ستارێکی سەر پێیی لە سەربابەتێکی ڕیزدار سەردار حەمەڕەش

Sunday, 03/12/2023, 13:46

12595 بینراوە


ئەو مژارە لەسەر کوردستانپۆست بڵاو بۆتەوە. ئەو زمانەی کە بەڕێز سەردار لە سەرئەو بابەتە ئاماژەی پێکردوە من خۆی لێ نادەم، چون کاری من نییە. لە سەر وتارەکەی چەند سەرەنجێکم هەیە کە لێرەدا دەینووسمەوە. مەرج نییە رەخنەکانم لی جێی خۆیدابێ، بەڵام کوردستانپۆست رووپەرێکی ئاواڵەیە، هەرکەس دەتوانێ لە مژارەکەی رێزدار سەردارهەڵوێست وقسەی خۆی بنێرێ تا بۆی بڵاو بکەنەوە.
هونەری نووسین لە کۆمەڵگایەکدا کە زۆرینەی خەڵکی ئاسایی و تەنانەت رووناکبیر و نووسەر و شاعیری لە لایان حیزب گەلێک کۆیلەکراون، کە ئەو حیزبانەش بۆخۆیان کۆیلەی داگیرکەری خاکی کوردستانن، زۆر ئەستەم و گرانە. شآرستانییەت زۆر قۆناغی دژواری بەزاندووە تا گەیشتۆتە سەردەمی ئێستامان. دونیا، دونیای چرکەکانە، بە چرکە کۆمەڵگای وشیارسەردەکەوێ و بە چڕکەش کۆمەڵگای ناهوشیار بەرەو دواوە هەنگاو دەنێ. نموونەی زیندوو باشووری کوردستانە کە لە بەرچاوانە.
(گالیلە) سەردەمی ڕۆنێسانسدا، بە جورئەتەوە گووتی زەوی دەسووڕێ، کەچی قشەکان و کڵێسا وەک ئەوەی گالیلە کفری کردبێ، بۆ ئەوەی لە قسەی خۆی پەژیوانی بکەنەوە دادگاییان کرد تا بیسووتینن بۆیە  ناچارما بڵێ: (ببوورن من مەست بووم ئەو قسانەم کردوە.) بەوجۆرە گیانی خۆی رزگارکرد.
دوای ئەوسەردەمە تا ئەورۆشی دەگەڵ بێ کۆمەڵگا لە کوردستان و بەتایبەت لە باشووری وڵات وەک سەردەمی گالیلەی لێهاتووە. بە کەسێک بڵێی بێناموس، رەنگە بتکوژێ، بەڵام ئەگەر پێی بڵێی وڵاتت داگیرکراوە هەر گوێت بۆ ناگرێ. من کێشەم دەگەڵ کوردستانپۆست و بەرێز سەردار حەمەرەش نییە. گرفتی من ئەو ژینگەیە نییە کە بەرێز سەردار  تێیدا دەنووسێت کە وڵاتی فەرەنسایە و بۆ هەندێک خوێنەری وشیاری دەنووسێت، بەڵکو خەمی من بۆ ئەوەی دووەمیانە  کە کوردستانە، بە واتایەکی دیکە وڵاتی فەڕانسە و شاری هەولێر و سلێمانی و دانیشتوانەکەی بە یەک چاو هەڵدەسەنگێنێ.
لەوانەیە بەرێز سەردار،کەڵکی لە زۆر گۆڤار و کەسایەتی و کتێب و سەرچاوە وەرگرتبێ لە وڵاتی فەڕانسە. ئەوەش مافی خۆیەتی و پێویستیشە. لە بابەتەکەیدا کەڵکی لە چەند رووداوێکی مێژوویی وەرگرتووە بۆ نموونە، دەخوازێ دەگەڵ کۆمەڵگای ئێستای کوردستان وەک یەک لەسەر  تای تەرازوویەکی دابنێ. لە کۆمەڵگایەکدا ژن یان کچ لەسەر ئەوەی کە جگەرە دەکێشی یان ئەوینداریی دەکا، دەکوژرێ.
گرفتێکی دیکەی من دەگەڵ ئەو شێوە نووسیانە ئەوەیە،کە سایتێکی وەک کوردستانپۆست بە باوەڕی من دەبێ خۆی بەدوور رابگرێ لەو شێوە وتارانە. پێگەی ئەو سایەتە نابێ ببێتە پێگەیەکی وێنەی ئەو گۆڤارانەی، کە بە گۆڤارە سێکسیەکان ناویان دەرکردوە. بەو واتایە ئەگەر بەڕاشکاوی بڵێم:کوردستانپۆست، سایت یان گۆڤارێکی تایبەت بە سێکس وناساندی لەشی ژن و ئەو مێژوویەیە نییە، کە بەرێز سەردار باسی لێوەکردوە.ئەگەر قەرار بێ ئەو جۆرە بابەتانە بڵاو بکرێنەوە با لە بەشی (زانست)ی کوردستانپۆست جێگای بۆ بکەنەوە.
لە داهاتووشدا حەق وایە لە بابەتەکانی بەڕێز سەردار، باسی نێرینەی پیاوهاوجنسگەرایی و...هتد بنووسی و بۆ کوردستانپۆست بنێڕێ، ئەو کات بەرپرسی ئەو سایتە بەرێز کەمال، مەجبورە ئەویش بڵاو بکاتە. بۆیە من دەترسم لە داهاتوودا، باسی سکسیی گوێدریژ و ئەسپ و گیانلەبەرەکانی دیکەش خۆیان بگەیەننە کوردستانپۆست، بە پاساوی ئەوەی ئەو بابەتانەش بۆ روونکردنەوەی کۆمەڵگا پێویستە، چونکە زۆر لە بەرپرسەکان لە رابردوودا خەریکی ئاژەڵبازی بوون، لە کۆتاییدا من پرسیاڕێک لە کاک سەردار دەکەم ئەویش ئەوەیە: ئایا لەو شێوە بابەتانە بۆ سایت و راگەیاندنەکانی دیکەی ناردووە تا بۆی بلاوبکەنەوە، جگە لە کوردستانپۆست؟
تێبینی: هیوادارم کەسانی دیکەش لەو بوارەدا ئەگەر گووتن یان رەخنەیەکیان لەو شێوە بابەتانە هەیە بۆ کوردستانپۆستی بنێرن تا بۆڕای گشتی بڵاوی بکاتەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە