پەیامێك لە نەورۆزدا

Thursday, 21/03/2024, 17:46

2315 بینراوە


ڕستەیەکی باو هەیە لەناو کوردا ئەڵێ؛ جەژنی نەورۆز لە هەموو کورد پیرۆزە..نەخێر پێوستە چیتر وا نەڵێین و هیچ کات پیرۆزبایی نەورۆز هەموو کوردێك نەگرێتەوە. ئەبێ و پێوستە پیرۆزبایی تەنها لەو کوردانە بکرێ کە خاك و ئاوی نیشتمان ئەپارێزن و بەرگری لێ ئەکەن..تەنها لەو کوردانە بکرێ کە زمان و کلتوور و فەرهەنگی خۆیان لا بەرز و بڵند و ئامادەن نەیەڵن خەوش و پیسایی داگیرکەران تێکەڵی بێ،،لەو کوردانە پیرۆز کە ئامادە نین ببنە سیخوڕ و چاوساغی بۆ دوژمنانی ئەم خاکە بکەن،،لەوانەش پیرۆز کە پەیامێکی کوردانەیان بۆ مرۆڤایەتی پێیە و ئامادەن لە پێناویدا گیانی خۆیان بە نیشتمان بدەن،،لەوانەش کە گیانی هاوکاری و خۆبەخشی بەوانە ئەدەن کە پێوستیان پێیەتی و بێ گوێدانە سوپاس و ئاوڕدانەوە..لەوانەش پیرۆز بێ کە شەو و ڕۆژ ئەخەنە سەریەك بۆئەوەی دەنگی میلەتەکەیان هاوتەوریب بکەن لەگەڵ دەنگی جیهاندا و بەرگری لە ڕاست و مافی گەلان بکەن،،پیرۆزە نەورۆز لە مرۆڤە سەربەرز و خاوەن ویژدان و کەسایەتیە دڵسۆز و خەمخۆرەکان،،پیرۆزە لە گیانی ئەو دایك و باوکانەی توانیویانە نەوەی دڵسۆز بۆ ئەم خاك و گەلە پەروەردە بکەن.
با خۆمان فێربکەین باش لە جاش جودا بکەینەوە و ڕووی دەممان بکەینە تەنها ئەو کەسانەی کە شایەنی ئەم جەژنە نەتەوەییەن و لێیان پیرۆز بکەین،،دەبا فێربین و لەهەر شوێنێکی ئەم گەردوونەیە کاتێ نەورۆز پیرۆز ئەکەین زۆر بە تووندی ئەو کوردانە شەرمەزار بکەین کە دەستیان خستۆتە دەستی دوژمنان و لەهەوڵی ئەوەدان دڵسۆزان و نیشتمان پەروەران ئەکوژن و تیرۆریان ئەکەن..با چیتر شەرم و ترس نەکەین لەوانەی بە ئاشکرا ئەزانین جاشن و دۆستی دوژمنانی ئەم گەلەن و لەتەکمادا یادی ئەو جەژنە ئەکەن و وەیان لەو ڕۆژەدا بێ پەروا دێن و بە جلی کوردی و ئاڵایەکی زەردی پڕ شورەییەوە هەڵئەپەڕن و گۆرانی کوردی ئەچڕن..با نەیەڵین دەستی پیسیان دەستمان بگرن و قریەوەی دەنگە بڵحەکەیان نەبیستین،،دەبا پشتیان تێکەین و ڕوویان نەدەینێ و پەراوێزیان بکەین،،دەبا تف لە ناوچەوانیان بکەین و قاویان دەین،،دەبا بایکۆت و ڕێگەیان نەدەین بە ناوی کەناڵی تەلەفیزیۆنی و میدیاییەوە بێنە ناومان و قسەیان بۆ بکەین،،دەبا لەم نەورۆزەوە فێربین دیوارێکی بەرز لە نێوان خۆمان و ئەواندا دروست بکەین و ڕێگەیان پێ نەدەین بەشداری هیچ بۆنەیەك بکەن..دەبا نەورۆز ئەم پەیامە بێ بۆ پارتی و بنەماڵەی بارزانی جاش و خۆفرۆش کە ڕووی ئەوەیان نەبێ نەك هەر ئەم یادە بکەنەوە، بەڵکە ڕێگەیان پێ نەدەن لەهەر شوێنێك نەورۆز بکرێ،ئەوان ئەبێ دوور بخرێنەوە و ڕیسوا بکرێن.
دوێنێ یادی نەورۆز لە شاری ڤانکوڤەری کەنەدی بەرز نرخێنراو لەوێ پارتی لەڕێگای 5 جاش میتەوە هەوڵیان دا ئاهەنگەکە تێك بدەن و ئاژەوە گێڕی بکەن، خۆشبەختانە کوردانی باکوور و خۆبەخشانی پەکەکە نەیان هێشت و خەونی جاش مۆقەتەو کلك زەردەکانیان لە بنەوە بڕی..بۆیە پێوستە لەسەر هەموان ڕێگە نەدەن بە پارتی و جامانە سوورەکان بێنە ناوتان و نەورۆزتان لێ تێك بدەن،،ئەوە ئەرکی هەموو کوردێکی دڵسۆزە بەچاوی دوژمنەوە لەم بنەماڵە زۆڵە بنواڕن و بەرخوردیان لەگەڵدا بکەن،،با نەورۆزی 2024 سەرەتا وکۆتایی بەم بنەماڵە شوومە بدەن و تووڕیان دەن.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە