• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

عەلی مەحمود موحەمەد: سۆری برا ئەرمەنیەكان

كە دەچیتە مۆنمێنتی جینۆساید  لە شاری یەریڤان, پڕە لە وێنەی سەرۆك عەشیرەتە  كوردەكان كە بەشدار بوونە  لە جینۆسایدی  ئەرمەنەكان, ئەو وێنانە بونەتە بەشێك لە زاكیرەی ئەو گەلە, بە سانایی ناسڕێتەوە, لەبەردەم  هەڵوێستدا رامان دەگرێت, نابێتیش تا كۆتایی سەرمان لە ژێر لمدا بشارینەوە لە...

عەلی مەحمود موحەمەد: لۆلا سەرۆكی هەژاران

لویس ئیناشیۆ لۆلا دا سێلڤا ناسراو بە لۆلا, لە 27ی ئۆكتۆبەری 1945 لە گوندی فارجیم كۆمبریدای شاری سیتیس لە هەرێمی برنامبۆكۆ لە رۆژهەڵاتی بەرازیل  لە دایك بووە, ئاواتی دانیشتووانی گوندەكەیان ئەوە بووە لە هەژاری رزگاریان بێت و بۆ شار كۆچ بكەن, باوكی ئەمیش رێگایە دەگرێتە بەر, بە دوایدا پاش چەند مانگێك...

عەلی مەحمود موحەمەد: شەڕی ژمارەكان بەرەو هەڵبژاردن

ئەحمەق ئەمە ئابوورییە  ئابووری , ئەمە دەستەواژەیەك  بوو ئاراستەی جۆرج بۆشی باوك  كرا لە میانی هەڵبژاردنەكانی ئەمەریكا لە هەمبەر بیل كلنتۆن, دوایش هەروا دەرچوو, ئەو ئەحمەقە كە ئابورییەكی خراپی بۆ وڵاتەكەی جێ هێشتبوو  نەیتوانی شیرینی سەركەوتنەكانی شەڕی كەنداوی یەكەم و  روخانی دیواری...

عەلی مەحمود موحەمەد: وەفیق سامەڕائی تۆمەتباری ژمارە یەکی ئەنفال

وەفیق سامەڕائی لە یەکەم ڕۆژەکانی هاتنی بۆ کوردستان  لە ناوەڕاستی نەوەدەکانی سەدەی رابردوو، پاش ئەوەی پاڵەپەستۆکان لەسەر ڕژێم  توند دەکرانەوە،  ئومێدێک بە مانی ئەو ڕژێمە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ تەنگتر دەبوەوە،  ئەو ڕۆژانەی کە وەفیق سامەڕائی وەک فریاد ڕەسێک بۆ سەرتاسەری عێراق سەیر دەکرا، هێزە...

عەلی مەحمود موحەمەد: خەونی شاعیرانەی ئاشتەوایی و یەکێتی پارتەکانی ئۆپۆزسیۆن

لەم ماوانەی دوایدا زۆر دەستپێشخەری و دەنگ بەرز دەبێتەوە، بۆ پێک هێنانی بلۆکی سیاسی و ئاشتەوایی لایەنەکانی دەرەوەی دەسەڵات و هاوپەیمانی نێوان هەندێک پارتی سیاسی، بۆ ئەوەی کۆتایی بە هەیمەنەی پارتی وبنەماڵەی بارزانی بهێنن لە کوردستان، کە زۆرجار بە چەسپ یەکێتی و بنەماڵەی تاڵەبانیش بە پرۆسەی کۆتایی پێ هێنانەکەوە...

عەلی مەحمود موحەمەد: پارتە کوردییەکان و قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتوانی هەڵەبجە

مرۆڤ کە بیرکردنەوەی باشی هەبوو بۆ کردارەکانی، کرداری خراپ ناکات، چونکە ئەو بیرکردنەوەیە دەگۆڕێت بۆ هەست و کاریگەری لە سەر کردارە خودیەکان دادەنێت، بەڵام شەڕی هەڵەبجە یەکێک لە بیرکردنەوە سەقەتەکانی سیاسیەکانی ئەوسای کورد بوو کە کرا، بۆیە چاوەڕوانی ئەنجامی باشی لێناکرا، چونکە بیرکردنەوەی خراپی لە پشتەوە...

عەلی مەحمود موحەمەد: جەنابی سەرۆککۆماری عێراق دەست بەجێ داوای لێبوردن بکە !!!!

لە ئێستادا ئەوە 15 ساڵی تەواوە،  لە پای ئەو تاوانانەی عێراق بەرامبەر بە خەڵکی کوردستان لە رابردوودا  ئەنجامی داوە، داوا دەکرێت سەرۆک کۆماری عێراق وەک رەمزی باڵای وڵات داوای لێبوردن بکات، ئەرکی جەنابی تاڵەبانی و بارزانی بوو، لەو مانگە سەرەتاییەی دوای روخانی سەدام  بونە سەرۆک کۆماری عێراق ...

عەلی مەحمود موحەمەد: پزیشكانی كەنەداو پەرلەمانتارانی كوردستان

 بەلاتانەوە  سەیر نییە لە هەرێمی كیبكی  كەنەدی  زیاتر لە 700 پزیشك داواكاریەكیان واژۆ كردووە وەك ناڕەزایەتیی نامەیەك  دژ بە زیاد كردنی مووچەكانیان بە رێژەی 1,4% , ئەوان دەڵێن ویژدانمان قەبوڵ ناكات موچەی ئێمە زیاد بكرێت كەچی موچەی پەرستیاران زیاد نەكرێت, لە كاتێكدا ناوەندی موچەی...

عەلی مەحمود موحەمەد: بۆ سەرکردە کوردەکان فێری داوای لێبوردنکردن نابن؟

لە دیمانەیەکدا کە تاریق عەزیز دەیگێرێتەوە" تاڵەبانی  بە سەدامی وت دەتبەمە لاهای، سەدامیش لە وەڵامدا وتی بڕۆ لای خوا حەقتان بستێنن"، گەلی کوردیش بە دەست سەرکردە سیاسیەکانیەوە ئاوای لێ  هاتووە، تەنها دەرگای خوایان بۆ گەل و قوربانیانی دەستیان هێشتۆتەوە بۆ سکاڵا کردن و قەرەبوکردنەوەی ستەمەکانیان،...

عەلی مەحمود موحەمەد: پەرلەمانتارانی كورد لە بەغداو چیرۆكی مارین لوێن

لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی كۆماری فەرەنسا, بەهۆی تێوە گلانی  فرانسیۆ ڤیۆن كاندیدی راستگەرای كۆمارییەكان بۆ سەرۆك كۆماری فەرەنسا, كە هەموو چاوەكان لەسەری بوون  وەك ئەوەی  سەرۆك كۆماری داهاتووی فەرەنسایە, لە پڕ  لە ژمارەی هەفتەی یەكەمی شوباتی 2017 ەدا  گۆڤاری لۆكانار ئینشینیەی ...

عەلی مەحمود موحەمەد: فەرقتان نییە, كۆتایی گرنگە

داخوا چەند  لەو 38 پەرلەمانگیرفانەی   دەنگیان بە نەخێر داوە, لە ژێرەوە لە ترسی خەڵك  دوعاو نزایان بۆ سەركەوتنی 62 دەنگەكەی  بەڵێ كردبێت,  وەلێ لە ترسی فەیسبوك, نەیان وێرا بێت  دەنگ بدەن بە ویستی خۆیان, بەهەر حاڵ هەم ئەمڕۆ شانازی بەنەخێری خۆیەوە دەكات, هەمیش سبەی ...

عەلی مەحمود موحەمەد: پەرلەگیرفانانتاران دەنگدەرانیان شەرمەزار كرد

زانیم  درۆ دەكەن, بۆیە هەفتەی رابردوو بابەتێكم بەناوی درۆی هەڵوەشاندنەوەی ئیمتیازاتی پلە باڵاكان نووسی, زانیم روی حكومەت  سپی دەكەنەوە, ئاخر من 9 ساڵە  چاودێرییان دەكەم, ئاخر من چەندین  پرۆژە یاسایانم  خوێندەوە و لەناو تەنەكەی زبڵدا بینیمەوە , ئاخر  ئەوەی زیاتر موزایەدە...

عەلی مەحمود موحەمەد: موچە بۆ نادەن؟

لەو رۆژەوەی دەستەواژە گرنگەكەی ترۆتسكی"كەم لە سیاسەت , زۆر لە ئابووری"م خوێندۆتەوە, لەو كاتەوەی گەلحۆیەكی وەك بۆشی باوك نەیزانی ئابوری سەری كورسیەكەی لەبەرامبەر كلنتۆن دەخوات, دەزانم شیكاری ئابووری و  ژمارەكان چەندە گرنگن و سوكانی سیاسەتیشى بە دەستەوەیە, بۆیە چۆن بیركاری سەردەمی  قۆناغی سەرەتایم...

عەلی مەحمود موحەمەد: فریشتەکانی ئاپۆگراد

جاری وا هەیە شەڕێك رەوتی مێژوو دەگۆرێت, وێنەی چركە ساتێك, بەرز كردنەوەی دروشمێك, دەستپێشخەری مەفرەزەیەكی گەریلای  بچوك, وێنەی قێزەونی تاوانێك كاریگەری گەورە لەسەر رەوتی روداوەكان دادەنێن " وێنەی تراژیدی كیم فۆج لە 8ی یۆنی 1972 لە سەر جادەكانی ترانج بانج  كە بە  روتی را دەكات بووە هۆی راوەستانی...

عەلی مەحمود موحەمەد: خەونی ملیاردێرەكان لە دافوس

جیاوازی چینایەتی ئەمڕۆ لەهەموو كات و ساتێكی نیو سەدەی رابردوو بۆتە كێشەی مرۆڤایتی لە جیهاند, رۆژ لە دوای رۆژ ئەم جیاوازییە لە بەرزبونەوەدایە, شۆرشی پیشەسازی زیرەك  زیاتر بەرەو هەڵكشانی دەبات, راپۆرتە ساڵانەكانی ئۆكسفام و مشتومڕەكانی دافوس بونەتە تیرمۆمەتری سەرمایەداری جیهانی, لە رێگەیەوە دەتوانین ...