• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 5
  • 6
  • 7
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  

نووسینەوەی دەستور!

Wednesday, 26/05/2021, 23:53

802 بینراوە


ئەگەرخاتوو هێنیس پلاسچارت لە لایەن نەتەوە یەکگرتووەکان نەهاتبایەتە باشووری کوردستان، ئایا دەسەڵاتی چەتەی جووت بنەماڵە باسیان لە داڕشتن و نووسینەوەی دەستورێک دەکردەوە بۆ باشووری داگیرکراوی ژێڕ دەستی مافیاکان؟!

نووسینەوەی دەستورێکی دێمۆکراتیک و سەردەمیانە لە ژێر کاریگەری ئەو دزانە زەحمەتە.خاک دووبەشە! دادگاکان دووبەشن! چەکداری سەر بە بنەماڵە دووبەشن! ناوچەی زەرد و سەوز دووبەشە! زمان دووبەشە! شارەوانییەکان دووبەشن! پارڵمان قۆرخ کراوە! فەرمانبەر و مووچەخۆر دووبەشن! ژن کوشتن بۆتە کولتور! نۆکەرایەتی بۆ داگیرکاریش بۆتە دووبەش!

تۆ بڵێی نەتەوەیەکگرتوەکان ئەوەندە ساویلکە بن، کە نەزانن دادوەر و یاسادانەر و دەستورنووسیش هەر بەسەر دوو بەرەدا دابەش کراون؟ سەیرە ئەگەر قەرار بێ دەستوریش بنووسرێتەوە، خۆ ئەو دەسەڵاتە هەر لە جێگای خۆی دایە! ئەوانە وێنەی شەون بە دژی رۆژ و رووناکی.ئەگەر قەرار بێ دەستوری داهاتووئەو چەتانە بەرێوەی بەرن، هیچ ئاڵوگۆڕێک پێکنایە.ئالوگۆڕ بە کەسانی داوێن پاک و کارامە و فیداکار و خۆنەویست و شارەزای بواری سیاسەت پێک دێ.

نووسینەوەی دەستورلە باشووری کوردستان دەبێ سەرەتا زەمینەی سیاسەتی بۆ خۆش بکرێ و ئامادەسازیی بۆ ئەنجام بدرێ.یەکەم هەنگاویش ڕاماڵینی ئەو دەسەڵاتەیە.بە بونی سیستمی ئەو دەسەڵاتە هیچ دەستورێک جێگای متمانە نییە.داڕشتنی دەستور بۆ داهاتووی باشووری کوردستان وێنەی لێفەی مەلا نەسرەدینی بەسەردێ، کە هەر گۆشەیەکی بە دەست کەسێکەوە دەبێ.مێژووی سیی ساڵەی ئەو دەسەڵاتە بە ئێمە دەڵێ: دەستورلە باشووری کوردستان تەنیا لە سەر رووپەڕەکاندا دەنووسرێتەوە، لە کردەوەدا هیچ دەردێک دەرمان ناکا و کاری پێناکرێ!