• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

شێرزاد شێخانی: سەرۆکی مەسینەکانی مزگەوت

دەگێڕنەوە لەسەردەمی حوکمی عوسمانیەکاندا خەڵکی شارێک لەبەرامبەر چەوەساندن و بەتاڵانبردنی سامان و ماڵوێرانکردنیان بەدەست والیەکەیانەوە هاواریان لێهەڵئەسێت. خۆیان کۆئەکەنەوە ئەچنە بارەگای سوڵتان لە ئەستەنبۆڵ داوای لێ ئەکەن ئەم والیەیەیان لە کۆڵ بکاتەوە.. دوای ئەوەی باسی زوڵم و زۆرداری ئەو والییەیان بۆ سوڵتانکرد...

شێرزاد شێخانی: بۆچی حزبەکان لەحکومەتی پارتی ناکشێنەوە؟

دەستلەکارکێشاناوەی وەزیری کارەباو ئاشکراکردنی هۆکارەکانی بەوەی حکومەت هاوکاری نەکردوەو،دەرکردنی وەزیرەکانی گۆڕان،بەڵگەی حاشاهەڵنەگرن بەوەی پارتی کەسی ناوێ شەرێکی راستەقینەی بێت لەدەسەڵاتدا..دەرکردنی سەرۆکی پەرلەمانو پەکخستنی رۆڵی یاسایی لەچاودێریکردنی کاروباری حکومەت،بەڵگەی ئەوەیە پارتی نایەوێت هیچ دەسەڵاتێک...

شێرزاد شێخانی: حکومەتی شێخەڵڵا

مەسەلەیەکی عەرەبی هەیە واتاکەی ئەڵێ" هەندێجار حیکمەت لەسەرزاری شێتیش بێت وەریبگرە". شاعیرێکی خۆمانە جارێکیان کە تورکیا لەشکرکێشی کردەسەر کوردستان لەلێدوانیکیدا وتبوی" میز بکەن بە لەشکری تورکیاوە"، بەڵام ئێستا هەقوایە وەکو مەلایەکە روی میزەکەمان وەرگێڕین بۆ لایەکی ترەوە..ئەم حکومەتەی ئێمە کە میللەتی لەناو...

شێرزاد شێخانی: کوردستان بەهەشتی بازرگانانی نەوت

لەکۆتایی ساڵانی نەودەکانی رابردودا میدیا عەرەبیەکان بۆ ماوەیەک هەواڵو مانشێتی سەرەکییان باسکردنبو لەئاشکرابونی فەزیحەتێکی گەورەی رژیمی سەدام ئەویش بەخشینی کۆبۆناتی نەوت بەهەندێک لەهونەرمەندو سیاسەتمەدارانی جیهان بەمەبەستی داکۆکیکردن لەسیاسەتە چەوسێنەرەکانی سەدام دژ بەمیللەتەکەی خۆی..ئەوکات سەرپەرشتی...

شێرزاد شێخانی: بانگەوازێک بۆ خەڵکی سلێمانی

برادەرێکی هەولێری دانیشتوى شاری سلێمانی خۆشەویست چیرۆکێکی دڵتەزینی خۆی بۆم گێڕایەوە کە پێویست ئەکات هەمومان هەڵوەستەیەکی لەبەرامبەردا بکەین،بەتایبەتیش لەم هەلومەرجە دژوارو نەهاتەی ئەمرۆدا کە ریزەکانی میللەتەکەمان تادێت پەرتەوازەتر ئەبێتو، سنوری وەهمی لەنێوان خاکی یەک نیشتماندا بە حوکمی ملمڵانێی سیاسی...

شێرزاد شێخانی: خەیار فروشتنەکەی ئاشتى هەورامی بیست ملیاری پێژماردین

دکتۆری پایەبەرزو شکۆدار جەنابی کاک ئاشتی هەورامی لەدانیشتنێکدا لەبەغدا پێی وترا، کەوا دەرکردنی نەوتو بەبازارکردنی کارێکی ئاسان نیە،ئەوبش لەوەڵامدا فەرموبوی" لای ئێمە لەخەیارو تەماتە فرۆشتن ئاسانترە". چەند جارێکیش بۆ سەلماندنی توانای کاسبیکردنی بەنەوتی هەرێمەوە شەکرێکی شیرینتری شکاند کاتێک لەکۆبونەوەیەکدا...

شێرزاد شێخانی: دەوڵەتی پارتی یا دەوڵەتی کوردستانى ؟

هەر جارێک پارتی هەست بەداشکانی جەماوەری یاخود بونی فشاریک بەسەریەوە بکات، هەمیشە راگەیاندنی دەوڵەتی کوردی ئەبێتە سەرباسی راگەیاندنەکانو لێدوانی بەرپرسەکانی بەخودی  سەرۆکی پارتیشەوە..هیچ کوردێک لەچوار پارچەی کوردستانیش نیە خەون بەبەدیهێنانی ئاواتی دێرینەی گەلەکەی نەکات، ئەمەش خەونێکی مەشروعە، بەڵام...

شێرزاد شێخانی: تاخمە چایەکانی مەکتەبی سیاسی

لەدوای راپەرینو بۆ دەستخستنی بەشێک لەکێکەکەی دەسەڵاتی کوردی چەندین حیزبی تازە هاتنە دامەزراندن..ئەو کات حزبە عیراقیەکان دو جۆر بون کە ئێمەی نوسەران ناومان لەهەندێکیان نابو (ئەحزابی خەنادق) واتە ئەوانەی لەسەنگەردا بون دژ بەدیکتاتۆریەت،ئەوانیتریان ناومان نابون(ئەحزابی فەنادق) واتە ئەو حزبانەی تەنها لەئوتێلی...

شێرزاد شێخانی: حزبی بارزانی وقەومی گوێرەکە

ئەو ساڵانەی کە لەشاخ بوم،هەروەکو ئێستاو سبەی نێوانی پارتی وسەرجەم حزبەکانیتری کوردستان ناخۆش بو..جارجار "تێکۆشەرەکانی"پارتی لەجیاتی تەقە لەرەبایەکانی دوژمن،ئەکەوتنە سەر بۆسەدانان بۆ هاوخەباتەکانیان وکەسی زۆریان لێ شەهید ئەکردن..ئەوسا وەکو ئێستا نەبو پارتی دەزگای راگەیاندنی بەهێزی پارەی دزراوی نەوتی میللەتەوە...

شێرزاد شێخانی: گۆڕان و جوڵاندنی شەقامی هەولێر

ئەگەر گۆڕان یا هەریەک لەسێ حزبەکەیتر بەهەمان مەنتیقی پارتیەوە مامەڵە لەگەڵ روداوەکاندا بکەن و هەڵوێستی سیاسی بنوێنن، بێگومان پارتی زەرە ئەکات..ئەو هەڵویستە پڕلەشەرمەزرایانەی پارتی کەبەشێکیان ئەچنە خانەی خیانەتی نیشتمانیەوە هەر لەپارتی ئەوەشێتەوە،چونکە ئەو حزبێکە لەهیچ شتێک شەرمناوی سڵناکاتەوە لەپێناو...

شێرزاد شێخانی: تاکە رێگای چارەسەری هەڵبژاردنی پێشوەختە

کاتێک ئەمانەوێ وەسفی پارتی دیموکراتی کوردستان بکەین،سەری زمانو بنەکەشی وەسفکردنیەتی بە حزبێکی عەشایەری دواکەوتو. ئەمەش حەقیقەتەو سەرکردەکانی پارتی هەر لەسەرتاوە کێشەیان لەگەڵ سەقافەتو چیینی رۆشنبیردا هەبوە.. بەڵام ئێستا نازانم بۆچی وایلێهاتوە پارتی لەچوار حزبی پێشەنگی کوردستاندا زۆر روشنبیرترو دوربینترو...

شێرزاد شێخانی: نێوانی بەکرەجۆو ناوپردان مەودایەکی زۆر دوورە

* ململانێیەکانى ناو پارتی  لە نێوان چینی رۆشنبیرو سەرۆکی عەشرەت بو.* هەوڵی سەرکردەکانی پێشومان نەبوایە ئێستا بە مەسعودمان ئەوت خاوەن شکۆبەپێی بەڵگەمانە مێژوییەکانەوە کە ئێستا ودوێنێ پەردەیان لەسەر هەلمَاڵراوە، حەقیقەتی دیکتاتۆریەتی بنەماڵەی بارزانی ئەگەرێتەوە بۆ سەردەمە سەرەتاییەکانی گەشەکردنی پارتی...

شێرزاد شێخانی: مەترسییەکانی باڵی چوارەمی ناو یەکێتی

گومان لەوەدانیە لەوەتەی کێشەی سەرۆکایەتی بارزانی هاتۆتە ئاراوە، پارتی بەهەمو هێزو توانایەکیەوە هەوڵی ئەوەی داوە ئەو بەرە چوار قۆڵییەی لەسەر ساحەکە دروستبو لە( یەکێتی و گۆڕان و یەکگرتوو کۆمەڵ) شەتو پەتو پەرتەوازە بکات.. هەڵبەت هێز لەیەکگرتووییدایە، بۆیە پارتی دوای ئەوەی هیچ رێگایەک و پاساویکی یاسایی و...

شێرزاد شێخانی: بارزانی ئیرحەل

تایبەت بەکوردستان پۆستئەوەی ئێستا لەهەندێ ناوچەی کوردستاندا روو ئەدات شۆڕشی نانە..دوای ئەوەی دەسەڵاتی دیکتاتۆری پارتی سەروەتو سامانی ئەم میللەتەی زەوت کردو، داهاتی نەوتەکەی هەرێمیشیان حەواڵەی حیسابە بانکیە تایبەتیەکانی تورکیا کردو میللەتیان برسی کردو، بەقسەی هەندی راوێژکاری بیانیو ناوخۆیی دەستیان بەهەمان...

شێرزاد شێخانی: بارزاني .. إرحل

إنطلقت ثورة الجياع..إنتفض شعب كردستان أخيرا ضد الظلم والإضطهاد والقمع وكبت الأصوات.. قام الشعب ضد  سياسة التجويع الذي مارسه حزب بارزاني بهدف إركاع الشعب والدوس على كرامته الإنسانية..فالتظاهرات التي إنطلقت الخميس إمتدت كالنار في الهشيم من السليمانية الى قلعةدزة ثم الى سيد صادق وكلار وجمجمال ورانية...