زۆربەی بەرپرسەکانی کورد لە باشوور دەستیان لە شەرەفیان شۆریوە

Friday, 22/12/2023, 16:39

3020 بینراوە


ژن و دایك و باوكم دەكەم بە قوربانت...!

ئەو قسەیەی سەرەوە، بەرپرسێکی کورد لە هەولێر، لە کاتی رابواردنییدا لەگەڵ ئافرەتێکی لەشفرۆشدا بە سەریدا هەڵدەدات.
خوێنەری بەڕێز،، من زۆرم پێ ناخۆشە ، ئەو باسە دەگێرمەوە، بەڵام خۆم بە بێویژدان دەزانم خەڵكی لێ ئاگادار نەكەمەوە.. تا باشتر سەركردە و بەرپرسانی باشووری كوردستان بناسن، كە زۆربەیان چ مەخڵوق و جانەوەرێكن !
لەو ماوەیەی پێشوودا تکام لە ناسیاوێکی خۆم كرد، كە ئەهلی بارو یانەی شەوانە، كە ئیوارەیەك بۆ هۆتێلێكی خۆشم بەریت، تەنها بۆ ئەوەی بەدواداچوون بۆ وتەیەك بكەم، كە بیستوومە سەركردەیەك شەوێك لە هۆتێلێك لەگەڵ سەماكەرێكی مەغریبی عەرەبی بەناوی (سەحەر) ماوەتەوە و لە زاری كچە سەماكەرەكەوە، لەكاتی شەهوانی بوون و خۆشی و لە زەت وەرگرتن، بە عەرەبی بە كچە سەماكەرەكەی گووتووە: 
- ژنەكەم دەكەم بەقوربانت و، سەماكەرەكەش پێ گووتووە: هەر بە تەنیا ئەو؟!
سەركردەكەش پێ گووتووە:
-  دایك و باوكم دەكەم بەقوربانت....
خوێنەری بەڕێز، ئەمە ئەو نمونە جوانانەن، کە حكومرانی ئیمە دەكەن...!
دوای ئەوەی ناسیاوەکەم منی برد و چووینە لای سەماكەرەکە و  دۆزیەوە، بانگی كرد، پێ گووت:
- كێت زۆر خۆش دەویت!؟
سەماکەرەکە پرسی:  بۆچی؟!
ووتی : هاورێكەم پرسیارێكی هەیە و بە كورتی وەڵامی بدەرەوە!
سەحەر خان گووتی: فەرموو ئوستاد...
لەویدا ئێمە بوینە ئوستادیش..!
منیش زۆرم بەشان و باڵیدا هەڵدا، تا راستییەکەم  بۆ باس بكات، ووتم: بیستوومە بەرپرسێك لەكاتی مانەوە لەگەلتا، لە خۆشیی و جوانی تۆ وپێ گووتووی: ژنەكەم دەكەم بەقوربانت..!
گووتی:
- زۆر راستە نەك هەر ئەوە پێ گووتم: دایك و باوكیشم دەكەم بەقوربانت، بۆ یەك شەو 10.000 دۆلارم لێ وەرگرت، تا عەسری رۆژی داهاتوو هەربە یەكەوە بووین...،
وتی:
- دەتەویت شتێكی ترت پێ بڵێم؟!
 گووتم:
بەڵێ زۆر سوپاستیش دەکەم.
گووتی:
- فەرماندەی سەربازی واهەیە ، یەك جار منی بینیوە شێت بوو بۆم، تەنها ماچێكم پیداوە یەك دەفتەر دۆلاری پیداوم، شەوێك 2 سەعات بە مۆبایل قسەی لەگەلدا كردووم، تا كاتی بەیەك گەیشتنمان، 50.000 هەزار دۆلارم لێوەر گرتووە. ئیستاش حەفتەی شەویك لە باخەكەیدا میوانی ئەوم...
درێژەی بە قسەکانی دا و پێ گووتم:
- ئەمانەن، کە حكومی ئیوە دەكەن، بۆیە هیچتان نەبووە بەهیچ..
بەراستی كاتێك وای پێ گووتم: نەفرەتم لە هەموو شتێک کرد، بەتایبەتی حیزب و لە دەسەڵات و بارزانی و تالەبانی، بەرپرس و سەرکردە و هەموویان، وتم راست دەکەیت ئەمانە ئەو بەرپرسانەی شاخیش بوون، کە بە کوشتیان دەداین، تەنانەت خۆشێان لاقەی ئاژەڵیشیان دەکرد. ئیستا وا هاتوونەتە شار لاقەی نیشتیمانیش دەکەن.  دەم خۆش ژنە لەشفرۆشەکە بە راستی تۆ لەم بەرپرسانەی کورد شەریفتریت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە