• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  

ڕیکلام

به‌ختیار شاره‌زووری: خوێن لە بەرامبەر پڕۆژەدا (سیدسادق و خوێنى بڕیار بە نمونە)

ئەم دەسەڵاتە بە جۆرێ لە جۆرەکان توشى نەخۆشى لە بیرچونەوە بووە . بە شێوەیەک کە نازانێ چ پەیمانێکى بە خەڵک داوە ، وە نازانێ چۆن و چى بەڵێنێکى لە کاتى هەڵبژاردنەکاندا بە هاوڵاتیان داوە ، بە شێوەیەک توشى لە بیرچونەوە بووە ناتوانێ بەڵێنەکان و دروشمەکانى بیر خۆى بهێنێتەوە و جێ ى متمانەى خەڵکى بێت ، بە واتایەکى...

به‌ختیار شاره‌زووری: کۆنگرەى گۆڕان و چەمکى گۆڕانکارى

خوێندنەوەیەک بۆ یەکەمین کۆنگرەى بزوتنەوەى گۆڕان .ئەگەر کۆنگرە بۆ دیارى کردنى دەسەڵاتەکان بێت بە هەردوو دیوى دیارى کردنى چۆنێتى پەیکەر بەندى حیزب و ستراتیژ و ئامانجەکانى و هەڵبژاردنى مەکتەب سیاسى و سەرۆک و ئەندامانى سەرکردایەتى ، ئەوا کاتێک کۆنگرە بەم تێکەڵەیە دەبەسترێت ، ئەندام کۆنگرەکان هێندەى لەخەمى...

به‌ختیار شاره‌زووری: کۆنگرەى گۆڕان جیاوازى چیە و چى دەگۆڕێت ..؟

ئەگەر کۆنگرە لە ژیانى حیزبایەتیدا ئەو وێستگە گەورەیە بێت کە بەرنامە و کەسەکان لە لوتکەوە بگۆڕێت ، ئەوا ئەم کۆنگرەیەى بزوتنەوەى گۆڕان جیاوازییەکى گەورەى هەیە لەو شیوازە کۆنگرانەى کە لە ژیان و پاشخانى ئێمەدا بونى هەیە ، بە شێوەیەک لە زۆرینەى حیزبەکانى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا ئەو وێنانەمان وەرگرتوە ، کە...

بەختیار شارەزوریی: مەرگى کاوە گەرمیانى .....و.... ئاماژەکانى

مەرگى کاوە تەنیا کوشتنى کەسێک نیە کە وا لێکبدرێتەوە ، کاوەیەک دەکوژرێت یەکسان بێت بە کوشتنى کەسێک وەک داتا و ژمارە ، بەڵکو لەپشت کوشتنى کاوەوە دنیایەک ئاماژە هەیە ، دنیایەک نامە هەیە ، کە دەکرێت هەر نامەیەکیان بۆ هەر تاکێکمان بێت و بچێتە گیرفانى هەر کەسێکمانەوە ، ئەم نامانە هەڵگرى دروشمگەلێکن کە دەکرێت...

به‌ختیار شاره‌زووری: ڕێکەوتننامەى ستراتیژى و چەند سەرنجێک گەڕانەوە بۆ دواوەوە ...

وەڵامیک بۆ بەهرۆز گەڵاڵى کێشەى سەرەکى لە هەرێمى کوردستاندا نەبونى سستمێکە کە پێوەرێکى دیموکراتیانەى هەبێت و هەموو دەنگ و ڕەنگەکان هاو ڕا بن لەسەرى ، سستمێکى گشتگیر کە تاک هەست بە ماف و ئەرکى بکات و ژیانى پارێزراو بێت ، سستمێک بێت کە بتوانێت هێزەکان لە هێزى خێڵەکى و ناوچەبى و بنەماڵەییەوە بگوازێتەوە...

به‌ختیار شاره‌زووری: دواى کۆبونەوەى پیرمام .... ئایا ئۆپۆزسێون کۆتایى دێت ..؟

ئۆپۆزسیۆن بوون چەمکێکى گشتگیرى سیاسى و گشتیە، بۆئەوەى ئالیەتى دەستاو دەست کردنى دەسەڵات دروست ببێ و ببێتە کلتورێک ئەوا پێویستە وەک کردارێکى میکانیکى ململانێکان بۆ باشترین پڕۆژە و کردار ببێتە پێوەرى گشتى، بە مانایەکى تر مەرج نیە ئۆپۆزسیۆن بوون تەنها لە کایە سیاسیەکەیەوە وێنا بکرێت و بچوک بکرێتەوە، بە...

به‌ختیار شاره‌زووری: تاکتیکى پارێزگاکان و سیناریۆى پێکهینانى حکومەت

لە دواى تەواو بونى هەڵبژاردنەکان و ڕازى بوونى قەوارە بەشدار بووە کانى ناو پڕۆسەى هەڵبژاردن ، وە لە دواى دانیشتنى یەکەمى خولى چوارەمى پەرلەمان و دانانى کەسێک بۆ پێکهێنانى حکومەت لە حیزبى زۆرینە ، دانیشتنەکانى سەبارەت بە جۆرى پێکهێنانى حکومەت و چۆنێتى بەشدار بونى قەوارە براوەکان دەست پێ دەکات ، ئەمەش...

به‌ختیار شاره‌زووری: وەڵامێک بۆ عبدولڕەزاق عەلى

وەڵامێک بۆ عبدولڕەزاق عەلى بەردێک نەزان بیخاتە گۆمەوە بە هەزاران زانا دەرناهێنرێتەوە .بەختیار شارەزورىبابەتێکى عەبدولڕەزاق عەلى لە ڕۆژنامەى هەولێرى بەلاش دابەشکراو ژمارە (1768) لە بەروارى 7/11/2013 ئەەمش لینکەکەى http://hawler.in/article4425-739.htm  نەگبەتى کورد لەوەدایە کەسانێک بوون بە نوسەر کە بە...

به‌ختیار شاره‌زووری: پەرلەمانتاران و بەرەى خێر و شەڕ

ئەگەر دروست بونى بزوتنەوەى گۆڕان بریتى بێت لە دەرکەوتنى قۆناغێکى نوێ بۆ بڕینى قۆناغى چەقبەستوى و دەسەڵاتى ڕەهاى حیزب و جۆرێک بێت لە مۆدێلى نوێ ، لە جیاکردنەوەى دەسەڵاتەکان و کۆتاى هێنان بە دوو زۆنى ، ئەوا ئەم بزوتنەوەیە توشى...

به‌ختیار شاره‌زووری: کێشە ناوچەییەکان و دواخستنى پێکهێنانى حکومەت

هەموو ئەو گۆڕانکاریانەى لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا ڕوو دەدەن وەک تەونى جاڵجڵۆکە پێکەوە گرێ دراوە بە جۆرێک هیچ کێشەیەکى سەربەخۆ بونى نێە و بەستراوە بە کێشەکانى ترەوە وە لە نێوان وڵاتانى باڵادەستى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا گۆڕانەکان بونەتە وەرەقە و یەک بەرامبەر یەکتر بەکار دەهێنرێت لە چوارچێوەى ئەو سیناریۆیانەى...

به‌ختیار شاره‌زووری: بزوتنەوەى گۆڕان و ئایدۆلۆژیا

ئەگەر چى هەر کارێک بۆ خوێ هەڵگرى جۆرێکە لە ئایدۆلۆژیا مەرج نیە ئەم ئایدیایە بتوانێت هەڵگرى هەموو وەڵامەکانى لایەنەکانى ژیان بێت و گشتاندنى بۆ بکرێت خۆ ئەگەر سەردەمانێک دروست بونى حیزب یان ڕێکخراوێکى سیاسى مەرجى یەکەمى دیارى کردنى دیدێکى ئایدۆلۆژیانە بو بێت تا...

به‌ختیار شاره‌زووری: فرۆشتنى بزوتنەوەى گۆڕان لە نێو هاوکێشەکانى ناوچەدا

تورکیا و ئێران بە درێژاى مێژوو جگە لە ڕۆهەڵات و باکورى کوردستان ... باشور و ڕۆژئاواى کوردستان بۆ ئەم دوو دەوڵەتە جێگەى دابین کردنى بەشێکى گەورەى ئابوریان بوە چونکە باشور و ڕۆژئاوا لە ڕوى جیوپۆلەتیکى و ئابورى و جوگرافیەوە...

به‌ختیار شاره‌زووری: گۆڕان لە نێوان وەرگرتنى وەزارەت و وەزیردا

دواى ئەم هەڵبژاردنانە بە هەموو کەم کوڕیەکان و ساختەکاریشەوە کە ناتوانرێت بوترێت پرۆسەیەکى پاک و بێگەرد بووە بەڵام توانرا تا ئاستێک لە ئاست پاشخانى ڕۆشنبیرى ئێمە و باڵادەستى حیزب پرۆسەکە بێ کێشەى گەورە بەڕێوە چوو بۆیە دەڵێین باش بوو چونکە لە پاشخانى ئەم حیزبانەدا لەو دیوو دروشمەکانیانەوە ئەوەى پێ دەوترێت...

به‌ختیار شاره‌زووری: گۆڕان و بەشدارى کردن لە حکومەتى بنکە فراواندا

ئەگەر دروست بونى ئۆپۆزسیۆن بەشێکى گەورە بێت لە بنەماکانى دیموکراسى و گۆڕان توانیبێتى داهێنەرى ئەم ئۆپۆزسیۆنە بێت و ببێتە سەرتاى دەرکەوتنى قۆناغێکى نوێ بەرەو دەستاو دەست کردن و حوکمى سندوقەکانى دەنگدان و گەڕانەوە بۆ بڕیارى تاک ئەوا بۆ خۆى (بەرە و دەسەڵات) قۆناغێکى ترە لە دەسەڵاتێک کە بتوانێت کار لەسەر...

به‌ختیار شاره‌زووری: ئەنجامى هەڵبژاردنەکان و گۆڕینى هاوکێشەى سیاسى

ماوەى 22 ساڵە ئەم هەرێمە لەسەر یەک نەخشەى سیاسى دەڕوات کە بریتى بووە لە دوو ئاراستەى جیاواز و دابەش بو بو بەسەر دوو زۆنى سیاسى (زۆنى زەرد و زۆنى سەوز) هەڵبژاردنەکان تواناى گۆڕینى ئەم هاوکێشە سیاسیەى نەبوو بە پێچەوانەوە جۆرێک بوو لە دەمامک و ماکیاج بە درێژەدان...