ئۆریانا فالاچی، سڵاوی عەزیز گەردیت لێ بێت

Wednesday, 26/06/2024, 23:36

5520 بینراوە


لەدرێژەی گەشتەکەماندا ئۆریانا فالاچی هاتووین تا سڵاوی عەزیز گەردی  بگەیەنین پێت .
لە ڕۆخی شاری  فلۆرانس  گۆڕستانێک   کەپنۆسانتۆ  خانمێکی ڕۆژنامەنوس  ئەسپەردەکراوە ، ئەوگۆڕە گۆڕی هەموو خێزانەکەی ڤالاچی بوو بەردێکیش وەک یادگاریەک بۆ ئەو پیاوە دانرابوو کەڤالانچی  دوایی چاوپێکەوتنی عاشقی بوو ." ئەلسکەندەر پاناگۆلیس(Alexandros Panagoulis)  کەماوەیەک پێکەوە بوون . 
کە لەزێوانی گۆڕستانەکەمان پرسی  گۆڕی ڤالاچی لەکوێیە ؟ 
بەڕووە خۆشەکەیەوە  ئاماژەی بەبەرزیەک داو  ، ئیتر کەوتە پرسیارکردن ، 
ئێوە لەنیشتمانی جەنگەوە هاتوون .....!؟
زێوانی گۆڕستانەکە کەزانی کوردین ووتی : منیش کچەکەم باسەکەی لەسەر کوردە لەزانکۆ . 
ئێمەشادمان بووین  پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ هاوڕی جەمالی باجی سێوە بەست .کە گوێیان لەیەکتر بێت و تێزی کچەکەی بۆ بنێرێت کە لەسەر نەتەوەکەمان کردوێتی .
  ڤالاچی بەو ھۆیەوە کە کاری رۆژنامەنووسی کردووە، گەلێک شوێنی جیھان گەڕاوەو لە شەڕ و ئازار و مەینەتییەکاندا ئامادەیی ھەبووە بۆ روماڵکردنی رووداوەکان .رەنگە لەبەر ئەوەبێت ھەمیشە مەسەلەی "مردن و ژیان"و پرسەکانی (بوون و نەبوون)و حەقیقەتی بۆ گرنگ بووبێت، لەرۆمانی (نامەیەک بۆ ئەو کۆرپەیەی کە ھەر لەدایک نەبوو) دیسان ئەو پرسیارانە ئەوروژێنێتەوە کە مرۆڤ بەڕێکەوت لەدایک ئەبێت یاخود لەرێگەی ھەڵەیەکەوە لە چرکەساتێکی ئیرۆتیکیدا؟
فالاچی لەم رۆمانەدا ئەو ترسە ئاشکرا ئەکات کە
"مرۆڤ لە ساتەوەختی لەدایکبوونی مرۆڤێکی دیکەدا تووشی ئەبێت، ترسی پەشیمانبوونەوە لەوەی کە ھاتووەتە دنیاوە، ترسی ئەوەی کە مرۆڤ لە نادیارەوە یەت و بەرەو نادیارییەکی دیکە ئەڕوات".
بۆیەڕوولەکۆرپەکەی ناو سکی دەکات و دەڵێت : "هەر لەو جێگە تاریکەدا کە ماویتەوە ، ئەمەندە ئازادی هەیە ، کەهەرگیز لەم جیهانە بێبەزەیە بەدەستی ناهێنیت ".
ئۆریانا لەهەمان ڕۆمانی خنجلانەدا دەڵێت :
هۆیەک بۆ درۆکردن نابینم ...
من وەک زۆربەی مرۆڤەکان حاشا لەڕاستی ناکەم ،  ڤالاچی دەڵێت : ئەوەی لەزمانی پاڵەوانی ئەم باسەوە باسم کردووە ، بەسەرهاتێکە کە لەڕابردوویەکی نزیکدا بەسەر خۆمدا هاتووە ، من دووگیان بووم ئەوینداری ئەو کۆرپەیەی ناو سکم بووم ....  تۆش ئەی هاوڕێم  هیوادارم ئەم ڕۆمانە خنجیلانەیە بخوێنەوە چونکە زۆر شت دەڵێت لەسەر مردن و گومان و ژیان و ئازادی  وستەم .

ئاشنابوون بەم مرۆڤە یاخیە...!

ئۆریانا فالاچی (بە ئینگلیزی: Oriana Fallaci؛ ۲۹ی حوزەیرانی ۱۹۲۹ - ۱٥ی ئەیلوولی ۲۰۰٦) ڕۆژنامەنووس و نووسەرێکی ئیتاڵی بوو.
ئۆریانا فالاچی وەک ڕۆژنامەنووسێک ڕاهێنانی کردووە و وەک پەیامنێری ڕۆژنامەی L'Europeo کاری کردووە. فالاچی بە چاوپێکەوتنە سیاسییەکانی لەگەڵ بەرزترین دەسەڵاتەکانی جیهان و ئەو ئەجێندا دیموکراسییەی کە لە چەند کتێبێکیدا بڵاوی کردبووەوە ناسراوە. لە ماوەی جەنگەکەدا، فالاچی پارتیزان بوو، هەروەها بە یەکەم ڕۆژنامەنووسی ژن لە ئیتاڵیا ناسراوە کە ببێتە پەیامنێری جەنگ.
کتێبەکەی فالاچی چاوپێکەوتنی درێژ و قووڵی تێدایە لەگەڵ ئیندیرا گاندی، گۆڵدا مێر، یاسر عەرەفات، زولفیقار عەلی بوتۆ، ویڵی براندت، شای ئێران محەمەد ڕەزا پەهلەوی و هێنری کیسینگەر. هەروەها چاوپێکەوتنی لەگەڵ دێنگ شیاپینگ، هەیلێ سێلاسی، لێچ والیسا، موعەمەر قەزافی، کایتانا فیتز-جەیمس ستیوارت، دوکەی ئەلبا، ماریۆ سۆرێس و  خومەینی  وزۆر کەسی تر کردووە.
لە سەرەتای ساڵانی حەفتاکانی سەدەی بیستەمدا، فالاچی پەیوەندییەکی هەبوو لەگەڵ یەکێک لە چاوپێکەوتنەکانی؛ جەنگاوەری بەرگری یۆنانی ئەلێکساندرۆس پاناگۆلیس کە لە کاتی دیکتاتۆری ساڵی ١٩٦۷دا دەستگیرکرا و ئەشکەنجەدرا و زیندانی کرابوو بەهۆی هەوڵی تیرۆرکردنی دیکتاتۆر "جۆرجیۆس پاپادۆپۆلوس." پاناگۆلیس لە ساڵی ۱۹۷٤ لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا گیانی لەدەستدا. فالاچی ڕایگەیاند کە پاناگۆلیس لەلایەن حکومەتی سەربازیی یۆنانەوە کوژراوە و کتێبەکەی Un Uomo (یەک پیاو) لە ژیانی ئەوەوە وەرگیراوە.
دوایی ئەم ڕووداوە ماوەی ٢٠ساڵ گۆشەگیر دەبێت و ڕەشبینی تەنگی پێهەڵدەچنێت . 
نووسەر و ڕۆژنامەنووس. ئۆریانا فالاچی لە فلۆرێنس لەدایکبووە و بۆ ماوەیەکی زۆر لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ژیاوە، بە گەورەترین ڕۆژنامەنووسی ئیتاڵی دادەنرێت و یەکێکە لە بەناوبانگترین نووسەرانی ئیتاڵی سەدەی بیستەم. ئەو لە ژێر ناونیشانی تێکەڵەی نووسین و پابەندبوونی شارستانیدا بوو. لە تەمەنی 14 ساڵیدا بەشداری کرد لە بزووتنەوەی بەرگری حیزبی لە گرووپی جوستیزیا و لیبێرتا، لە ناخی خۆیدا ئەو ئارەزووەی پێگەیشت کە "لە هێڵی پێشەوە" بێت، کە دواتر وای لێکرد لە نزیکەوە باسی شانۆ سەرەکییەکانی جەنگی سەدەی بیستەم بکات. چالاکییەکانی لە پێشەوە، کە لە ساڵی ۱۹٦۷وە دەستی پێکرد لەگەڵ جەنگی ڤێتنام، وێنەی پەیامنێری تایبەتی لەدایکبوو، لەو کاتەدا لە دیمەنی ڕۆژنامەوانی ئیتاڵی نەناسراو بوو. خۆڕاگری و کەسایەتییە نەگۆڕەکەی ڕێگەی پێدا کە ڕۆڵێکی سەرەکی لە پیشەیەکدا هەڵکێشێت کە تا ئەو کاتە دەسەڵاتی جیهانی نێر بوو. لە حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا بینی کە ڕووبەڕووی "گەورەکانی" زەوی دەبێتەوە، بەهۆی پرسیارە ناڕەحەتەکانیەوە، لە گۆڵدا مێرەوە بۆ یاسر عەرەفات، لە هێنری کیسینگەرەوە بۆ موعەمەر قەزافی، هەتا چاوپێکەوتنە مێژووییەکەی لەگەڵ  خومەینی کە لەو ماوەیەدا ڕووپۆشەکەی لادەبات بۆ خۆپیشاندان دژی بارودۆخی ژنان لە ڕژێمە ئیسلامییەکاندا. ئەو لەو ساڵانەدا یەکەمین خۆشەویستی خۆی لە ئەدەبدا گەشە پێدا. لە ڕاپۆرتەکانی گەشتکردنەوە وەک "Niente e così sia" (۱۹٦۹) و "Intervista con la soria" (۱۹۷٤) بۆ دوو شاکاری ژیاننامەیی "Lettera un bambino mai nato" (۱۹۷٥) و "Un Uomo" (۱۹۷۹). کتێبەکانی بە ۲۰ ملیۆن دانە لە جیهاندا فرۆشراون. بەهۆی شێرپەنجەوە، ئەو ئەمریکای بەجێهێشت بۆ ئەوەی دوا ڕۆژەکانی لە فلۆرێنسی خۆشەویستەکەی بژی.
لە ساڵانی دواتریدا، ئۆریانا فالاچی وەک دژایەتیکەری دەنگی ئیسلام ناسرا. دوای کارەساتی ناوەندی بازرگانی جیهانی، فالاچی دوو کتێبی بڵاوکردەوە، کە هەردووکیان بینەرێکی نوێی پێ بەخشی و ڕەخنەیەکی توندی لێگیرا بەهۆی هاندانی ڕق و کینەی ڕەگەزی دژی موسڵمانان.
 خۆزگە کتێبەکانی بەتایبەت ئەم دوانەی ئاخری دەکرانە کوردی . 
ئێمە لەم گەشتەماندا ڤالاچی لەپڕۆگرامەکەماندا بوو بۆیە  سەردانی گۆڕەکەیمان کردوو سڵاوی وەرگێڕو نوسەری گەلەکەمانمان پێگەیاند ، باوەڕمان وایە گەردێکەی کورد شادمان دەبێت بەم سەردانەی ئێمە بۆلای ڤالاچی .....

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە