کوا شانۆو دراما لە وڵاتی ئێمە پشتگوێ خراوە؟!

Tuesday, 16/01/2024, 21:54

1706 بینراوە


بە پارەی دزراوی خەڵك دەزگایەکی میدیایی زەبەلاح دادەمەزرێنن وە هەر بە پارەی مووچەخۆرانو قووتی خەڵک مووچە بۆ ڕاگەیاندکارەکانیان دابین دەکەن تا پرس و بەدواداچوون بکەن بەدوای مووچەو پارەی دزراوی خەڵك!
کوان ئەوانەی دەڵێن شانۆ لە وڵاتی ئێمە پشتگوێ خراوە؟!
وەرن سەیری دەرهێنەر نێچیرڤان و شانۆکار ڕەنج  بکەن و پەرە بە هونەری شانۆییتان بدەن!.
بەڕاستی دەنگی ڕەوای خەڵکی ستەملێکراو و زیندانی کراو و مووچەبڕاو....بە ڕاگەیاندنی سێبەرو ڕاگەیاندکاری بەکرێ گیراو ناگەیەندرێت
بەڕاستی بەرگری کردن لە دزی لێکراوان بە ڕاگەیاندن و ڕاگەیاندکارێك ناکرێت کە مانەوەو بەردەوامییان بەندە بە پارەو سامانی دزی لێکراوان!
بەڕاستی تۆی ڕاگەیاندکار مافی پرس و بەدواداچوونت بەدوای دزییەکدا نییە کە بووەتە بەشێک لە جەستەت،کە بەشێك لە دزراوەکە لە گیرفانتایەو بەشێکیتر لەناو گەدەتایەو بەشێکیتریت پۆشیوەو بەشێکیتریشت بەکار هێناوە بۆ ڕەشکردنەوەی پرچت.
باوەڕ بە داکۆکیکارێکی مافەکانت دەکەیت کە:
گوزەرانە باشەکەی دەرئەنجامی لاتییەکەتە؟!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە