• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

کوردۆ شوانی: خوێنی كاوە!!

ئازادی كوژ لە كام جەنگەڵی تاریكدا ئازادیخواز بیدەنگ و مەلكەچ كراوە ؟ لە كام زبڵدانی میژوو پێیان وتی كاوە لە بەردەم زوحاكدا چەكوشەكەی فڕێداوە؟! ئەی دەستی ڕەش گەرمیانەكەی ئەنفالستان لەكۆمەرگی دەستی بەعس نەترساوە، ئازادی كوژ بەو گوللە شەرمەزانە رۆحێكی پاك هەڵوەریوە... بەڵام پێنوس...

کوردۆ شوانی: شۆڕشی ڕۆژئاوا لە نێوان پشتیوانی و پیلانگێڕیدا كۆمەكی سیاسی پێویستە !!

ئاشكرایە لە ڕۆژئاوای كوردستان خەبات و تێكۆشان و بەرخۆدانێكی مەزن لە چواچێوەی شۆڕشێكی كوردانەدا لە ئارادایە، دیارە ئەو شۆڕشە هاوكات لە گەڵ سەرهەڵدانی ناڕازایی هاوڵاتییانی سوریا لە دژی ڕژێمی بەعس دەستی پێكردووە، بەڵام بە پێچەوانەی ناوچە عەربییەكانەوە لە ڕۆژئاوای كوردستان دەستكەوتی زۆربەرچاو بە دەست خراوە،...

کوردۆ شوانی: ئەتەوێ دەستی كێ بگری؟!

دەست ئەتوانێبە ئاماژە و پە پەنجەیەبە مشتە كۆڵەو زلەیە ،بە دوو پەنجە بۆ سەركەوتن و بەرخۆدان ،بە دوو دەستیشتەواو خۆ بە دەستەوەدان ،بۆ نزا بۆ سازش كردنبۆ تۆڵە و هەڕەشە كردن،بۆ تەوقە كردن بۆ واژۆبۆ چارە نوسی من و تۆ،دەست ئەتوانێهەرچی بخوازێ وابكات ،دەست ئەتوانێ وڵاتێ وێران بكات و وڵاتێكیش ئاوا بكات،بۆیە...

کوردۆ شوانی: بەزم و ڕەزمی دوای دەنگدان !

هەڵبژاردنەكەی ئەم ساڵنیوەی شیرین و نیوەی تاڵبۆ هەندێ شایی و هەنگوین بووبۆ هەندێ تر تاڵی وشین بوودەسەڵاتدارەكە مایەوەدەنگیشی كەم نەكرایەوەهاوبەشەكەشی لەم لاوەئەڵێن لە قافا گیراوەهاوبیرو هاو سەنگەرەكانئەوانەی كە لە یەك تۆرانئەولاتریان بیر نەماوەدەستیان لە بینی یەك ناوەیەكێ‌ ئەڵێ‌ ئەنجامەكانئاماژەن كە ئێوە...

کوردۆ شوانی: منیش حەزم ئەكرد یەكجار بمكەن بەپەرلەمانتار

بروابكەن هاوڵاتیانی دەنگدەری خۆشەویست خۆشبەخت ترین كەس لەم وڵاتەی ئێمەدا پەرلەمان تارە، بێ كێشەوبێسەرئێشە بێ ماندووبوون وبێ ترس و دڵەروكێ لەزەرەروزیان ، دە بێت بەخاوەنی باشترین سەرمایە، لەماوەی چوارساڵدا بەدانیشتن لەناوهۆڵیكدا كەلە وەرزی زستاندا گەرمەولە هاویندا فێنكە ژیانی ماڵ ومنداڵت بۆهەتامردن...

کوردۆ شوانی: كۆنگرەی نەتەوەیی بە ناتەواوی

بەستنی كۆنگرەیەكی نەتەوەی لە نێوان پارتەكانی چواربەشەكەی كوردستان و نوینەرانی نەتەوەی كورد لە هەر جێیەكی تری ئەم جیهانەدا پێویستیەكی زۆر گرنگە بۆ كورد، گردبونەوەی نوێنەرانی نەتەوەیەكی پەنجا ملوێنی كە یەكەم نەتەوەی جیهانە خاوەنی خاك و بنەماكانی دەوڵەتە و بەو ژمارە زۆرەوە سەرڕای خەبات و قوربانیدانێكی...

کوردۆ شوانی: تیرۆریست ؟!!

هەموو خەڵكێ سەرسام دەبن و دەپرسن دەڵێن ئاخۆ تاریكی خوازی مەرگدۆست كام بونەوەرو دەعبایە؟ ئەڵێن ئەوان بێ هەست و سۆزو ویژدانن میشكیان تەنها "كا"ی تێدایە، *** *** *** بڕوابكەن ئەوان دڕندەن دڕندە ناخیان تەنها مەرگی تیایە، دڕندەیەك خاڵی خاڵی .... خاڵی لە هەموو بەهایە، ئەگەر مێشكی چەقبەستویان كادان...

کوردۆ شوانی: بۆ مناڵانی ڕۆژئاوا

تكایە لێمان ببورن ئێمە لە مێژە هەڵوێستمان بە ئاگری بەرژەوەندی هەڵقرچاوە ، توخوا گللەییمان لێمەكەن دەنگی ئێمە بەشێكی بۆ ڕازی بونی خوداوەندەو لە كڕنوشا بەجێماوە ، بەشەكەی تر بۆ دروشم و پیاهەڵدانی سەرۆكە بێسەرەكانی تەلارێكی دارووخاوە، مناڵەكان ئێستا خونچەگوڵەكانی بیابانی كۆمەرگی كورد چەپكی سڵاوتان بۆ...

کوردۆ شوانی: كاتی ئەوەیە باكور قەرزەكەی رۆژئاوا بداتەوە؟

گەلی كورد لە رۆژئاوای كوردستان هاوكات لە گەڵ سەرهەڵدانەكانی گەلانی سوریا ڕاپەریو بەگژدامودەزگاسەركوتكەرەكانی رژێمی بەعسدا چووەوە، لە سەرەتای سەرهەڵدانەكانی سوریا زۆر كەس و لایەن رەخنەی توندیان ئاراستەی هێزی خاوەن جەماوەری رۆژئاوای كوردستان دەكرد لەبەرئەوەی خۆی تێكەڵی ئوپۆسزیون و سوپای ئازاد ناكات...

کوردۆ شوانی: خەمی كورد و كورسی و مورسی؟!

ئێستا كە نیوەی تەمەنی ساڵی دوو هەزار و سیانزە تێپەڕیوە و هێشتا تەم و مژی ناكۆكی و ئاڵۆزی و ئاریشەكان ئاسمانی دەڤەرەكەی بەرنەداوە، ئەوەی دەگوزەرێ و هیشتا ئەنجامەكەی روون نییە كۆمەڵێ شتی سەیر و سەمەرەی تێدا بەدی دەكرێت، هەڵبەتە مەبەستم ڕوداوەكانی كوردستان و ناوچەكە و رۆژهەڵاتی ناوەڕاسەتە كە ئێستا ڕۆژەڤی...

کوردۆ شوانی: سەرۆك و دەستور و دەسەڵات؟

بونی سەرۆك و سەرۆكایەتیكردن لەهەر وڵاتێكدا پێویستیەكی ژیانییە بۆ هاوڵاتیان و رێكخستنی كارەكانی وڵات و بەرێوەبردنی كۆمەڵگە، بێگومان ئەوەش دەبێت بەپێی یاسا و دەستور ئەركەكانی سەرۆك دیاری بكرێت بە شێوازێك كە لە خزمەت و بەرژەوەندی گشتیدا بێت نەك بە پێچەوانەوە، سیستەمی سیاسی و بەرێوەبردن و حكومڕانی لە تەواوی...

کوردۆ شوانی: شەڕی لەیلاكان لەئامەد

بەدەستپێشخەری تەڤگەری ژنانی ئازادو دیموكراتی لەژێر دروشمی (ژن، ژیان، ئازادی) یەكەمین كۆنفرانسی ژنانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئامەد بە بەشداری (250) ئەندام كە لە (26) وڵاتەوە بەشداریانكردبوو ئەنجامدرا ، كۆن...فرانسەكە كرابوو بە دیاری سێ ژنە سیاسەتمەدار و تێكۆشەری كورد (ساكینە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا...

کوردۆ شوانی: ئازادی..... لەئامەدەوە بۆ كەركوك !!

هەردوو شاری ئامەد و كەركوك وەك دوو شاری كوردستانی مەزن گرنگی و تابەتمەندی خۆیان هەیە بۆ گەلی كورد، هەرچەندە كوردستان بەگوێرە سەرچاوە مێژوویەكان بەگشتی بەشێكە لە خاكی نێوان دووڕوبا میزۆپۆتامیای دێرین كە ئەوەش بەو واتایەدێت كە كورد خاوەنی ڕاستەقینەی ئەو دەڤەرانەبووە بەگشتی نەك بەشێكی لە خاكی میزۆپۆتامیا...

کوردۆ شوانی: پارەكە چووە گیرفانی حكومەتەوە ؟!!

ئاشكرایە سەروەت وسامانی ئەم وڵاتە هەمووی بۆ گیرفانی حكومەتە ڕوونتر بڵێم بۆگیرفانی بەشێك لە دەسەڵاتدارانی ناوحكومەتە، گلەیی و گازندەو توڕەبون و ناڕازیبونی خەڵكیش هۆكارەكەی ئەو نادادی و گەندەڵیە زۆرەیە كە لە بواری بەرێوەبردندا هەیە، خەڵك لەوە ڕاهاتووە گوێبیستی هەواڵی بڕەپارەی خەیاڵی بێت فڵان بەرپرس لەوێ...

کوردۆ شوانی: پرس و ترس و خەپاندن؟!

رۆژی پێنج شەممە هەژدەی نیسان لە هۆڵی هوتێل مەم وزین لە سەرچنار کۆنفرانسێک بەناونیشانی "ڕۆڵی هزر و فەلسەفەی بەڕێز ئۆجەلان لە چارەسەری کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کێشەی کورد دا" ئەنجام درا کە لەلایەن دەستەیەک لە رۆشنبیرو کەسایەتیی نەتەوەیی ورێکخراوی مەدنییەوە ئامادەکاری بۆکرا بوو، لەو کۆنفرانسەدا...