بانگەوازێك بۆ کوردانی ئەمریکا و کەنەدا

Saturday, 11/11/2023, 21:59

1958 بینراوە


 ڕێکەوتی 14 ئەم مانگە کە دەکاتە رۆژی 3 شەممەی داهاتوو گردبوونەیەکی گەورە لە واشنتۆن DC لەلایەن جولەکەکانی ئەمریکا و جیهان ساز دەکرێ بۆ ڕووبەڕۆ بوونەی تیرۆر و تیرۆرستان. ئەم گردبوونەیەوە هەلێکە بۆ هەموو مرۆڤێکی ئازاد و خاوەن ویژدان، کە بتوانێ دەنگی خۆی بگەیەنێتە جیهان کە دژی تیرۆریستانی ئیسلامن و ئامادەن ڕیسوای کارە قیزەوەن و کردەوە نا مرۆڤایەتیەکانیان، بوەستنەوە.
لەم بانگەوازەدا رووی دەمم لەو کوردە دڵسۆز و خاوەن ویژدانانەیە، کە ئەو مێژووە نزیکەی داعش و ئیسلامییەکان و دەوڵەتی ئیسلامیی ئێران و تورکیایان لەبەر چوە، دەزانن بە ناوی ئیسلامەوە رۆژانە چ کارەساتێک و کۆمەڵکوژییەک بەرامبەر بە کوردان ئەنجام دەدەن، بەڵام لەبەر ئەوەی لە ئەمڕۆدا کورد وەکو فەلەستینییەکان و جووەکان خاوەنیان نییە و  کەسێک نییە پشتگیریان لێبکات، بۆیە ئەو ژینۆسایدەی ەبرامبەر بە کورد لەلایەن ئەو دەوڵەتە داگیرکەرانەوە بەرمبەر بە کورد ئەنجام دەدرێت فەرمامۆش کراوە. ئەوەی حەماس لە 7ی مانگی رابردوودا بەرامبەر بە جولەکەکانیان کردیان، دەوڵەتە داگیرکەرەکان لەوە زۆرتریان کردووە، بەبەتایبەتی 
 تورکیای فاشی کە رۆژانە بەرمابەر بە کوردی رۆژئاوا و باشووری دەکات، هەروەها ئیسلامییەکانی ئیران و داعش کە چیان بەسەر کوردی ئێزیدیدا هێنا، بۆیە لەو خۆپیشاندانەدا کە لە واشنتۆن دیسی دەکرێت، گردبوونەوەی کوردانی ئەمریکا و کەنەدا دەرفەتێکە بۆ یەکڕیزی کورد و دەبێتە ئەرکێکی نیشتیمانی و نەتەوەیی، ئەگەر چی ئەم گردبوونەوەیە لە لایەن دەوڵەتی ئیسرائیل و جولەکەی دیسپۆراوە هەلی کردنی بۆ ڕەخسێنراوە و ئامادە باشیان بۆ کردوە، لێ لەبەر ئەوەی دژ بە تیرۆر و ئەژندای تیرۆریستانی ئیسلامی جیهانیە، ئەوا بۆ ئێمەی کورد گەلێ گرنگە بەشداریمان تیایدا هەبێ و دەنگ و ڕەنگمان تیایدا بناسرێتەوە، بۆچی ؛ کورد وەك نەتەوە بۆ زیاتر لە 1400 ساڵە لە ژێر تیرۆر و شمشێری تووند ڕەوی ئایینی ئیسلامدا مامەڵەی لەتەك کراوە و بە زۆری زۆرداری تواندوویانەتەوە.. هەرچی کوشتار و دەربەدەری و شار بەدەرکردن لەسەر دەستی ئیسلام و ئاینی ئیسلامدا بەسەر کوردا ، هێنراوە. مێژووی ئیسلام بۆ کورد جگە لە قات وقڕی و ئاسمیلە کردن و ناو و ناسنامە سڕینەوە و خاك داگیرکردن نەبێ ، هیچ خۆشگوزەرانی و پێشکەوتن و دەوڵەوت پێکهێنانی لێ نەکەوتۆتەوە. بە پێچەوانەوە ئەوەی ئایینی ئیسلام بەسەر کوردی هێناوە لە ڕەشە کوژی، ئەنفال، تەعریب،ئەفریس،تەتریك ، دزینی فەرهەنگ و هەوڵدان بۆ شاردنەوەی مێژوو و کەلتووری هەزاران ساڵەمان، ڕەنگە هیچ داگیرکەرێك ئەوەندە زیانی لێ نەداوین.
ئەم گردبوونەوەیە بۆ ئەوەیە جولەکە بە جیهانی ڕابگەیەنێ کەوا ئەوان لەژێر هەڕەشەی تیرۆر و سڕینەوەن گەر بێت و جیهان پشتیان نەگرن، ئەمان ئەگەر چی لە هێرشی 7 مانگی ڕابردوو دەست پێشخەر نەبوون، کەچی زۆربەی جیهان بە تایبەتی (Gen Z) پشتیان کردۆتە ئیسرائیل و نایەڵن پارێزگاری لەخۆی و گەلەکەی بکا.. ئەمان هێشتا پێیان وایە ئیسرائیل نابێ بەو شێوەیە کاردانەوەی هەبێ بۆ ئەو کارە تیرۆریستەی (حەماس).کە هەمان شێوازی داعش و قاعیدە مامەڵە لەگەڵ جیهاندا ئەکەن.
ئێمەی کورد بە گشتی و خوشك و برا ئێزیدیەکانمان گەلێ ناسۆری و جەرگ سووتانی دەستی داعش و تیرۆریستانی ئیسلامین و تا ئەم کەتەش زیاتر لە 2000 کچانی ئێزیدیمان لە دەستی ئەم تیرۆریستانەیە و ئەمەش هەلێکە بۆ ئەوەی بەشدار بین و بە جل و بەرگ و ئاڵای کوردستانەوە دژ بەم بەربەریەی داعش و حەماس و هاوشێوەکانیان خۆمان نیشان بدەین و ئەوەندەی تر ڕیسوایان بکەین.. کاتێکی باشە ئێمەی کورد هاوخەمی و هاوسۆزی خۆمان لەتەك هەموو ئەوانە دەببڕین کە بەدەست تیرۆریستانی ئیسلامیەوە، زەرەرمەند بوون.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە