• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 5
  • 6
  • 7
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  

ڕیکلام

ئامانج هەرتەلی: دلۆپەی ریفراندۆم

خۆرهەڵاتی ناوەراست دەکوڵیت لە روداوی سەیر و جیاواز، سات بەسات گۆرانکاری خێرا رودەدەن، سات بەسات هاوکێشەکان دەگۆرێن، ئەوەی ئەمرۆ بیری لێدەکەیتەوە سبەی ئاراستەیەکی نوێی وەرگرتوە، زۆر جار بە پێچەوانەوە سەدو هەشتا پلە جیاواز وەردەچەرخێت. کێ بیری لەوەدەکردەوە کورد لەم بەشەدا ببێتە خاوەنی ئەو هێزە لە خۆرئاوای...

ئامانج هەرتەلی: ئەرکەکان جیاوازن

ئەرکەکانی لەم دۆخەی هەرێمدا جیاوازن، جیاوازیەکان هێندە گەورەن بە ئەستەم دەتوانرێت جیاوازیەکان کەم بکرێنەوە و هەوڵبدرێت بگەن بەیەک و وابکرێت خەڵکی هەرێم ئاسودەیەک هەڵمژێ، ئەم جیاوازیانە تەریبنین لە سەرخزمەتکردنی خەڵکی کوردستان، بەڵکوو ئەم جیاوازیانە پێچەوانەی یەکترین، هەتا ئەو بەرەیەی ئەرکی ئەوبێت لەسەر...

ئامانج هەرتەلی: شەری شنگال

ئەوەی ئەمرۆ گوزەرا لەشەنگال، ئەوشەرە نارەوایەیە، لەخولی دووەمی هەڵبژاردنەکانی تورکیا، کاتێک پرۆسەی ئاشتی کۆتایی پێهێنا،  تورکیا پەیامێکی لەڕێگای شەڕ و کاولکاری ئاراستەی کوردانی باکوری کرد، بەمەبەستی بەدەست هێنانی دەنگ و دژایەتی هەدەپە لەباکور بەوەش کورد لە سەدا ١٣ وە دابەزیەوە بۆ سەدا ١٠ ئەوکاتەی...

ئامانج هەرتەلی: تاکە هێزە لە هەرێمی کوردستان

بزوتنەوەی گۆران لەسەرەتای دروست بونیەوە تائەمرۆ، بە کۆمەڵێک قۆناغی هەستیار و دژواردا، گوزەری کرد، بزوتنەوەی گۆران پەردەی لەسەر هەڵوێستی تەواوی لایەنەکان هەڵماڵی، هەر ئەوەشە وای کردوە تەواوی هێز و لایەنەکان شەری گەورەیان لەگەڵ بزوتنەوەی گۆرانبێت، نەوەک دامەزراوە رزیوەکانی حکومەتی پەک کەوتوی هەرێم، لەبەر...

ئامانج هەرتەلی: گۆران نمونەی جوانترین فەرمانرەوای

هەرێمی کوردستان یان حوکمرانی باشور، کەوتۆتە نێوان دوو حوکم، حوکمێک پڕ کارەسات ترین و لێوان لێو لەگەندەڵی ٢٥ ساڵی حوکمڕانی، پر قەیرانترین هەرێم بۆ رۆڵەکانی، لە پاڵ ئەوەشدا، نمونەیەکی نوێ بۆ فەرمان رەوای لەم هەرێمە هاتەبوون، ئەم بونە لە زلەکاوی گەندەڵی و فەسادی ئیداریدا لە دایک بوو، لە دیک بوو بۆ ئەوەی...

ئامانج هەرتەلی: پەکەکە دیوی ڕاستی خەباتی شۆڕشی کوردی

کاتێک دێینە سەر خەبات و شۆڕشگێڕی ، کاتێک کوردبون دێتە بەرباس و سنگ دەرپەڕاندنی هەندێک خۆسەپێن ، دەبێت بە مێژووی چەندین ساڵەی خەبات و شۆڕگێری ئەوانەدا بچینە خوار ، هەنگاو بنێین بۆلای خاڵە و ڕەش و سپیەکانیان ، بۆیە خۆم لێرە دوردەخەمەوه ئەوە پێویستی بەتوێژینەوەی مێژووی زانستی ورد هەیە ، بەڵام ئەوەی...

ئامانج هەرتەلی: یەڵدرم لە نێوان هەولێر و بەغدا

یەڵدرم چی لە عیراق دەوێت و لە کوردیش چ ؟ ئەوەی یەڵدرم دەیەوێت خاڵی ئەساسی کۆتاپێهێنانی ئەزمونی کوردە لە باشور و خۆرئاواو و باکور ، سرکردنی تەواوی چالاکیەکانی کوردە لەتەواوی جیهان ، سەردانی ئەم جارەی سەرۆک وەزیری تورک بۆ عیراق ، دوا وێسگەی سەردانیەتی لەو هەڵمەتەی دژی گەلی کورد دەستی پێکردوە ، هەنگاوەکانیەتی...

ئامانج هەرتەلی: کورد لە تارمایدا ...

بەرپرسانی ئەم هەرێمە بەردەوام لە شکستی گەورەدا لە ئەژنۆ کەوتون ، جار لەدوای جاریش سلسارانە کەوتونەتە دەهۆڵ کوتانێک کە کەس سەر و دەری لێدەر نەکردوە ، لەگەوجی خۆیانەوە کە بە کۆلێک درۆوە ، هەمیشە شکستەکانیان بیری خەڵک بردۆتەوە ، بەهزری خۆیان خەڵکیان گەوجاندوە و بەمەبڵەغێک  پارەش هەندێک قەڵەم فرۆش  وەک...

ئامانج هەرتەلی: دکتاتۆریەت لە نێوان خۆرئاواو باشوردا

کەسانێک  ئاماژەی بە دکتاتۆریەتی خۆرئاوا و دیلی دەستی pkk کردبوو . هەڕەشەی لە هێزەکانی pkkکردوە کە شەنگال چۆڵ بکەن . بەڵام ئایا کام بەشی کورستان دکتاتۆرە خۆرئاوا یان باشور؟ کامە بەشیان دیلە؟ ئایا کێ بوو لە مەخمور شەنگال پارێزگاریان لە خەڵکی هەرێم کرد؟ ئەوانە ، لە ژێر گوشاری دیلبووندا کەوتۆتە...

ئامانج هەرتەلی: دۆڕاو کێیە؟

ئەوەی ناوی پێشمەرگە و سەربەخۆی و خوێنی شەهیدان دەکاتە قەلغان و بازرگانی پێوەدەکەن . ڵەولاشەوە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ گوشارەکان لەسەر پێشمەرگەو کەسووکاریان و خانەوادەی شەهیدان قورستر دەکرێت ، ئازاری زیاتریان دەخرێتە گیانیان .گوشار و گەمارۆ جۆراو جۆرەکان ، کەدەسەڵات ڕۆژ لەدوای ڕۆژ  لەسەر خەڵک زیاد دەکات...

ئامانج هەرتەلی: ئەم ساتەی هێشتا لە خاڵی سفر داین

ئەم هەرێمە دوای ۲۵ ساڵ لە حوکم ڕانی هێشتا لەخاڵی سفرداین ، ۲٥ ساڵە ئێمە لە جوغزێکدا دەخولێینەوە بە ئومێدی گەیشتن بەو خەونە کە بەنیازین پێی بگەین ، ۲۵ ساڵە دەرگاکانی ئاسوودەی لەم هەرێمە داخراون و ژیان لەخاڵێکە کە پێی دەگوترێت خاڵی سفر تەجاوز  ناکات .۲٥ ساڵە لەم هەرێمە ساتێک ئارامیمان لەدەستی ئەم...

ئامانج هەرتەلی: لە هەولێرە بۆ بەغداد

دوای زەمەنێکی دورو درێژ ، دوای دروست بونی دەوڵەتی عیراق ، کورد لە باشوری کوردستان هەمیشە لەکاردانەوە بوە لەگەڵ بەغداد ، پێیوابوە کە بەغداد مافەکانی میللەتی کورد پێشل دەکات ، هەرئەمەش وایکرد پەرچەکردار بنوێنێ ، لەهەر دەرفەتێکدا بۆی گونجابێت ، گورزی لەدەسەڵاتی عیراق وەشاندوە ، ئەمە لەڕێگای ڕاپەڕین بوبێ...

ئامانج هەرتەلی: ئەوەی تورکیا دەیکات !

ئەوەی ئەمڕۆ تورکیا دەیکات بەرامبەر کورد ، تورکیای گەیاندۆتە دۆخێک ، ئەم دۆخە توشی ئاوسانی هزری و سیاسی و کۆمەڵایەتی بوە ، ئۆردۆغان گەیشتۆتە بن بەست لە هەوڵەکانی بەسوڵتان بوون ، ئەو خەونەی ئۆردۆغان توشی لەبارچون چوە ، هەربۆیە ئۆردۆغانی توشی هەڵەداوان کردوە ، بۆئەوەی لەنزکتیرن ماوەدا بەشێک لەخەونە لەبارچوەکەی...

ئامانج هەرتەلی: ژەهراوی

ئەوەی لە کوردستان بەگشتی و لەهەرێم بەتایبەتی دەگوزەرێت ، ژەهراوی بونە دۆخی هەرێمە بەهۆی سیاسەتی پیسخۆری سیاسیە ژەهر ڕێژەکانی کورد لەم هەرێمە ، ئەمەش بەهۆی لە ڕێ دەرچون ، لەهەرشوێنێک سیاسیەک سیاسەتی خستەخزمەت بەرژەوەندی خۆی و داگیرکەرانی بیانی ، ئەوا لەوێ دۆخی ئەم گەلە ژەهراوی بوە ، خۆپاراستن و دەربازبوون...

ئامانج هەرتەلی: کەرکوک!

لەجەنگی جیهانی دووەم ، ئەوکاتەی ژاپۆن پەلاماری ئەمریکایدا ، یەکەم کاری دەزگا ئەمنیەکانی ئەمریکا  لە ئاگاداریەک بۆ تەواوی خەڵکی ژاپۆنی دانیشتوی ئەمریکا ئەوە بوە ، هەر چی چەک و کامیرا و ئامێرێکە کە پەیوەندی بە کاری سخوری و گواستنەوەی زانیاری هەیە ، ڕادەستی نزیکترین بنکەی پۆلیس بکەن و هەموو ژاپۆنیەک...