• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  

ڕیکلام

عه‌بدوڵڵا عه‌لی که‌ریم: خەڵكینە لۆمەى تاڵەبانى مەكەن ڕاست ئەفەرموێ

كوڕینە ئەوەندە بێ ویژدان مەبن ئەمە یەكەم جارە تاڵەبانى ڕاست بفەرموێ ,كێ ئەڵێ تاڵەبانى ڕاست ناكات , من زۆر بەجدى ئەڵێم تاڵەبانى زۆر ڕاست گۆیانە قسەى كردوە , ئەو قسەیە ناخى بۆگەن و ڕاستە قینەى تاڵەبانیە , منیش دەڵێم هەتا ئەم میللەتە خاوەنى ئەم دوو خائینە بن , ئەم دوو كورد فرۆشەبن , هەتا خاوەنى تاڵەبانى...

عه‌بدوڵڵا عه‌لی که‌ریم: بۆ دژایەتى كاك نەوشیروان پارتى و یەكێتى ته‌نها خوایان بەدەستەوە ماوە

لەو كاتەوەى كاك نەوشیروان و چەند هەڤاڵێكى مەكتەبى سیاسى یاداشتێكیان دایە دەست تاڵەبانى بۆ ڕیفۆرم و گۆڕان لە ناو یەكێتیدا , ئیتر پیاوە گرگن و چەپەڵەكانى تاڵەبانى كەوتونەتە دژایەتى كردنى ئەو پیاوە و هەڤاڵەكانى بە هەموو شێوەیەك چیان پێ كرابێت درێغیان نەكردوە , تەنها ئەوەى نەیانتوانیوە بۆى هەڵبەستن دزى و...

عه‌بدوڵڵا عه‌لی که‌ریم: كاك نەوشیروان حەكیمانە بریار ئەدات و سەعاتى سفریش نزیكە

بڕیار دانى پەلە لە مەسەلە چارەنوس سازەكاندا ئەگەر بە ووردى و ژیرانە دیراسەى نەكەیت بێگومان توشى سەر لێ شێوان و تێك شكاندنت ئەكات , لە دوایى هەڵبژاردنى ڕێكخستنەكانى یەكێتى و ئەو ئینقیلابە ڕەشەى باندەكەى مامە كردیان , هەموو بە تەمایى ئەوە بوین كاك نەوشیروان بە زووترین كات حیزبێكى نوێ ڕابگەیەنێ , بەڵام...

عه‌بدوڵڵا عه‌لی که‌ریم: كە مانگ دەركەوت پەنجە هەڵبڕینى ناوێ..

هەر لەیەكەم ڕۆژى دەست بەكار بونى هەردوو بنەماڵەى مافیاى بارزانى و تاڵەبانى لە حوكم دا ئیتر كەوتنە دزى و تاڵانى ووڵات , هەر لەو كاتەى ئەمانە لە بەرى كوردستانیدا بوون كەوتنە تاڵانى و ئاو دیو كردنى كەل و پەلە گرنگەكانى خەڵك بە ناوى ئەوەى ئەمە پاشماوەى بەعسە , ئەمان شۆڤڵیان بە پاشماوەى بەعس دەزانى بەڵام...

عه‌بدوڵڵا عه‌لی که‌ریم: چوار مەڕ بۆ ئەو پلە باشە هیچ نیە

تۆ مەیكە و خوات ئەتداتێ ,ئەم پەندە زۆر لەگەڵ ئەو پلەو پۆستەى عیماد ئەحمەدا وەرى گرتوە یەك دەگرێتەوە , عیماد ماوەى دەساڵە وەزیرە لەم حكومەتەدا بە یەك لاى و دوولاى هەر وەزیر بوە , ئەم شەڕەى ناو یەكێتیش خێرى كەسى تیا نەبوو خێرى ئەم پیاوە نەبێت , كەسانى تێكۆشەرى ناو یەكێتى داواى چاكسازى و ڕیفۆرم ئەكەن كەچى...

عه‌بدوڵڵا عه‌لی که‌ریم: لاى ئاسۆى شێخ نورى تائێستاش مەلیك ماوە .

چاوپێكەوتنێكى ئاسۆى شێخ نوریم خوێندەوە لە سایتى ڕوداودا ,زۆر جار كە ئەم جۆرە نوسینانە دەخوێنیتەوە مرۆڤ لە ئاست بێ توانایى و لاوازى ئەم جۆرە كەسانەدا سەرسام دەبێت , ئاخر كەسێك بگاتە ئەم تەمەنە و یەك تۆز فڕى بە سەر سیاسەتەوە هەبێت ئەو قسانەى ئاسۆ ناكات , بۆیە ئەڵێم مەلیك ماوە لەبەر ئەوەى لاى ئاسۆ یاداشت...

عه‌بدوڵڵا عه‌لی که‌ریم: وەڵامێك بۆ دوو وڕێنە كەر

دوو بابەتم خوێندەوە لە سایتى كوردستان نێت كە پێم باش بوو وەڵامێك بەم دوو نوسەرە وڕێنە كەرە بدەمەوە ,ئەم د وو بە ناو نوسەرە ئازادن چى ڕیز دەكەن و چیش دەڵێن ئەوە مافى خۆیانە , هاوار بانیخێڵانى و ئاسۆ على فەرەج دوو نوسینیان نوسیوە یەكەمیان كە هى هاوارە بەناوى (شەڕ كەر وازى هێناوە و بەڵام كەچەڵ هەر بە دواى...

عه‌بدوڵڵا عه‌لی که‌ریم: گۆم شڵەقاو شەڕ گەیشتە پێدەشت

دوایى بڵاو بونەوەى ئەو هەواڵەى كە كاك نەوشیروان بۆ هەڵبژاردنەكانى كوردستان و عێراق لیستى سەربەخۆى دەبێت ئەم هەواڵە گۆمی مەنگى ئەو بێ دەنگیەى شڵەقاند كە دەمێك بوو خەڵك چاوەڕێى بوو ، ترسێكى زۆر باڵى كێشاوە بە سەر یەكێتیدا ، دوایى كۆبونەوەكەى دوكان سەعدى پیرە سەردانى كاك نەوشیروانى كردبوو باسى لیستى جیا...

عه‌بدوڵڵا عه‌لی که‌ریم: سەرى ئەو مەنجەڵە داپۆشن بۆگەن كوێرى كردین

ئەرگەنەكۆن ئەو ڕێكخراوە تیرۆریستیە توركیە بوە كە لە ماوەى شەڕى ناوخۆدا 24 هەزار پارچە چەكى داوەتە یەكێتى و پارتى بۆ درێژە كێشانى شەڕى ناوخۆ و بەردەوام بونى كورد كوشتن بە بڕیارى مامە و كاكە و یارمەتى دانى ئێران و توركیا و عێراق ، ئەمە ئەو فەزیحەتەیە كە لە گۆڤارى لڤین 84 دا بڵاو كراوەتەوە ئەمەش ئەنجامى...

عه‌بدوڵڵا عه‌لی که‌ریم: قەل بە قەلى ووت ڕووت ڕەش بێت

مەسعود بارزانى لە كۆبونەوەكەیدا لەگەڵ سەرۆكى عەشیرەتەكانى موسڵ كەوتە هەڕەشە كردنێكى درۆزنانە ، هەڕەشە كردنێك كە تازە كەس گوێى لێ ناگرێت و كاریشى پێ ناكات ، چونكە ئەو هەڕەشەى ئەوە دەكات كۆتایى بە لێخۆش بونەكەى بەرەى كوردستانى دەهێنێ و فایلى ئەو سەرۆك عەشیرەت و عەشیرەتانە هەڵدەداتەوە كە ڕۆژێك خزمەتى ڕژێمى...