گیانی ساڵح نیکبەخت لە مەترسیدایە

Sunday, 04/02/2024, 19:26

1855 بینراوە


لە ناوزیندانی ئەوین لە شآری تاران هێرش کراوەتە سەر حقوقناس وپارێزەرساڵح نیکبەخت.دوکتورساڵح نیکبەخت پارێزەریی بە ئەمەگی کورد کە پارێزەریی بۆ بنەماڵەی ژینا ئەمینی دەکرد،لە ناو زیندانی ئەویندا لە شاری تاران لە بەندی چەقۆکێش وجینایەتکارەکانی ناو زیندان هێرشیی کراوەتە سەروبە سەختی بریندار کراوە.
لێدا زۆرلە بەڕیز ساڵح نیکبەخت بۆتە هۆی ئەوەی دەموچاوی بشێوێنرێ وبریندار بکرێ.بۆ دوای بردن بۆ نەخۆشخانە دوکتورەکان مەجبور ماون کە بەشێک لە یەسقانی لەگەنی ئەو لە چەناگەی پەیوەند بدەن.ئەو کارەش لە ڕیگای توێکاریەوە بۆ چەناگەو دەموچاوی ئەنجام دراوە!
گومان لەوەدا نییە ئەو کارەی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی بە ئانقەست کراوە تاتۆڵەی ئەوەی لێبکەنەوە کە کاتی خۆی لە هەندەران خەڵاتی زاخارۆڤ  درابوو بە ژینا، بە وەکالەت لە لایان بنەماڵەکەی بچێ و وەریبگرێ وبێتەوە شاری سەقز بیدا بنەماڵەی ژینا ئەمینی.
ساڵح نیکبەخت پارێزەرو حقوقناس،چون پارێزەریی بۆ بنەماڵەی ژینا ئەمینی کردبوو،بە ئانقەست لە ناو زیندانی ئەویندا تێکەڵاویی بە کەسانێکیان کردوە کە چەقۆکێش ومەترسیدارن،ئەو جۆرە کەسانە نابێ تێکەڵاوی بەندیی زیندانیانی سیاسیی بکرێن.ئەوە مافی بەڕێزساڵح نیکبەخت بووە کە پێشێل کراوە.

وەرگێڕآنەوە بۆ زمانی کوردیی:کوردستانپۆست



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە