پیرانشآر،رۆژهەڵاتی کوردستان

Saturday, 20/01/2024, 19:30

1974 بینراوە


پیرانشار:

فایق رەسوڵی چالاکوانی تایبەت بە مافی منداڵان لە ژێر زەختی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی وڵاتی ئێرانی بە جێ هێشت.ناوبراوخەڵكی شاری پیرانشآرە لە رۆژهەڵاتی کوردستان کە چالاکی مەدەنییە تایبەتە بە مافی منداڵان.
فایق،لە کۆتایی پاییزی ئەو ساڵدا،بە هۆی هەڕەشەکانی پەیتاپەیتای وهێرشی ئیدارەی ئیتلاعات بە ماڵەکەی شوێنی لە دایکبونی خۆی بە جێ هێشتووە.
بە پێی راپۆڕتی گەیشتوو بە سازمانی مافی مرۆڤی هەنگاو،فایق رەسوڵیی تەمەن ٤٣ ساڵە ولەدامەزڕێنەرانی کۆگای ئەدەبی شاری پیرانشآر بە ناوی چرا، لە ساڵی ١٩٩٨ی زایینی کۆگای مافی مرۆڤ بۆ منداڵان لە ساڵی ١٣٩٦ی هەتاوی وهەوەها چالاک لە بواری مافی منداڵان بە هۆی زەختی پەیتاپەیتایای دامودەزگا ئەمنییەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ناچار ماوە شوێنی لە دایکبونی خۆی بە جێ هێڵێ.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە