چەند کورتە هەواڵێک لە ٢٤ کاتژمێری رابووردوودا

Sunday, 14/04/2024, 21:00

1491 بینراوە


یەک:هێرشیی ئێران بۆ سەردەوڵەتی ئیسڕآییل کە لە ٤٥ ساڵی رابوردوودا بێ وێنە بووە.
دوو:دانیەل هاگاری وتەبێژیی ئەڕتەشی ئەڕتەشی ئیسڕآییل گووتی:نزیکەی ٣٠٠ پەهپاد ومووشەکی لە جۆری کڕووزومووشەکەی باڵستیک لە لایان ئێرانەوە ئاڕآستەی سەرخاکی ئیسڕاییل کراوە.
سێ:بە پێی راگەیاندنەکانی خزمەتگوزاریەکانی خێرایی تا ئەوچرکەساتە لە ئیسڕآییل تەنیا کچێکی تەمەن دەساڵە بە پڕیشکی مووشەکەکان بریندار بووە.
چوار:دوای هەڕەشەکانی ئێران بۆ سەرئیسڕاییل لە شەوی رابوردوودا/یەکشەممە/خەڵكی تاران وچەند شاری دیکە شەوێکی دژواریان بەرێکردوە،بۆیە لە ترسی هیرشی ئیسڕآییل بۆ ئێران،روویان لە سڕەی بەنزینخانەکان کردوە تاسەیارەکانیان پڕکەن لە بەنزین، تا بتوانن لە شار بچنە دەوڕێ.
پێنج:هەروەها لە چەند شآری گەورەی ئێرانیش تاقمێکی زۆر کەم کە سەر بە کۆماری ئیسلامین هاتوونەتە سەرشەقامەکانی ئەو شآرانە تا خۆشحاڵی خۆیان بەرانبەربە هێرشی کۆماری ئیسلامی بۆ ئیسڕآییل رابگەیەنن.
جێگای وەبیر هێنانەوەیە کە ئەوجۆرە خۆنیشاندانەبچووکانە بە فیتی لایەنگرانی دەسەڵاتە،چون زۆربەی هەری زۆریی خەڵكی ئێڕان دژی ئەوشەڕەن کە کۆماری ئیسلامی بۆ فریودانی ناوخۆیی وڕای گشتی ناوخۆیی ئەنجامی دەدا.
سەرچاوە بی ،بی،سی.

وەرگێڕانی: کوردستانپۆست.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە