• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 5
  • 6
  • 7
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  

ئەوەی بەدەنگی بەرز قورئانی لێدا مەرچ نییە بەڕەوشت بێت

Wednesday, 19/05/2021, 0:17

1151 بینراوە


ئەمە سەرگوزشتەی ڕۆژێکە کە ئێستا دەمەوێت بینوسمەوە ، چونکە لە مێژە گنگڵم پێدەدات. من لە نیشتمانی بەفردا دەژیم، لێرە یاسایەک هەیە، کە ئەوەی ئۆتۆمبێل بەکار دەهێنێت، پێویستە لە وەرزی زستاندا تایەی ئۆتۆمبیلەکەی  بە زستانە بگۆڕێت و لەهاوینیشدا پێچەوانەکەی بەکار بێنێت، چونکە  تایەی  زستانە بزمار ڕێژکراوە. لەو ساڵەدا من کارم زۆر دەکرد هیچ بواری ئەوەم نەبوو، کە خۆم ئەم کارە بکەم، بۆیە  دەچوومە دوکانی  فیتەرێک، کە وەکو ناسیاوی لێهاتبوو، ئەو ڕۆژە هەوایەکی ساردی هەبوو، هەورێک بەری ئاسمانی گرتبوو، قاوەیەکی تاڵم بەدەستەوە بوو چاوەڕێم دەکرد تا کاتی من بێت و تایەکانم بۆ بگۆڕن...

هێندەم زانی  پاسێکی ڤان وەستا پیاوێک دابەزی،  دەنگی بەرزی قورئان  لە گەڵیدا  هێرشیان کرد. پیاوەکە ڕیشێکی ماش و برنجی درێژی هەبوو، سمێلی تەنک کردبوو، کڵاوێکی سپی وەک حاجییەکان لە سەردا بوو ، یەک دوو ئەنگوستیلەی لەوانەی ئیمامەکانی لە دەستدابوو،  بەرەو ڕووی خاوەن دوکانەکە ڕۆیشت و دەرگاکەی بەکراوەیی جێهێشت، دیاربوو، کە یەکتریان دەناسی، بەردەمی دوکانەکە  دەتگووت مزگەوتە لە ناو ئاسن و ڕۆن و جەک و پلایس و چەکوش و بەدلەی بەری کرێکارەکان، کە نەتدەزانی چ ڕەنگێکە....!

کابرا بەدەنگە بەرزەکەی سڵاوێکی ئاینی کرد، بەڕاستی من حەوسەڵەم نەبوو وەڵامی بدەمەوە ، باوەڕم وابوو زوو دەڕوا و ملی دەشکێنێت، بەڵام من بەهەڵەدا چووم، قورئان هەر دەیخوێند و  کابراش سەرگەرمی مامەڵەکردن بوو ... ڕووم تێکرد  و ووتم:  بە یارمەتیت، دەتوانی دەنگی تەسجیلەت کز بکەیت ،یان بیکوژێنیتەوە؟

لە وەڵامدا ووتی: بۆ تۆ ئیسلام نیت ؟
ووتم : بە تۆچی من چ باوەڕێکم هەیە ؟ بەڵام من خەڵکی بێزار ناکەم .
ووتم: خواجە ئەم سەرشەقامە  خۆ قوتابخانەی دینی نیییە ؟
نازانم بۆچی ئارەزووم دەکرد شەڕی لەگەڵدا بکەم ؟

 گەرچی تەمەنیشی هەبوو ، بەڵام زۆر بێزارکەر بوو .. ڕەوشتێکی ناجایزی هەبوو.
دەرگای پاسەکەیم داخست ، من بڕیاری خۆم دابوو ، کە قسەی بەرز و نزم بکات بیرازی دەکەم ، بەخاوەن دوکانەکەم ووت: کە کورد بوو .. کە شتێک بوو نەڵێت ئەوە ئۆتۆمبێلی منە ....
خاوەن دوکان نەم زانی چی پێووت ، کابرا سواری پاسەکەی بوو ڕۆیشت ...
خاوەن دوکان ووتی : ئەمە زۆر ساختەچییە ، ڕۆژێک دەڵێ مەغریبیم ، ڕۆژێکی دی دێت دەڵێت من تونسیم .
ووتم بۆ چی هاتبوو ؟
بەپێکەنینەوە ووتی: بە قورئانەکەی فریو نەخۆی، ئەوە تایەی دزیی هێنابوو تا لێیبکڕم  ....
ووتم : خۆئەگەر ئەم پیاوە لە سعودیە بوایە،  لە ناوقەدەوە دەیان بڕێوە، ناو پاسەکەی پڕبوو لە تایەی دزراوو....
من ڕۆمانی  شەوە سپییەکانی "دۆستۆیفسکی"م بیرکەوتەوە، کە دەڵێت : "گوناحە مرۆڤێکی وا پۆخڵ لەژێر ئەم ئاسمانەدا دەژی" ؟

پەیامی رۆژی ئەمجارە لەلایەن (رزگار رانگور) نووسراوە