ڕەخنەکانی فەیلەسوف ئیبن رەوەندی لەدەقی قورئان.

Friday, 21/06/2024, 11:26

2844 بینراوە


ئیبن ڕەوەندی یەکێکە لەو فەیلەسوفانەی کە زیاترین مشت ومڕی لەسەرکراوە، ئیبن ڕەوەندی ناوی دروستی ئەبوو حەسەن بن یەحیا ئیبن اسحاق ڕەوەندیە ساڵی ٨٢٧ لەدایک بووە، لەگووندی ڕەوەندی نزیك شاری ئەسفەهان، ساڵی ٩١١ میلادی کۆچی دوای کردووە، لەسەر دەستی ئەبو عیسا وەراق فێرکاری بینیووە، ئەبو عیسە وەراق ئەویش یەکێکە لە زاناو دانایانەیە کە باوەڕی بەکتێبە بەئاسمانی کراوەکان نەبووە، بەڵکوو جەختی کردتۆتەوە کە قورئان زەمینیە و مرۆڤ نوسیوویە، ڕەوەندی لەکتێبەکەیدا بەناوت "زەمرود" بە ووردی باسی مامۆستاکەی ئەبو عیسا وەراق دەکات، وەک لە پێشدا باسمان کرد بلیمەتیەکەی ئیبن ڕەوەندی بۆتە جێگای مشت ومڕی زۆرترین، ئەو یەکێکە لە فەیلەسوفە بلیمەتەکانی قۆناغی خۆی، دوکتۆرێکی کەم هاوتا بووە، شاعیر بووە، مۆسیقار، هەرچەند تا ئەمڕۆش هێشتا بۆچوونەکانی جێگای مشتمڕن، هێشتا ڕەخنەکانی لەدەوورو بەری خۆی و کەساتیەکانی قۆناغی خۆی گرنگی لەدەست نەداوە، ئیبن وەڕاق باوەڕی بە معتەزەلەکان هێنا،چوونکە معتەزەلەکانیش کە کۆمەڵەیەک بوون، باوەڕیان بەهێزی ژیری هەبوو، دەقی قورئان و حەدیسەکانیان بە ئەفسانە دەزانی، بەڵام زۆری نەخایاند لەوانیش کەوتە تەقە کردن و ڕەخنەی تووندی لێگرتن، پاشتر ماوەیەکی کورت باووەڕی بە شیعە پەیداکرد، بەڵام دوای گفتوگۆ لەگەڵ مامۆستاکەی ئەبو عیسا وەراق، بەیەکجاری دەست لەئاین هەڵدەگرێت و دەچێتە ڕیزی بێخوداکان، دەبێتە هەرە دیاریترین چالاکترین بێخودا لە مێژووی ئیسلامدا، لەوێشەوە دەستی کرد بە ڕەخنە گرتن لە ئیسلام، ئەمما ڕەخنەی توند، لەهەر هەموو مێژووی ئیسلام و ئیسلام خۆی، بەتایبەتی دەقی قورئان، ئیبن ڕوەندی لەوە دڵنیابوو کە خودا هیچ کتێبێک و پێغمبەرێکی بۆ نەناردووین، ئیبن ڕەوەندی جیاواز لە هەموو لە هەموو فەیلەسوفەکان بە زەقی گووتی پێغمبەر درۆ دەکات، کامە پەڕجوو "معجزه" سەراپا گاڵتەجاڕی و سەخافەتە، چوونکە سەراپای قسەکانی پێغمبەر دژ بە ژیری و ژیرێتیە، تەنها گەمژە و گێلەکان باوەڕ بەو قسە پڕوپووجانە دەکەن، ئیبن ڕەوەندی پرسیاری دەکرد کام ڕەوانبێژی؟ شیعری شاعیرەکانی عەرەب زۆر لەوە پایەدارترن هەتا ڕەوانبێژی قورئان، قورئان هیچی تێدا نیە، چوونکە بەئاسانی لە شیعری شاعیرە عەرەبەکان تێدەگەن، کەچی دەبینن تەنانەت مفسیرەکانیش یەک دەنگ نین لەئاست شیکردنەوەی قورئان، موسڵمانان ئەڵێن قورئان بۆ هەر هەموو جیهان هاتووە، کەچی تەنانەت خوودی مفەسیرەکان یەک دەنگ نین و لێی تێناگەن، ئیتر گەلێکی دوورە دەست، یان گەلێک کە عەرەب زمان نین و عەرەبی تێناگەن، چۆن تێدەگات؟ ! لە دیدی ئیبن ڕەوەندیە قورئان بێسەروبەر و بێمانایە لەوانەش نموونەی سورەی کەوسەر دەهێنیتەوەو دەپرسێت، کوا کام ڕەوانبێژی لەم سورەدا ؟ هەروەها دەپرسێت با وای دانانێن کە قورئان پەڕجووە بۆ عەرەب، جا ئایا بۆ زمانێکی دیکەش هەر پەڕجووە؟ لەهەموو گرنگتر قورئان بۆ زمانێکی دیکە وەرناگێڕدرێت، ئەمەش خاڵە هەرە لاوازەکەی قورئانە، چوونکە ناتوانێت نامەکە یان پەیامەکە بگەیەنێتە گەلانی دیکەی جیهان، چوونکە قورئان تێکەڵ پێکەڵ و بێمانایە، ئیتر چۆن دەتوانین بۆ زمانێکی دیکەی وەربگێڕین؟ بۆ نموونەش سورەی عادیات، ( بەبێ زێدەڕۆی، لەکاتی نوسینی ڕیشەی قوئانەکەم، دەیان جار بەهاوکاری منجد ئەم ئایەم تاوتوێ کرد، هەر هیچی لێتێنەگەیشتم، ناچار پەنامبردە ،مامۆستایەکی زمانی عەرەبی، کەئەگەر خۆشی لێیان تێنەگەیشت، ئەوا داواکرم کەلە مەلایەکی شارەزا بپرسێت، مەلامان بینی ، مەلای بەڕیز ووتی لە ڕاستیدا هیچ مانایەکی نیە، بەڵام موفەسیرەکان هەزاران تەفسیری هەیە، خۆشبەختانە مەلایەکی ڕاستگۆ و جوانمێرم بینی)،
هاوزمانی هێژا،
خۆتان دەتوانن بەهاوکاری منجد یان کەسێکی پسپۆڕ لێگەڕین بکەن، تاببینن کە سەرەتای سورەکە تا ٥ ئایەت هیچ مانایەکی نیە لە ڕاستیدا، ئەو مانایەش یان شیکاریەش هیچ واتایەکی نیە، مانایچی سوێند بە چەخماخەی سمی ووڵاخ، هەرىەڕاستی هیچ نیە، یان سورەی فتح ئایەی ژمارە١٧، ٦ دێڕ دەیهێنێت و دەیبات، گویا بۆ کوێر، بۆ شەل، بۆ نەخۆش کێشە نیە ئەگەر نان لەماڵێ باوکی و دایکی و خوشکی، برا، خاڵ مام،پورەکەی نان بخوات، بەڕێزان ئەم ووتە هەرکەسێکی دیکە باسی بکات بەردە بارانی دەکەن، چوونکە هەر هیچی تێدا نیە و هەزاران هەزار ساڵە ئەو داب ونەریتە هەربووە، قورئان هیچی نوێی پێنەبوو.
هەروەها گوایا قورئان کتێبێکی بەسوودە،ئەوەش ڕاست نیە، چوونکە کتێبی "اقلیدس" ی ئەندازیاری هەزاران جار بە سوود ترە تا قورئان، چونکە سوودی هەیە بۆ گەلانی جیهان، هەروەها ئیبن ڕەوەندی لای وایە کە کتێبی نوسەران پیرۆز نەک قورئان، هەر هێچ نەبێت کتێبی زاناکان سوودیان هەیە، قورئان چی؟ کتێبی زاناکان نە هەڵنانی تێدا کەیەکتری بکوژین، نە فیتنەی تێدا وەک قورئان، هەروەها وەک قورئان ڕەگەزپەرستانە نیە، هەروەها ئیبن ڕەوەندی بە سووکاتیەوە دەپرسێت، ئەمە چۆن خودایەکی هەرە بەبزیترینە،لەکاتێكدا لەسەر کوشتنی ووشترێک قەمی "سەمود" لەناو دەبات! ئەوەش بەکوشتنی هەر هەموو ژن و پیاو مندالەکانی قەومی سەمود، هەروەها دیسان ئیبن ڕەوەندی باگڵتەجارێەوە باسی سورەی نسای ٧٦ دەکات، گوایا فێڵەکانی شەیتان لاوازە، ئیبن ڕەوەندی دەپرسێت کام لاوازی شەیتان، مەگەر ئادەم و حەوای لەبەهەشت بەدەرکردنەدا؟
مەگەر تا ئێستاش خەڵکە لە خشتە نابات، هێشتا زۆرینە باوەڕیان بەخودا نیە چوونکە شەیتان دەیان خەڵەتێنێت، ئیتر کوا لاوازی شەیتان؟
دووبارە ودەبارە ئیبن ڕەوەندی ئەڵێ ئەم قورئانە بێسەربەرتردین کتێبە، گوایا بەپێی قورئان خوا ئەستێرەکانی ئافەرندووە، ئەستێرە ژیانی تێدا نیە، تاوێرە بەردە یان گاز توخمە کیمیاویەکانە، هەروەها بەپێی قورئان خوا ئەستێرەکانی بۆ ئەوە دروست کردووە کە وەک بەرد بیانگرنە شەیتان، دڵنیام کە خوداکەی محمەد بێئاگایە کە زۆرێک لەو ئەستێرانە دەهێندە لەگۆی زەوی گەورەترە، جارێکی دیکە ئیبن ڕەوەندی جەخت دەکاتەوە کە قورئان نوسراو وبیرکردنەوەی مرۆڤە، چوونکەوە وەک ئەوەی کە دیارە، یان وەک کە چاو دەیان بینێت، کە ئەستێرەکان هێندەی تاوێرە بەردێکە و مرۆڤ یان فریشەتەکان دەتوانێت بیانگرێتە شەیتان، هەروەها ئیبن ڕەوەندی بەسەرسامیەوە دەپرسێت، چۆن خودایەکە چێژ دەبینێت لەئازاری بەندەکانی، واتا خوداکەی محمەد بەوە رازی نیە، کە تەنها دەیان سووتێنێت بەڵکوو کە پێستە سووتاوەکانیان، سەر لەنوێ پێستی دەڕوێنێتەوە، هەتا زیاتر ئازار بچێژن، ئیبن ڕەوەندی دەپرسێت ئەم سادیسیە دڵڕەقی وەحشیانە بۆ؟ هەروەها دیسان ئیبن ڕەوەندی سەرسامی خۆی دەردەبڕێت، بەتایبەت گوم بوونی فریشتەکان لەکاتی شەڕی بەدردا، کەلەهەموو کات زیاتر، موسڵمانەکان پیویستیان بەهاوکاری هەبوو، ڕەوەندی دەپرسێت کوان فریشەکان بۆ یارمەتی موسڵمانیان نەداو شەڕەکەیان دۆڕاند؟ کەواتە هەڵەیەک هەیە و راست نیە کەئەم قورئانە لەلایەن خوداوە هاتبێت، بەڵکوو نوسەر و هزری مرۆڤە، بیرکردنەوەی ساویلکانە کە بڵێی قورئان لەلایەن خدواوە هاتووە، چوونکە لە شەڕێکدا چالاکانە بەشدارە (وەک لە سورەی العمرانی١٢٤ داهاتووە ٣٠٠٠ فریشتە بەشداری شەڕبووە)، دواتر فریشەکان موسڵمانەکان بەجێدەهێڵن کە گورگ بیان خوات، دیسان ئیبن ڕەوەندی حەجکردن و عەمرە وماچکردنی بەردە ڕەشەکە بە نەریتی سروشت پەرسەکان paganus دەزانێت، تەنانەت عومەر کوڕی خەتابیش هەمان باوەڕی هەبووە، عومەر ووتی ئەگەر نەمبینیایە کە پێغمبەر بەردە ڕەشەکە ماچ دەکات، هەرگیز ئەو بەردە ڕەشەم ماج نەدەکرد، بۆیە ئیبن ڕەوەندی لای وایە کە حەج کردن و عەمرە و ماچ کردنی بەردە ڕەشەکە لاسایی کردنەوە هندیەکانە، دیسان ئیبن ڕەوەندی سەرسامی خۆیپیشاندەدات، کەهەر هەموو ئاینەکان و مێژووی ڕوداوەکەش گەواهی دەدات کە عیسا لەخاچدرا، ئیتر مانای چی محمەد بەتاقی تەنها پێداگری دەکات کە عیسا لەخاچ نەداروە؟ داوتریش ئیبن ڕەوەندی باسی پەڕجووی "معجزه" اسرا ومعراجیش دەکات بە گاڵتەجاڕیەوە وئەڵێ پەڕجووی دەبێت لەپێشچاوی خەڵکی بێت، نەک بەدزیەوە و کەس ئاگای لێنەبێت، بەتایبەت پەڕجووی (معجزه) بۆ باوەڕهێنانی خەڵکە نەک بەدزیەوە بێت کەس نەیبینێت، هەروەها ئیبن ڕەوەندی لەباسی هەندێک ئایەی کە پەیوەستە بە خودی محمەد وژنەکانیەوە، هیچ پەیوەندیەکی بەژیانی خەڵکە نیە، بێمانایە کەلە قورئاندا بوونیان هەیە، چوونکە پەیوەندی ڕاستەخۆیان بەژیانی تایبەتی خوودی محەمەدەوە هەیە، چوونکە وەک باس دەکرێت کە قورئان نامەیەکە یان بانگەوازێکە بۆ هەموو مرۆڤایەتی، دەشگووترێت کە قورئان (تحدا) دەکات، کام تەحەدا جولەکە و کریستیان ئەڵێن کتێبەکەمان دەسکاری نەکراوە، ئیتر محەمەد تا ئێوارە بۆخۆت بڵێ دەستکاری کراوە، واتا قسە بەرانبەر قسە، ئەم وائەڵی ئەو پێچەوانەکەی ئیتر کوا تحدا؟!
لەهەر هەمووشی سەیر و سەمەتر، بێگوومان ئەمەش دیسان بۆچوونی ئیبن ڕەوەندیە، کەئەڵێ محەمەدی کوڕی عەبدوڵا، خودایەکی دروستکردووە و هەرخۆشی سووکایەتی پێدەکات، چوونکە ئەو خودایەی کە محەمەد دروستی کردووە دەبوو بیزانیایە کە ٥٠ جار نوێژ کردن ووزە پڕوکێنە و لەتوانای مرۆڤدا نیە، بۆیە هەر خوودی محەمەدی کوڕی عەبدولا گوایا پێغمبەری موسڵمانەکان، لە خودا دەپاڕێتەوە، گوایا ٥٠ جار نوێژکردن زۆرە، موسڵمانەکان فریای ناکەون، بۆیە خودا دڵێ نەرم دەبێت، بە محەمەد ئەڵێ بڕۆ باشە دڵت ناشکێنم، بۆیان دەکەم بە ٥ جار نوێژ کردن.
خوێنەری هێژا!
لەخۆت بپرسە کەبۆ سەرجەم فەیلەسوفەکان، زاناکان، داناکان دژی قورئان و محمەد وئیسلام وەستاون؟!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە