لە سلێمانی نوسەر و رۆشنبیران دژی بۆردومانەکانی هەرێم هاتنە دەنگ

Monday, 22/01/2024, 14:09

1833 بینراوە


پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 2024-01-22 بەشێک لە نوسەر و رۆشنبیران لە سلێمانی دژی بۆردومانەکانی هەرێم و هێرشی سوپای پاسداران بۆسەر هەولێر گردبوونەوە. 
ئاوێنە: پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە بەردەم نوسینگەى ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە شارى سلێمانى گردبوونەوەی بەشێک لە چالاکوان و ڕۆشنبیر و نوسەران بەڕێوەچوو، لە گردبوونەوەکەدا، یاداشتێک خوێندرایەوە و کە تێیدا بۆردمانەکانی خاکی هەرێم، بە تایبەت هێرشەکەی شەوی ١٥ لەسەر ١٦ی ئەم مانگەی سوپاى پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆسەر هەولێر پایتەخت ئیدانەکرا. 
ماوەی پێنج ڕۆژە نوسینگەی پەرلەمانی عێراق ئاگادارکراوەتەوە بۆ بەشداریکردن لە گردبوونەوەکەی ئەمڕۆ، بەڵام تائێستا تەنها یەک ئەندام پەرلەمانی یەکگرتوو لە ئۆفیسی نوسینگەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پێشوازی کرد، ئەندام پەرلەمانتارەکانی دیکە کە لە (١٨) ئەندام پێکهاتوون و نوێنەرایەتی سلێمانی دەکەن لە پەرلەمانی عێراق کەسیان ئامادەی گردوونەوەکە نەبوون. 

دەقی یاداشتەکە بەمشێوەیەیە:

بەڕێزان: 
سەرۆکایەتی کۆماری عێراق فیدراڵ
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق
لەڕێگەی نووسینگەی سلێمانی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە

بابەت/ یاداشت و داواکاری

لای هەمووان ئاشکرایە هەردوو دەوڵەتی ئێران و تورکیا ساڵانێکە بە بەردەوامی خاک و ئاسمانی عێراق بەگشتی و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی دەبەزێنن و هەرکات بیانەوێت بەبێ لەبەرچاوگرتنی یاسا نێودەوڵەتییەکان و ڕێکەوتننامە هاوبەشەکان، هێرش و تاوانکاری ئەنجام دەدەن. بەجۆرێک لە ماوەی ١٠ ساڵی ڕابردوودا سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران و دەوڵەتی تورکیا،لەڕێگەی(٢١٥)دووسەدوپازدە بنکە و بارەگای سەربازییەوە هاتوونەتە ناو خاکی هەرێمی کوردستانەوەو سەروەری عێراقیان پێشێلکردووە .
ئەمەش بارودۆخێکی مەترسیدار و نائاسایی بۆ هاوڵاتیان دروستکردووە، بە تایبەتی لە ئەنجامی ئەم هێرشانەوە لە ساڵی ١٩٩٠ەوە شەهیدبون و برینداربونی زیاتر لە ٨٥٠ هاووڵاتی مەدەنی  لێکەوتوەتەوە؛ تەنانەت کار گەیشتوتە ئەوەی ئەو دوو دەوڵەتەوە هێرش بکەنە سەر دامەزراوە مەدەنییەکانی لە نێو قوڵایی هەرێمدا وەک فڕۆکەخانەکان و ماڵی هاووڵاتیان، ئەمە جگە لە داگیرکردن و سوتاندنی شاخ و رەزو باخ و تێکدان و ژەهراوییکردنی سروشت و ژینگەی بەشێکی نیشتیمانەکەمان کە بەتەنیا لە ساڵی ٢٠٠٧ەوە تاوەکو ساڵی ٢٠٢٤، بەهۆی بۆردوومان و هێرشەکانی سوپای تورکیا و سوپای پاسداران، زیاتر لە ١،٨٠٠،٠٠٠ دۆنم زەوی کشتوکاڵی سوتێنراون و زیاتر لە ٢،٥٠٠ ئاژەڵی کێوی مرداربوونەتەوە و هەزاران پورەی هەنگی هەنگەوانان بەهۆی هێرشەکانەوە سوتاون. ئەمە جگە لەوەی بە دەیان نەخۆشخانە و خوێندنگا و مزگەوت و کەنیسە و پڕۆژەی ئاودێری و وێستگەی کارەبا لە هێرشەکاندا بە ئامانجگیراون.
فڕین و هێرشی درۆنی و موشەکی رۆژانەیان بۆ سەر هەرێمی کوردستان گەیشتوتە ئاستێک، وەک ئەوەی ئەم هەرێمە بەشێک نەبێت لە عێراق و دورگەیەکی دووردەست و بەدەربێت لە هەر ژیان و سەروەرییەک، بەرامبەر ئەم هێرشانەش لە ئەرزی واقعدا هیچ لایەنێک بە شێوەیەکی کردارەکی و راستەقینە خاوەنداری لە خوێنی رژاوی هاووڵاتیان و قوربانیەکان نەکردووە!
لە دوا دەستدرێژیشدا شەوی ٢٠٢٤/١/١٦/١٥لە لایەن ئێرانەوە وەک جەنگی دژی هەرێـم و عێراق راگەیاندبێت، هێرشی مووشەکی کردە سەر شاری هەولێر و زیانی گیانی و مادی بەدوای خۆیدا هێنا و قوربانییەکانیشی خەڵکی مەدەنی بوون، ئەمە جگە لەوەی لە ١٧ ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ ەوە وەک دەرئەنجامێکی شەڕی غەزە، بە دەیانجار لە رێگای درۆنەوە لەلایەن میلیشیا عێراقییەکانی نزیک ئێرانەوە هێرشکراوەتە سەر فڕۆکەخانەی هەولێر و هەریرو ترس و نا ئارامی بۆ خەڵکی کوردستان دروستکردووە، لە کۆی ئەم هێرشانەش کاردانەوەی حکومەتی عێراق لە ئاستی پێویستدا نەبووەو،  تەنها چەند بەیاننامەیەکی سەرکۆنە کردن دەرچووە، لە ئاستی کرداریشدا حکومەتی عێراق هیچ هەنگاوێکی ئەوتۆی نەناوە تا بەر لە دووبارەبوونەوەی ئەم هێرشانە بگرێت. 
لەم نێوەندەدا ئەوەی بۆ ئێمە جێگای هەڵوەستە لەسەرکردنەو مایەی نیگەرانیی و مەترسیشە لە سەر سەقامگیری وڵاتەکەمان و زەمینەی بەردەوامی بۆ هێرشەکان دەڕەخسێنێ، دابەشبونێکی ئاشکراو رونی بەشێک لە هێزو حیزب و گروپە جیاجیاکانی هەرێم و عێراقە بەسەر ئەجێندای ئەو دوو دەوڵەتەدا، ئەمەش لە کاتی هێرشەکانیاندا بە ڕوونی دەبینرێت، کاتێک فڵان لایەن دژی هێرشی فیسار دەوڵەت هەڵوێستی توند پیشان دەدات، ئەما لە ئاستی هێرشی دەوڵەتەکەی تردا بێدەنگ دەبێت یان بە پێچەوانەوە، کە لە ڕاستیدا ئەم جۆرە لەهەڵوێست خاڵییە لە بەرپرسیارێتی و هەمو پرنسیپ و بەهایەکی نیشتیمانی!
ئێمە پێمانوایە ئەگەر لە ڕابردودا دامەزراوە دەستوریەکانی عێراقی فیدراڵ هەڵوێستی کرداری و کۆنکریتیان هەبوایە، دۆخەکە بەم ڕۆژە نەدەگەیشت. خۆ بێگومان لەمە زیاتر دەستەوەستان و دواکەوتن و لاوازی هەڵوێستی دامەزراوە فەرمییەکان عێراقە لە ئاستی ئەو هێرش و پێشێلکاریانەی وڵاتانی ئیقلیمیدا، بۆشایی فراوانتر بۆ ڕۆڵی دەسەڵاتی قوڵ و دەستێوەردان و دابەشبونی زیاتری ناوخۆیی دەڕەخسێنێ و متمانەو ئینتیمای هاووڵاتیانیش بە دامەزراوە فەرمیەکان،لەقتر دەکات و سەرئەنجام وڵاتەکەمان و گەلەکەمان باجی گەورەتر دەدەن! 
لەم سۆنگەیەوە داواکارین هەرچی زوترە سەرۆکایەتیەکانی عێراقی فیدراڵ و هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی تر لە چوارچێوەی دەسەڵاتە دەستورییەکانی خۆیاندا کە بەپێی مادەی (٦٧) دەستوری عێراق بەرپرسن لە پارێزگاریکردن لە ئاسایشی خاک و هاوڵاتیانی عێراق، لەناوخۆ و ناوەندە نێودەوڵەتییەکان کاری جدی و بە پەلە بکەن بۆ رێگری و کۆتایی هێنان بەدۆخی شەڕو هێرشی دوژمنکارانەو ناڕەوای ئێران و تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان و عێراق و سەروەری خاکەکەی و ئارامی بۆ ژیانی هاوڵاتیان بگەڕێننەوە.

ناوەکان:

١- سەڵاح ڕەشید- وەزیری پێشوتری مافی مرۆڤ لەحکومەتی هەرێمی کوردستان
٢- ئەبوبەکر عومەر عەبدوڵڵا- پەرلەمانتاری پێشوی پەرلەمانی کوردستان
٣- ستارە عارف- نوسەر و ڕۆژنامەنوس
٤- د. شێرکۆ محەمەد ئەمین- مامۆستای زانکۆ، پەرلەمانتاری پێشووی پەرلەمانی کوردستان
٥- د. شۆڕش حاجی - پەرلەمانتاری پێشوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، نوسەر
٦- گەشە دارا حەفید- پەرلەمانتاری پێشووتری پەرلەمانی کوردستان 
٧- سەردار قادر- پارێزگاری پێشوی سلێمانی ، نوسەر 
٨- پەروا عەلی- پەرلەمانتاری خولی پێشوی پەرلەمانی کوردستان
٩- ئاسۆس هەردی- سەرنوسەری پێشووی ڕۆژنامەی هاوڵاتی
١٠-  خەبات عەبدوڵڵا- نوسەر
١١- سەربەست مستەفا- سەرۆکی پێشوی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان-دهۆک
١٢– ئارام جەمال- چالاکوانی کۆمەڵگای مەدەنی
١٣- د. مەریوان وریا قانع-  نوسەر و توێژەر و مامۆستای زانکۆ
١٤- د. یاسین تەها- توێژەر و ڕۆژنامەنووس
١٥- د. هەژار عوسمان مەعروف- مامۆستای زانکۆ و نوسەر
١٦- تەحسین قادر- وەزیری پێشوتری حکومەتی هەرێمی کوردستان-ڕێکخراوی ئازادبون
١٧- سەفوەت رەشید- مافپەروەر
١٨- حوسێن ڕابی- مامۆستای زانکۆ
١٩- سارا قادر- ڕۆژنامەنوس و مامۆستای زانکۆ
٢٠- سەردار محەمەد- سەرنوسەری ڕۆژنامەی ئاوێنە
٢١-پ.ی.د.هەردی مەهدی میکە- بەڕێوەبەری ناوەندی کوردستان بۆ دۆکیۆمێنت و لێکۆڵینەوەی ئەکادیمی و مامۆستا لەزانکۆی سلێمانی
٢٢- جوتیار ڕەشید کاکە ئەمین- ئەندازیار و چالاکوان
٢٣-کامەران عوسمان- ڕێکخراوی سی پی تی
٢٤- د. چیا عەباس- نوسەر
٢٥- ڕێبین هەردی- نوسەر
٢٦- هیوا قادر- نوسەر
٢٧- ئاراس فەتاح- نوسەر
٢٨- هۆشەنگ وەزیری- نوسەر و ڕۆژنامەنوس
٢٩- فەرمان ڕەشاد- ڕۆژنامەنووس
٣٠- سەیران عەبدوڵڵا- توێژەر
٣١- ئاسۆ ڕەحیم ئیبراهیم- چالاکوانی سیاسی
٣٢- سۆز عەبدولقادر بابان- چالاکوانی سیاسی، ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی پارێزگا
٣٣- د. ئاورنگ محەمەد قادر- چالاکوان
٣٤- تەلار عەلی ئەمین- مامۆستای زانکۆ
٣٥- کامیل عومەر- مامۆستای زانکۆ
٣٦- ئازاد کەریم(ئازادە ڕەش)- هونەرمەند و زیندانی سیاسی
٣٧- تاریق فاتیح- خاوەنی ئیمتیازی ڕۆژنامەی هاوڵاتی
٣٨- کەمال چۆمانی- ڕۆژنامەنوس و خوێندکاری دکتۆرا لەزانکۆی لایپزیگ- ئەڵمانیا
٣٩- هاوار شێخ ڕەئوف- چالاکی سیاسی و بەڕێوەبەری گشتی پێشو لەحکومەتی هەرێمی کوردستان
٤٠- ڕازاو مەحمود فەرج- پەرلەمانتاری خولی سێهەمی پەرلەمانی کوردستان
٤١- پەیمان عیزەدین- پەرلەمانتاری پێشوی کوردستان و نوسەر
٤٢- عەبدولکەریم هەڵەدنی- ڕۆژنامەنوس ونوسەر
٤٣- دلوڤان محەمەد ساڵح بەرواری-ڕۆژنامەنوس- دهۆک
٤٤- ئاوات محەمەد- نوسەر و ڕۆژنامەنوس
٤٥- بڕوا ڕەسول ئەحمەد- مامۆستای زانکۆ- کۆیە
٤٦- عەباس قادر عەبدولڵا- مافناس- کۆیە
٤٧- بەرزان شەلال- مامۆستا- کۆیە
٤٨- فەرەیدون مامەند نەسرەدین- مامۆستا- کۆیە
٤٩- واثق حسين ڕۆژنامەنوسی عێراقی
٥٠- جەبار عەزیز- شاعیر
٥١- گەزیزە عومەر- ھونەرمەند
٥٢- پەروین عەزیز- چالاکوان
٥٣- زانست کەریم- پارێزەر و چالاکی مەدەنی
٥٤- کارزان فازیل- پارێزەر و چالاکی مەدەنی
٥٥- دلێر شازەمان- ڕاوێژكاری كۆمەڵایەتی و چالاكەوانی مەدەنی - ئەڵمانیا
٥٦- لانە بابان- چالاکوان
٥٧- بەختیار مستەفا- چالاکی سیاسی
٥٨- سامان نوح تەها- ڕۆژنامەنوس - دهۆک
٥٩- ئارام عەلی- ھونەرمەند
٦٠- هۆمەر محەمەد- ڕۆشنبیر و چالاکوان
٦١- شوان عەبدوڵڵا تۆفیق-زیندانی سیاسی
٦٢- فوئاد عەبدوڵڵا- ئەندازیار- چالاکوان- هەولێر
٦٣- ئاشتی محەمەد سابیر- زیندانی سیاسی
٦٤- ئامانج وەرتی- ڕۆژنامەوان - هەولێر
٦٥- سیروان رەشید -  بەڕێوەبەری دەزگای میدیای زەمەن 
٦٦- دڵگەش سادق ساڵح- مافپەروەروچالاکی کۆمەڵگەی مەدەنی- دهۆک
٦٧- ڕێبین فەتاح- توێژەر و ڕۆژنامەنوس
٦٨- ئەمین جاف- ئەندازیارو چالاکی کۆمەڵگەی مەدەنی- ئەڵمانیا
٦٩- د.بەکر سدیق- مامۆستای زانکۆ- زانکۆی ڕاپەڕین
٧٠- هاوژین حەمە ڕەشید- چالاکی کۆمەڵگەی مەدەنی
٧١- نەوزاد محەمەدساڵح- پزیشکی دەرمانساز
٧٢- د. ئەحمەد حەمە ئەمین- مامۆستای زانکۆ
٧٣- ئاوات غەفور مستەفا- ئەندازیاری كشتوكاڵ
٧٤- ئاکام عەبدوڵڵا تۆفیق- پارێزەر- سلێمانی
٧٥-د. ئەڕسەلان سەید زادە- ئەکادیمیست و مامۆستای زانکۆ
٧٦- ئاکۆ محەمەد- مامۆستا و چالاکوان
٧٧- د. چۆمان هەردی- مامۆستای زانکۆ 
٧٨- ئازاد مەجید محەمەد- ئەندازیار- هەولێر
٧٩- کارۆخ حەسەن- پارێزەر
٨٠- نەبەز خالید- چالاکی سیاسی
٨١- ستار ڕەسوڵ كاك هەمزە- كەسایەتی- ڕاپەڕین
٨٢- حازمی عەلی كوتك- نوسەرو چالاكوان- ڕاپەڕین
٨٣- هاوڕێ ئاڵەیی- سیاسی و چالاكوان- ڕاپەڕین
٨٤- تارا ئیبراهیم- چالاكوان- ڕاپەڕین
٨٥– هەوڕاز جەمال ڕەفعەت- چالاکوان-هۆڵندا
٨٦- سەلمان كۆچەری- دەزگای ستاندەر- ڕاپەڕین
٨٧- بەكر ئاڵەیی- نوسەر و چالاكوان - ڕاپەڕین
٨٨- سەعدی مستەفاعەبدولڕەحمان- ئەندازیار و چالاکوان- هەولێر
٨٩- مەهدی نامیق سیان- مامۆستا- هەولێر
٩٠- هێمن عەبدوڵڵا- فەرمانبەرو چالاکوان- هەولێر
٩١- هاوڕێ كاسترۆ- چالاكوانی مەدەنی- ڕاپەڕین
٩٢- كامۆ جۆڵا- زیندانی سیاسیئەڵمانیا- هـامبۆرگ
٩٣- عوسمان حسێن(شێخ عوسمانی مەصڵەحە)- زیندانی سیاسی
٩٤- بڕوا ستار- ڕۆژنامەنووس
٩٥- ئیبراهیم پێنجوێنی- زیندانی سیاسی
٩٦- ڕزگار محەمەدجۆڵا- زیندانی سیاسی
٩٧- ڕێبوار محەمەدعەزیز- زیندانی سیاسی- نه رويج
٩٨- کاروان ڕەئوف- زیندانی سیاسی
٩٩ - عەبدوڵڵای مەلا نوری- پەرلەمانتاری خولی پێشوی پەرلەمانی کوردستان
١٠٠- ئومێد ساڵح- فەرمانبەر و چالاکوان
١٠١- خالید سلێمان- توێژەری بواری ژینگە و ڕۆژنامەنوس
١٠٢- ئارام سەعید- ڕۆژنامەنوس
 ١٠٣- نامۆ شەریف مەجید- چالاکوانی مەدەنی
١٠٤- شۆڕش ئەمین- چالاکی کۆمەڵگەی مەدەنی
١٠٥- عەلی مەحمود- چالاکوان- کوردستان
١٠٦- شۆڕش خدر تۆفیق- چالاکوان                               
١٠٧- دکتۆر حەکیم عەبدولکەریم- چالاکوان
١٠٨ - نزار ئەسعەد محەمەد – سەرۆکی لقی سلێمانی یەکێتی ئەندازیاران- چالاکوان
١٠٩- سالار فەتاح- چالاکی کۆمەڵگەی مەدەنی
١١٠- شوان محەمەد – رۆژنامەنووس

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە