لە سێدارەدانی گەنجی کورد بەردەوامە

Monday, 08/01/2024, 22:37

7945 بینراوە


کۆماری ئیسلامی نەوەستە لە سەر لە سێدارەدانی گەنجەکانی کورد.ئەو هووروژمە بە تایبەت دوای سەرهەڵدانی کوردوگەلانی ئیران لەسەردرووشمی،ژن،ژیان،ئازادی،بە شێوەیەکی بێ رەحمانە بەردەوامە.
بۆیە لە ماوەی چەند رۆژی رادوردوودا سزای لە سێدارەدان بە سەر چوار گەنجی بەندکراوی کورد داسەپاوە،ناوی ئەو گەنجانە بریتین لە:موحسین مەزلوومی،موحەممەدفەرامەرزی،پێژمان فاتیحی ووەفائاەزربار.
پێویست بە گووتنە کە ئەو بڕیارە، لە سێدارەدانی ئەو چوار گەنجە لە پڕۆسەیەکی بە پەلەو ودادگاییەکی چەند خولەکی دراوە! ئەوچوار گەنجە زیاتر لە ساڵ ونیوێکە لە ژێر گووشاروهەڕەشە وئەشکەنجەی وئازاردان چاوەڕووانی ئەو بڕیارە نە بە جێیەن کە بەسەریاندا سەپاوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە