• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

عه‌باس شوان: بۆ ڕیفۆرم لە ئیسلامدا، چی بکرێت؟

فەیلەسوفی فەرەنسی، پاولا ڕیکۆر Paul Ricoeur (١٩١٣ - ٢٠٠٥) دەڵێت: دڵنیام ئیسلام لەو قەیرانە دەرباز دەبێت و ڕێگای ڕۆشنگەر، لیبووردەیی و دانان بە ئایینەکانی تردا دەگرێتەبەر، وەک چۆن ئایینی کریستانی زۆر لەمێژە ئەوەی کردووە، دەگاتە ڕافەی ژیرانە بۆ جیهان و دەقەکان. لەدوای ١١ی سپتێمبەری ٢٠٠٣ی ئەمەریکاوە، دیدێک...

عه‌باس شوان: ئەنوەر حەسەن ئیستقاله‌یدا!

ئەمشەو09.9.24 بەپێی ئیمێلێکی ئەنوەر حەسەن سەرنووسەری ڕیبازی ئازادی حیزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان - حەمەی حاجی مەحمود، پێی ڕاگەیاندم کە بەهۆی چەند کێشەیەکەوە ئیستقالەی داوە، ئیتر باس لەوردەکاری ناکات! ئایا لەژێر چ فشارێکدا بووە؟ هێندە هەیە باسی لە کاری ئایندە دەکات لەوانەیە گۆڤار یان ڕۆژنامەیەک دەربکات......

عه‌باس شوان: دەنکە جۆیەکی ماڵی پاشای بخۆ، خەڵات وەربگرە!

ماڵپەڕی بۆ ڕۆژهەڵات، لە ڕۆژی ٢٠٠٩.٨.١٤ نامەی منداڵێکی کوردی ڕۆژهەڵاتی دانیشتووی فینلاند بڵاوکردۆتەوە، کە ڕووبەڕووی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ناسراو بە کوردستانی باشووری کرۆتەوە. کاتێک نامەکە، دەنگوسەدای دایەوە، ولەمەسەلەیەکی شەخسی تێپەڕی، کە لە ڕۆژنامەی کوردستان ڕاپۆرتی ژمارە ٦٨٩ی ڕۆژی ٢٠٠٩.٨.٢٤ بڵاوبۆوە....

عه‌باس شوان: نمایشکردنی وێنە فۆتۆگرافییەکانی ڕۆژنامەنووسێکی فینلاندی لەسەر کەرکووک و ..

ڕۆژی یەکشەممە ٢٠٠٩.٩.١٣ کات ١٤،٠٠ بۆ ١٦،٠٠ لە کتێبخانەی Itkeskuksen ی شاری هێلسنکی، خانمە ڕۆژنامەنووس و کوردناسی بەناوبانگی فینلاندی و جیهانی Kristiina Koivunen هاوکات مامۆستای کۆمەڵناسی لە زانکۆی سلەیمانی، سیمنیارێک سازکرا. بەڕێزی بۆ ماوەی کاتژمێر زیاتر لەسەر ڕەوشی کوردی کوردستانی باشوور بەتایبەتی شاری...

عه‌باس شوان: سلەیمانی، سەرەی ڕمەکەیە!

سەرەتا دەبێت ئەوە لەبەرچاو بگیرێت کە ئەم هەڵمەت و فشارەی لەسەر سلەیمانی دروست کراوە، گەر و گێچەڵێکی بێمانایە کە لەدوای هەڵبژادنی پەرلەمانەوە لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە دەستی پیکردووە! لەبەر ئەوەی نایەکی قەبارە گەورەی وای بەڕووی هەموواندا تەقاندەوە، تووشی شۆکو و پەشۆکانی...

عه‌باس شوان: ڕۆژێک بۆ هونەر لەشاری لاهتی - فینلاند

ئەمڕۆ شەممە 2009.9.12 هەموو ڕۆژەکە تا 10 ی شەو لەشاری لاهتی وڵاتی فینلاند ڕۆژی هونەر بوو، ناوەندی شار و شوێنە گشتیەکان بە ئەهلی هونەر داگیرکرا بوون، هەر یەکە و گرووپە سەرقاڵی پێشکەشکردنی بەرهەمەکانیان بوون. لەبەردەم یانەی بێگانەکاندا کۆبوونەوەی گەورە، لەولاتر هۆڵی نماشکردنی تابلۆ و پۆستەر، دوورتر لەو...

عه‌باس شوان: دوو هه‌واڵ..

بزووتنەوەی گۆڕان لە فینلاند، بلۆگی فەرمی دەکاتەوە دوا بەدوای بڕیاری ڕۆژی ٣٠ی ٨ی ٢٠٠٩ ی هەڵسووڕاوانی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ کردنەوەی بلۆگی فەرمی، بەهەوڵی هەڵسووڕاوی بزووتنەوەکە بەڕێز عەباس شوان، ئامادەکاری بۆ کرا و وەک دەبینن لە ڕۆژی ١ی ٩ی ٢٠٠٩دا کرایەوە، و دەستبەکار بوو. لەسەرەتادا هەموو ئەو کار و هەڵسوورانەی...

عه‌باس شوان: سوێندخواردن بەچی و چۆن؟!

سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنج شەممە 09.8.20 وەک بڕیار بوو، لیستە براوەکانی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، یەکەم کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام دا لەوێدا بێجگە لە چەند کەسێک زووربەی زۆری کاندیدکراوەکان سوێندیان خوارد، و پەلەوپایەکانیان دیاریکرد. گەرماوگەرم چەند خاڵم تۆمارکرد، بەم شێوەیە: ئەو سوێندخواردنە کە...

عه‌باس شوان: سەرەقەلەمەکانم لە هەڵمەتی هەڵبژاردنی 2009 دا

.هاتن كاندیدێكی هاوردەیان خسته ناو كێبركێیەكەوه، كه فڕی بەسەر واقیعی كوردستانەوه نەبوو، وەك ئەوەی موعارەزه كەسایەتییەكی نەزیەی تێدا نەبێت كەشایانی خۆكاندیدكردن بێت... خۆشحاڵی خۆم دەرئەبڕم كه سەرەڕای پشتیوانی لیستی گۆڕان و هەرچوار حیزبەكەش بۆ ئەو كاندیده، هەر كاك مەسعود براوه بوو، خۆ هیچ نەبێت دوو دڵۆپ...

عه‌باس شوان: ئەرسەلان بایز، ڕێژەی٧٠% بەتەزویر دەزانێت!

ئەرسەلان بایز، لەڕۆژنامەی کوردستانی نوێی ژمارە ٤٩٤٥ لاپەرە ٣ ، ڕۆژی یەکشەممە ٢٠٠٩.٨.٩ ، لە گۆشەی پەنجەدا، هاتووە تیشکی خستۆتە سەر چەند خاڵی پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەی هەرێمی کوردستان. گوایە هەستی بەکەموکوڕی کردووە و لەژێرلێوەوە دەریبڕیوە و نەیشاردۆتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا دەنگی بەلیستەکەی خۆیداوە.ئەوەی...

عه‌باس شوان: فەرهاد پیرباڵ، حەرباکەی چیخۆفە!

بێژەرێکی ڕادیۆیی بەڕێزی خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات دانیشتووی سوید، لەگەڵ ئەم بەستەرێکدا، http://www.pukmedia.com/kurdish/Hwal/31-7-2009/news12.html کە بەیاننامەی پشتیوانی لە فەرهاد پیرباڵی لەخۆگرتووە، خستۆتەڕوو، کۆمێنتێکی ئاوای بۆ نووسیوە: چاو ئەو بەزمەی! وەڵڵا نەمزانی شتی واش دەتوانێ ڕوو بدات! هاوکات...

عه‌باس شوان: دەستوورە فەیکەکە!

کە حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستانیان پێکهێنا، وترا پێدەچێت هاوڕێیان ژیر(مەبەست لەسیاسەتی ژیرانەیە) بووبێتن، ئەو بۆچوونە هەڵە دەرچوو، ئەم چاوپێکەوتنەی عوسمانی حاجی مارف ئەوە دەسەلمێنێت. لەسەر هەمان ئاوازی کۆن بەخەڵکی دەڵێن؛ مەچن بۆ دەنگدان! ئاخر ئەوە چ لۆجیکێکە مرۆڤێک ڕۆبۆت ئاسا پەیڤی دەساڵ لەمەوبەر...

عه‌باس شوان: کومپانیای Nokia ، Siemens، دژی ناڕازیانن!

کومپانیای نوکیا Nokia فینلاندی و سمینس Siemens ئەڵمانی، دامودەزگای تەکنەلۆجیای زۆر مۆدێرنی بە حکومەتی ئێران فرۆشتووە تا سانسۆر و بەربەست و چاودێری خەڵکی بکەن لەکاتێکدا لەسەر تۆڕی ئەنتەرنێتن! بیانویان لەبەرانبەر ئەو رەخنەیەدا بۆ ئەو کاری کردوویانە ئەوەیە؛ دامودەزگای چاودێرییە وەک مولحەق لەگەڵ وەسائیلی...

عه‌باس شوان: بێ تایم، بێ تامی دەکات!

بێ تایم، بێ تامی دەکات! بەرگی یەکەمی گۆڤارێکی ئیسرائیلی بەناوی (Time Out ، بێکات، بێ تایم، لەدەرەوەی کات) لەژمارەی تایبەتی خۆیدا کە بۆ هاوڕەگەزبازان تەرخانی کرد بوو، وەک کۆمێنت بۆ شۆخی ئەم دێڕەیان لەسەر وێنەی ژمارەیەکی زۆر مسلمان لەکاتی نوێژدان، نووسیوە: هەرەشەیەک دەبینی، هەلێکی چاکە، قەلانیان کردووە،...

عه‌باس شوان: چەند سەرەقەلەمی ڕۆژانە...

دەزگای پۆلیس یان یەکێتی بێکارانە! ئەمەیە گەری بارە ترێیە، کە سەربازێکی ئەمەریکی بە گروپێک پۆلیسی عەرەبی عێراقی شیعەی دەکات. ئەو سەربازە سیاسەتی چوونەدەرەوە لە عێراق، پیادە دەکات. ئیتر بۆیە هەر وەک خەڵکە ڕۆژهەڵاتییەکان دەپەیڤێ و بێڕێزییان پێدەکات؛ بەم شێوەیە: ترسنۆک، دەمتداخە، درۆ دەکەن، پووچ، وەک ژن...