بێ تایم، بێ تامی دەکات!

Thursday, 25/06/2009, 12:00

2076 بینراوە


بێ تایم، بێ تامی دەکات!
بەرگی یەکەمی گۆڤارێکی ئیسرائیلی بەناوی (Time Out ، بێکات، بێ تایم، لەدەرەوەی کات) لەژمارەی تایبەتی خۆیدا کە بۆ هاوڕەگەزبازان تەرخانی کرد بوو، وەک کۆمێنت بۆ شۆخی ئەم دێڕەیان لەسەر وێنەی ژمارەیەکی زۆر مسلمان لەکاتی نوێژدان، نووسیوە:
هەرەشەیەک دەبینی، هەلێکی چاکە، قەلانیان کردووە، پێت چۆنە بۆیان پێوە بنێین!*
You see here a threat, we see here an opportunity
" ترون تهدیدًا ونرى فرسە "

ناڕەزایەتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و هاوڕەگەزبازانی جوولەکە و فەلەستینی، لێکەوتەوە:
ئەوە ڕەگەزپەرستی و دژ بەیەکسانییە! باس لەکام هەل دەکەن؟! هەلی ئەوەی مسلمان و ئاینەکەیان بگێن!؟ تەنها لەبەر ئەوەی بەهەڕەشەیان دەزانن، لەکاتی نوێژدا، لەپشتەوە جەنجەریان لێبدەن!؟

سەرنووسەری گۆڤار پۆزشنامەی بۆ هەموو ئەوانە هێنایەوە کە هەستیان بە سووکایەتی کردووە، مەبەست لەو دیڕە ئەوەیە: گالتەکردن بەو هەڵویستە نابەجێیەیە، کە تا ئێستا لەبەرانبەر ئیسلام و هاورەگەزبازاندا هەیە! سەپرایسە، کاتێک ئەوەی لای ئێمە بۆ پێکەنینی و سوعبەتە، خەڵکی کە، تورە دەکات!

کەسانی دی، وا بۆ دەچن، ئەو کاردانەیەوە لەهزری پیلان- موئامەرەوە هاتووە، کە هەمیشە جوولەکە و ڕۆژئاواییەکان لەدژی ئاینی ئیسلام دەیگێڕن. بەپێچەوانەوە ڕاستە، لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، تەنها ئیسرائیل مافی بەهاورەگەزبازان داوە، بەئازادی هەڵدەسووڕێن.

هی واش هەیە، بەجۆرێکی تر لێکیدەداتەوە؛ ڕاستە ئەو بەرگە بۆ شۆخییە، بەڵام ، دوژمن گاین، جۆرێکە لەسوکایەتی، قابیلی قبووڵ نییە! هەروەک ئەو لێکدانەوە هەڵەیە بوو، کە لەبەرانبەر وێنە کاریکاتێریەکانی پێغەمبەری مسلمانان لە دانیمارک، ڕوویدا و جەنجالێکی بەدوای خۆدا هێنا!
بەرئەنجام لەم ڕووداوە و هاوشێوەکانی، ئایا بەخاتری نەڕووشانی هەستی فڵان و فیسار گرووپ، پێویست دەکات میدیا و داهێنەرانی ئیستاتیکا کۆنترۆلی خودی خۆیان بکەن؟ گەر کردیان، هزری دکتاتۆری زاڵ نابێت؟ ئایا خزمەت بەئازادی بیروڕا دەکات؟ 2009.6.22

----------
* دەبینن وەڕگێرانەکە دەقودەق نییە، تەشبیه نەبێت، وەک ئەدەبیاتی هەتیبازانم لێکردووە.

تێکستی بەیاننامەی نارەزایەتییەکە، لەم بەستەرەدایە:
http://www.aswatgroup.org/arabic

بینینی گۆڤارەکە، لەم بەستەرەدایە:
http://digital.timeout.co.il/activemagazine/welcome/timeout_344.asp


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە