فاروق رەفیق

Monday, 25/03/2024, 17:23

5388 بینراوە


یەکێک لە نەگبەتیە گەورەکانی ئەم میللەتی کوردە ئەوەیە بەدەگمەن تێیدا هەڵدەکەوێت «ڕۆشنبیرەکانی عەقڵێکی مەزن و دونیابینی نوێ و بیرکردنەوەی جیاواز و ڕادیکاڵانە کردبنی بە ڕۆشنبیر.»
بەڵکو زۆرینەی ڕەهایان بۆیە خوویان داوەتە کتێب و خوێندنەوە و سەقافەت چونکە تەمبەڵ و ترسنۆک و هیچ لەباردانەبووبوون. نەیانتوانیوە ئیشێکی پیاوانە بکەن، غیرەتیان نەبووە عەرەبانەیەک ڕاکێشن. یاخود لە بارودۆخ و جوگرافیایەکدا گەورەبوون بەردەوام بەر کتێب و ڕۆژنامە و ئەهلی قەڵەم کەوتوون و ئیتر هەر لەوە دەزانن. 
جا ئەو نوخبە هەزیلەی کە لە ترسان و لە تەمبەڵی و لە برسان بوون بە ڕۆشنبیر و خوێندەوار و میدیاکار، زۆر بەئاسانی شەرەف و شکۆیان دادەنێن بۆ دەستکەوتێک کە ژیانیان دەباتە ئاستێکی باشتر. 
دەیان ساڵە دەسەڵاتی کوردی بەردەوام لە ڕێگای کڕین و شکاندنی شکۆ و شەرەفی ڕۆشنبیری کوردەوە تاکی خوێندەواری کورد بێهیوا و تەرە دەکات لە کرانەوەی عەقڵ و بینینەوەی خود لە سەکۆیەکی سەنگیندا وەک تاکێکی بەرپرسیار و خاوەن شکۆ. 
دەیان ساڵە ڕۆشنبیرە بێشەرەفەکانی ئێمە هانی گەنجان و خوێندەواری کورد دەدەن کەرامەت و شکۆی خۆیان بفرۆشن و خۆیان بدەن بەدەستەوە و بەرگەی ئالەنگاریی و بەربەستەکان نەگرن و بێهیوایانە مەستی ئەو هەموو ناعەدالەتی و زوڵم و ستەمە ببن کە دەسەڵات بێباکانە و بێڕکابەرانە بەردەوامیی پێدەدات. 
فاروق ڕەفیق تازەترین داهۆڵی پوچ و بێشکۆیەکی بێشەرەفە کە لە ئێستادا وەک تاکێک پێڵاوی ئەندامێکی ماڵی بەرزانی دەژی و لە تەویلەیەکیاندا دەلەوەڕێت و کاوێژی کوردایەتی دەکات. 
فاروق بەو کەللە زلە پووچەوە، بەو هەیکەلە قەبیحە بێشکۆیەوە دێت پرسی شکۆ بۆ خوێنەری کورد تاوتوێ دەکات و بە ورگێکی زلەوە توڕەبووە و دەڵێت ئەگەر ئێوە موچەکانتان لە بەغدا وەرگرن ئەوا بێشکۆ و بێ کەرامەتن. 
فارووقی ڕۆشنبیر ڕوو لە کۆمەڵگاکەی دەکات و بە ملێکی ئەستور و ورگێکی پڕەوە داوای برسێتی لە باوکان دەکات و پێیان دەڵێت ئەگەر نانی بەغدا بدەن بە مناڵەکانتان بێ شکۆ گەورە دەبن. 
فارووق بۆ خۆی بە نانی نامەردی دەژی. بۆخۆی ئیرادەی خۆی فرۆشت لە پێناوی موچەیەکی ژێربەژێردا، بۆخۆی کەسێکی شکۆ شکاوە.. کەچی دێت بە تێرم و مەفهومی شکۆ و شەرەف بۆ کۆمەڵگاکەی دەدوێ.. ئا ئەم بێچاوو ڕووییە تەنها و تەنها لە ئەدەبیاتی ماڵی بەرزانیدا مرۆڤ فێری دەبێت. 
ئاخر ماڵی بەرزانی هەموو ژیانیان خیانەت و جاشایەتی و تاڵانی و چەتەگەریی و خۆفرۆشی و خاک فرۆشی نۆکەریی و سیخوڕی دەرودراوسێ و کوشتار و زوڵم و ستەم بووە، بەڵام کەس نادۆزیتەوە وەک ئەوان باسی نیشتیمان پەروەری و دەستپاکی و سەربەرزی و ڕاستگۆیی و گیانفیدایی و بدەن بە گوێی خەڵکدا بەردەوام.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە