• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 5
  • 6
  • 7
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  

بێ هیوایی لە‌ ژیان ئۆکسجینی حیزبە‌ ئیسلامییە‌ تێرۆریستە‌کانە‌

Sunday, 23/05/2021, 2:54

1009 بینراوە


ئایدیۆلۆژیای ئیسلامی تێرۆریست تە‌نها کاتێک گە‌شە‌ دە‌کات کە‌ زۆربە‌ی خە‌ڵک بە‌ دە‌ست دە‌ستە‌ڵاتە‌ دیکتاتۆر و مافیا وگە‌ندە‌ڵە‌کانە‌وە‌ بێ هیوا دە‌بێت لە ژیان. نەبوونی ئەو هیواش دەگەڕێتەوە بۆ نەمانی ئایدیا و بیروباوەڕێک، کە ئەو دەسەڵاتە پێشتر هیوای دابوو بەو خەڵکە.
هەر بۆیە لە‌ ڕۆژهە‌ڵاتی ناوە‌ڕاست و ووڵاتە‌ دواکە‌وتووە‌کاندا، ئایدلۆژیای ئیسلامی لە‌ گە‌شە‌سە‌ندایە‌ و ڕێکخراو و حیزبە‌ ئیسلامیە‌کانیش هە‌موو هە‌وڵێک دە‌دە‌‌ن کە‌ ئارامی و سە‌قامگیری و گە‌شە‌سە‌ندن و پێشکە‌ووتن لە‌ کۆمە‌ڵگادا دروست نە‌بێت، هە‌میشە‌ خە‌ڵک لە ژیان نائومێد بێت واز لەم ژیانە بهێنێت و لە رێگای ئاینەوە بۆ دنیایەکی تر بژی.
حە‌ماس و ڕێکخراوە‌ جیهادیە‌ ئیسلامیە‌ تێرۆریستە‌ کان لە‌ فە‌لە‌ستیندا نایانە‌وێت بە‌ هیچ جۆرێک مە‌سە‌لە‌ی ئیسرائیل وفە‌لە‌ستین چارە‌سە‌ربکرێت، هە‌میشە‌ لە‌ گە‌شە‌ی ئابوری و پە‌رە‌سە‌ندن و چاکردنی ژیانی خە‌ڵک دا ڕێگرن و نایە‌ڵن بە‌ هە‌لی کار دروست بێت بۆ خە‌ڵکی و سیستە‌می خۆێندن و سیستە‌می بە‌ڕێوە‌بردنێکی پێشکە‌وتووانە بێتە‌کایە‌وە‌، چونکە‌ ژیانی ئە‌و ڕێکخراو حیزبە‌ ئیسلامیانە‌ بەهایەکی نامێنێت و بازاڕیان دەکەوێتە کزی، مانەوەی ئەوان بە‌ستراوە‌تە‌وە‌ بە‌ گە‌شە‌نە‌کردنی ئابووری و ڕۆشنیری و سیاسی خە‌ڵکی‌. هە‌تا خە‌ڵک بە‌ دواکە‌ووتوویی و هە‌ژاری بمێنێتە‌وە‌، ئیسلامی سیاسی لە‌ برە‌و و گە‌شە‌سە‌ندندا دە‌بێت و مافیای ئیسلامیە‌کانیش بە‌هێزترو دە‌وڵە‌مەندتر دە‌بن.
ئە‌وە‌تا لە‌ باشوور لە‌ ژێرسایەی‌ دە‌ستە‌ڵاتی هە‌ر دوو بنە‌ماڵە‌ی بارزانی و تاڵە‌بانی، ڕۆژ لە دوای ‌ڕۆژ ئایدۆڵۆیای ئیسلامی تێرۆریست گە‌شە ‌دە‌کات و حیزبە‌ ئیسلامییە‌کان یارمە‌تی دە‌درێن، تا زیاتر خە‌ڵک گە‌مژە‌تر بکە‌ن ونە‌هێڵن خە‌ڵک ووشیارببێتە‌وە‌...
ئیسلام ئایین نییە‌ و پە‌یوە‌ندی بە‌ عەقڵ و ڕۆحی مرۆڤە‌وە‌ نییە‌ ؛ بە‌ڵکو بریتیە‌ لە‌ ئایدۆلۆیایە‌کی ترسناک مرۆڤ بەرەو دڕندەیی‌ و دژە‌ مرۆڤایە‌تی دەبات... تاکی وشیاری کورد چە‌ند خۆی لە‌ ئایدلۆژیای ئیسلامی بە‌ دووربگریت و دوور بکە‌ویتە‌وە‌، ئە‌وە‌ندە‌ ژیانی بە‌ختە‌وە‌ر و مرۆڤدۆستانە‌ و پڕ خۆشە‌ویستی و پڕ هیوا دە‌بێت.

پەیامی رۆژی ئەمجارە لەلایەن (پەرۆش)ــەوە نووسراوە