باکوری کوردستان وزمانی دایکیی

Saturday, 20/01/2024, 19:12

1959 بینراوە


زمانی کوردیی هێڵی سووری ئیمەیە.

گوڵجان کاچماز،جێگریی حیزبی چەپی سەوز لە پارێزگای شاری/ وان/ لە ناوپارڵمانی تورکیەداگووتی:سەت ساڵە حکومەتی تورکیە پەروەردەورآهێنان بە زمانی دایکیی ئێمە یانی زمانی کوردیی قەدەغە کردوە،تا خەڵكی کورد ئاسمیلە بکا.
لەمەوبەدوا ئێمە ئیزن نادەین کە سەت ساڵی دیکەش زمانەکانی ئیـمە نایاسایی رابگەیەنن.ئەو کارەی ئێوە ژنۆسایدی زمانییە.
کاچماز،پاشآن لە ناو پارڵـمانی ئاوا درێژەی بە قسەکانیداو گووتی:زمانەکانی،کورمانجی،سۆرانی،زازا،گۆران،هەموویان زمانی کوردین.بۆیە زمانی ئیمە کوردیە وئەو زمانەش هێڵی سووری ئێمەیە.
لە کاتی قسەکردنی کاچماز لە ناو هۆڵی پارڵمانی تورکیە،پارڵـمانتارە رەگەز پەرەستەکانی تورک ناڕەزایەتیان نیشآن دا بەرانبەربە قسەکانی کاچماز.ئەویش لە جوابی ئەواندا گووتی:ئێوە دەتوانن وەرگێڕ بۆ خۆتان بێنن.
لە جوابی قسەی کاچمازدا،ڕەییسی پارڵمان گووتی: زمانی تورکی تەنیا زمانی رەسمییە ودەبێ بەو زمانە قسە بکردرێ.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە