ئیرادەی گەل

Wednesday, 10/04/2024, 12:34

1855 بینراوە


سیتسمی قەییوم لە ساڵی ٢٠١٦ وە  لە تورکیا جێ بە جێ کراوە بۆ بەرێوەبردنی ئیدارەی خۆجەییەکان. هەر لەو ساڵەرا چەندین سەرۆک شارەوانی کورد کە بە دەنگی زۆربەی خەڵک براوەی یەکەم بوون، بە سیستمی نادادپەروەرانە و نادێموکراسیانەی قەییوم لە سەر کارەکانیان دوور خرانەوە و حکومەتی تورکیا کەسێکی تری بەدڵخوازی خۆیان لە جێی ئەوان داناوە. هەروەها چەندین سەرۆک شارەوانی کوردیش دوایی دوور خستنەوەیان زیندانی کراون. لە روانگای دێموکراسییەوە قەییوم وەک سیستمێکی نادادپەوەرانە و تاکرەوی وەسف دەکرێت. ئەوەش تێکدانی حکومرانی دێموکراسی خۆجەییەکانە و پێشێل کردنی دەنگی رەوایی گەلە. قەییوم پەڵەیەکی رەشی لە سەر سیستمی ئیدراەی خۆجەیەکانی تورکیا دروستک کردووە. دانانی قەییوم یاسایەکی نارەوایە بە دژی هەڵبژاردنەکانی خۆجەی لە تورکیا بە گشتی و بە تایبەت دژی گەلی کورد، کە بڕاوەکانی نوێنەرانی گەلی کورد لە سیاسەت و سەرۆک شارەوانییەکان دوور دەخرێنەوە و لە جێگای ئەوان قەییوم دادەنرێت. سیستمی قەییوم وەک پەڵەیەکی رەش و پیس و چەپەڵ لە مێژووی تورکیادا لە سەر هەڵبژاردنی خۆجەییەکان دەمێنیتەوە.   
هەڵبژرادنی خۆجەییەکان لە باکوری کوردستان و تورکیا لە رێکەوتی ٣١/٣/٢٠٢٤ بەرێوەچوو. گەلی کورد لە باکور بە هەڵوێستێکی کوردانە چوونە سەر سندوقی دەنگدان، دنگی خۆیان بە حیزبە کوردیەکان بە تایبەت (دەم پارتی) دا. عەبدوڵڵا زیدان لە شاری وان زۆرترین دەنگی بە دەست هێناو براوەی یەکەم بوو. 
حکومەتی تورکیا بە تایبەت پارتی داد و گەشە پێدان (ئاکەپە) ویستی کە عەبدوڵڵا زیدان بەربژێری پارتی یەکسانی و دێموکراسی گەلان (دەم پارتی) دوور بخاتەوە. ویستی کە سیستمی قەییوم بە کار بێنە. ئەو کەسەی بە قەییوم بۆ جێگای عەبدوڵڵا زیدان دەست نیشان کرا بوو، کوردێکە و بەربژێری (ئاکەپە) بوو. بەڵام گەلی کوردی قارەمان و خۆ راگر لە باکوری کوردستان بە تایبەت شاری وان هەڵوێستی کوردایەتی خۆیان نواند و خۆپێشاندانیان بە دژی دوور خستنەوەی عەبدوڵلا زیدان کە براوەی هەڵبژاردنەکان بوو بەرێوە برد. گەلی کورد رژانە سەر شەقامەکان و بە دژی ئەو بڕیارە نادادپەروەرانە چەندین رۆژ خۆپێشاندانیان کرد. گەلی کوردی بوێر و بە هەڵویستی کوردانە توانیان حکومەتی ئەردۆغان بە چۆک دابێن و مافی رەوا بۆ عەبدوڵڵا زیدان بگەرێنەوە. بە بۆنەی سەرکەوتن و دەست بە کار بوونی عەبدوڵڵا زیدان وەک سەرۆک شارەوانی وان شادی و خۆشی کەوتە ناو دڵی هەر کوردێکی دڵسۆز و کوردپەروەر و لە زۆربەی شارەکانی باکوری کورستان هەڵپەرکە و شایی کرا. ئیرادەی گەلی کورد بڕیاری دادگای  باڵا وکۆمیسۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیای بە چۆک داهێنا و بڕیاردانی " قەییووم" ی لە شاری وان هەڵوەشاندەوە. گەلی کورد دەبێ ئەوە بسەلمێنیت، کە یەک دەنگی و یەگرتووی ئیرادەی گەل داگیرکەرانی کوردستان بە  چۆک دادێنێ و مل کەچ دەکا.    
عەبدوڵڵا زیدان دوای دەست بە کار بوونی وەک سەرۆک شارەوانی وان، دەستی بە هەڵمەتی پاک کردنەوەی شەقامەکانی شار کرد. ئەو وتی کە پاشماوە و ئاسەواری " قەییوم" کە پیسی ساڵانی قەییوومیان پێوەیە دەشۆینەوە و فرێیدەدەینە دەرەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە