• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 5
  • 6
  • 7
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  

کیشەی سەرەکی نێوان عەرەب و جولەکە

Sunday, 16/05/2021, 23:31

833 بینراوە


ئیسرائیل یەکێك ئەبێ لەو ووڵاتانەی کە سنوورێکی دیاری کراوی نابێ. هتلەر
مێژوو باس لە بوونی جولەکەکان ئەکا لەسەر ئەو خاکەی ئەوڕۆ پێی ئەڵێن ئیسرائیل وەیان فەلەستین کە مێژووەکەی ئەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە 5000 ساڵ. ئەو کات مێژوو بەهیچ شێوەیە و کلۆجێ باسی لە عەرەبەکان نەکردوە کە نیشتەجێی فەلەستین بوبن. کۆنترین مێژوو ڕاستی بوونی عەرەبەکانمان بۆ دەست نیشان بکا ئەوەیە عەرەبەکان لەڕێگای داگیرکاری ئایینی ئیسلامی فتوحاتەکانەوە توانیویانە سنووری مەککە و مەدینە تێپەڕێن و بگەنە چەندین شوێنی وەك ووڵاتی چین لەوپەڕی ئاسیا و فەرەنسا لە ئەوروپا و لەهەندێ شوێنی وەك ئۆزبەکستانی ئێستا و ڕەنگە بەشێکی تریش لە ئەفریقا بە تایبەتی ووڵاتانی باکووری ئەم کیشوەرە. 
کەواتە لەمەوە تێ ئەگەین کە عەرەبەکان ئایینی ئیسلامیان بەکار هێناوە بۆ داگیرکاری و فراوانبوونی دەوڵەتەکانیان، ئەم کارەش لەو کات و مێژوەدا وەك ئەرکێکی ئایینی وابوە و ڕەنگە ئەم عەرەب و ئیسلامیانەی ئێستاش کە نیشتەجێی ئەوروپا و ئەمریکان هەر هەمان تێڕوانین و بیرکردنەوەیان سەبارەت بەو مێژوە هەیە و لای خۆیان پێوستە جارێکی تر ئیسلام ئەوروپا و جیهان داگیر بکا و فەرمانی شەریعە بەسەر هەمواندا، بچەسپێنن.
مادامەکی ئیسرائیل لەو کاتەوە لەسەر ئەو خاکە ژیاوە کە هەنووکە عەرەب و فەلەستینیەکان داوای ئەکەن و ڕۆژانە پەڵپیان پێ ئەگرن و شەڕیان پێ ئەفرۆشن و یەخەیان ئەگرن، لەوەوە سەرچاوەی گرتوە کە عەرەب واز لە فراوانخوازی و داگیرکاری ناهێنێ.. ئەمە بۆتە کلتووری عەرەب و دواجار کلتووری ئیسلام لەوانەش دەوڵەتی تورکیای سەردەم.
هیبرۆ و جوەکان مافی ڕەوای خۆیانە ئەو زەویانەی لێیان داگیرکراوە بیگەڕێننەوە سەر زەوی دایك،، ئەوان تا سنووری ئەوەی پێی ئەووترێ عێراقی ئەمڕۆ پێوستە بە خۆشی بێ وەیان بە شەڕ بتوانن بیخەنەوە چوارچیوەی ووڵاتی ئیسرائیل، ئەوان لە کاتی ئاشووریەکانوە ملی ئاوەرەبوون و قڕکردن و جینوسایدیان لەسەر تاقی کراوەتەوە، هەر بۆیە سنووریان ئەوەی ئێستا نیەو ڕۆژ دوای ڕۆژ ئەبێ بپەڕنەوە بۆ ئەو شوێنەی لێیان زەوت کراوە و لێیان داگیر کراوە.
کیشە بنەڕەتیەکە ئەوەیە دەوڵەتی ئیسرائیل ئەیانەوێ لە داگیرکراوەوە بیکەن بە داگیرکەر، واتە عەرەب و ئیسلام ئەیانەوێ دەستە چەورەکەی خۆیان بەسەر ئەواندا بسڕن.. عەرەبەکان خۆیان ئەیانەوێ بەرگی داگیرکاری خۆیان بکەنە مل و تەوقی جولەکە و خۆیان لە داگیرکەرەوە بگۆڕن بە داگیرکراو..ئەمەیە کێشە سەرەکیەکە و کۆتاییشی بەم زوانە نایە و کیشەکان بۆ چەندین دەیە و سەدەی داهاتوو بەم شێوەیە ئەبن تا ئەو کاتەی عەرەبەکان و ئیسلامیەکان ئەگەڕێنەوە بۆ ئەو شوێنەی لێوەی هاتوون کە تەنها مەککە و چەند ناوچەیەکی بیابانی و چەند ووشترێك.

پەیامی رۆژی ئەمجارە لەلایەن (حەمە سوسەیی) نووسراوە