئارەزوی پیاوە و بەو پێیەش زەوتکردنی ئازادی بە مانای داپۆشینی ئافەرەت دێت و رووتکردنەوەی بەمانای ئازادی دێت.  ئەوە بوو بینیمان  سێ سەد و پەنجا ساڵ دوای مۆنالیزا، ئێدوار مانێ بە تابلۆیەک بە ناوی خوان لە سروشتا (وێنەی 03) ئافەرەتی بە تەواوی ڕووتکردەوە.
(وێنەی 03)خوان لە سروشتا. ئێدوار مانێ
ئەم خەباتە بەردەوام بوو، خەباتی خەندەیەکی شەرماوی مۆنالیزا هەتاوەکو هونەرمەندی شەقام نیک واڵکەی(Nick Walker) بە تابلۆیەکی لەسەر شەقامێک سمتی مۆنالیزامان پیشان دەدات وەک بەردەوامیەک بەو ڕەوتە. بەڵام ئەفسوس خەڵکی هەر دەچنەوە بەردەم خەندەی مۆنالیزا و سمتی مۆنالیزایان گەرەک نییە. واتە ئێمە نامەنەوێت هەقیقەت ببینین، وەک پلاتۆ دەڵێت :

(ڕقمان لە هیچ کەسێک، هێندەی ئەو کەسە نییە کە هەقیقەت دەڵێت)

بۆیەکا کاتێک تورسیتەکانی بە لێشاو ڕوودەکەنە مۆزەخانەی لۆڤەر، ئامانجی سەرەکیان بینینی خەندەی مۆنالیزایە، لەبەر ئەوەی کە پێیان وتراوە مۆنالیزا کارێکی هونەری نایابە. دوای ڕاکە ڕاکەیەکی زۆر بە ڕارەوی بێ کۆتایی مۆزەخانەی لۆڤەر، ئیدی ماندویەتیان بە خەندەی مۆنالیزا دەشکێت. مۆنالیزاش لە ژورێکی تاریکدا دانراوە و بە ڕوناکی تایبەت ڕۆشن کراوەتەوە لەبەر ئەوەی کە لێۆناردۆ تەکنیکی جیاوازی بەکاردەهێنا بۆ بۆیەکاریەکانی؛ ڕۆنی گوێزی لەگەڵ بۆیەکەیدا تێکەڵ دەکرد و ئەمەش دەبێتە هۆکاری ڕەش بوونەوەی لەگەڵ زەمەندا، بەڵام خەندەی مۆنالیزا لە نێو ئەو هەموو جمهورەدا هێشتا بەکارە و چرکەی کامێرای توریست وەک چریوەی چۆلەکە دەبێتە مۆسیقایەکی دڵگیر بۆی. ئیدی توریستەکان وەک حاجیەکانی مەککە چۆن دەست دەدەن لەبەردە ڕەشەکەو حەجەکەیان قبوڵە هەر ئاواش توریستەکان لە گەڕانەوەیاندا بۆ ولاتی خۆیان دەتوانن شانازای بە گەشتەکەیانەوە بکەن بۆ پاریس. بەڵام خەندەی مۆنالیزا هێشتا هەقیقەتێکی شاراوەیە و هەقیقەت خۆی نییە. بە پیچەوانەی سمتی مۆنالیزاوە کە هەقیقەتێکی ئاشکرایە و هیچ شتێکی شاراوەی تێدا نیە. وەک ئەوەی ڕوومان تێ بکات و پێمان بلیت : دەزانم ئێوە بە دوای چیدا وێڵن، فەرموو ئەوە هەقیقەتی ئۆبژەی سەردانتان بۆ لۆڤەر. ئەو هەقیقەتەی لە نەستاندا خۆی حەشار داوە و ئێوە بەئاگا نین پێی، ئەوە کاری هونەرمەندە ئەو هەقیقەتە دەستنیشان بکات بە واڵاکردی سمتی مۆنالیزا وەک ئۆبژەی هەوەس. 
بەڵام تابلۆکەی گیوستاڤ کوربێ (وێنەی 04) بە ناوی سەرچاوەی ژیان، بە پیچەوانەی مۆنالیزاوە لە مۆزەخانەی ئۆرسای لە پاریس، خەڵکی هێندە لە دەوری کۆنەبۆتەوە، خەڵکی بە شەرمەوە بە تەنیشتیەوە تێدەپەڕن، بە تایبەتی ئافرەتان. چونکا هیچ شتێک هێندەی هەقیقەت بێزارکەر نییە. خۆ ئەگەر مۆنالیزاش ناوگەڵی پیشان بدایە وەک تابلۆکەی کوربێ، ئەوا ئەو خەڵکە لە دەوری کۆنەدەبوونەوە.
(وێنەی 04) سەرچاەی ژیان، گیوستاڤ کوربێ (Gustave Courbet. 1866)
دەزانم ئێستاکە خوێنەر پرسیاردەکات و دەڵێت : ئێ باشە ئەم باسە پەیوەندی بە پاشەڵی بارزانیەوە چییە ؟ ئەوی ڕاستی بێت منیش هەمان پرسیارم لە خۆم کرد، دەمهێنا و دەمبرد و دەمووت پێناچێت پەیوەندیەک نەبێت لە نێوانیاندا، بەڵام چ پەیوەندیەک ؟ مادام ڕەسمەکان دەگونجێن پێکەوە کەواتە پەیوەندییەک هەر دەبێت هەبێت ئەگەریش ناراستەوخۆ بێت. یەکەم خاڵی سەرنج ڕاکیش ئەوەیە لە تابلۆکەی مۆنالیزادا، مۆنالیزا ڕووی وەرگێڕاوە، ئەمەش بەویست بووە لەلایەن هونەرمەندەوە بە مەبەسی پیشاندانی کەسایەتیەکە، دەنا خەڵکی نەیان دەزانی ئەوە مۆنالیزایە، بەڵام بارزانی بە بێ ئەوەی ڕووی وەرگێڕێت، تەنها بە پاشەڵیەوە لە پشتەوە دەیناسینەوە، ئەمەش خاڵێكی گرنگە کە پیویستی بەوە نەبوە کە دەرپێکەی داکەنێ هەتاوەکو هەیقەتی بوونی خۆیمان بۆ ئاشکرا بکات و بیسەلمێنێت کە کێیە. ئەگەر بارزانی دەرپێکەی دانەکەندووە وەک مۆنالیزا ئەمەش خاڵێکە  ڕاستەوخۆ یەک ناگرێتەوە لە گەڵ بابەتەکەماندا کە مەبەس واڵاکردنی هەقیقەتە. کەواتە بارزانی بە پیشاندانی پاشەڵی بە بێ ویست چیمان پێ دەڵێت ؟
ئەگەر بارزانی خۆی روتنەکردۆتەوە و بە مەبەسی پیشاندانی هەقیقەتی بارزانی خۆی، بە مەبەسی نیشاندانی جەوهەری کەسایەتیەکە خۆی، لەگەڵ ئەوەشدا دەیناسینەوە، ئەوا گرنگ نیە چونکا بارزانی خۆی دەناسینەوە لە پشتەوە بە بێ سەروچاویش. دەبینین چەندە بێ بەشە لە جوانی، چەندە ناشرینە لە هەموو ڕوویەکەوە، لە کاتیكدا کە ئەو داپۆشراویشە و شاراوەیە. بە هەموو شێوەیەک هەوڵ دەدەن بێتوانایی و ناشرینی و خیانەتەکانی بشارنەوە، بەڵام ئەفسوس ناتوانن جوانیەکی تری بکەن بەبەردا، هەقیقەتی ئەو لەو فۆتۆگرافیەدایە.
بۆیە کاری هونەرمەندانی سەر شەقام لە کوردستان ئەوەیە کە دەبێت بە تاگ لەسەر شەقامەکان پاشەڵی بارزانی بکێشن. ئیدی چ پێوسیت دەکات وەک مۆنالیزا سەروچاوی پیشان بدەین !.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە