لە رۆژی 11-06-2024 تا  20-06-2024 کوردستانپۆست هیچ بابەتێکی نوێ بڵاوناکاتەوە


مەسعود بارزانى بریاردەدات دەوڵەتى كوردى دامەزرێت !!!!

Monday, 28/02/2011, 12:00

1111 بینراوە



(لەمیانەی سەردانەكەی جەنابی سەرۆك بارزانی بۆ دەرەوە ، لەلایەن شەشە وڵاتی زلهێز OK ی وەرگرتووە بۆ سەرخۆبونی دەوڵەتی كوردی ، لەگەرانەوەی جەنابیان بۆ مانگی سێ رادەگەیەنرێت ، پیرۆزە لەتەواوی میللەتی كورد.)

ئەمە دەقی ئەو دەنگۆیەیە كەوا پارتی لەڕێگای لایەنگرانی لەنێو خەڵكی ساویلكە بڵاوی دەكەنەوە. لەرۆژی هەینی 25/2/2011 .

لەئەنجامی شكستخواردنی پارتی و دوبارە ریسوابونەوەی لەلایەن خەڵك و سەرنەگرتنی پیلانەكەی لە گرتنی گردی گۆران و ڕیسواكردن و وەدەرنانی پارتی لەشاری سەربەرزی كوردان و لەترسی ڕاپەرینی خەڵكی هەولێر هەڵساوە بەبڵاوكردنی ئەمجۆرە پروپاگەندانە.
من و خەڵك و دارو بەردو گیانەوەرانی كوردستان زۆرباش دەزانن كە مەسعودبارزانی جاشی میتی توركی ئەو پیاوە نی یە كە كاری پیرۆزی ئەوها ئەنجام بدات، لەبەرئەوەی خەڵك باش دەزانێ كەوا ئەم سەرۆكە زۆر لەمێژە لای خەڵك گشت ئەوراقەكانی كەشف بووەو دەزانن چ پیاوێكە.
بەڵام ئەم درۆیانە پارتی هەر ئەوها نایڵێت، ئەو باش دەزانێت كەوا رۆژی بنەماڵە لە ئاوابوندایە و بۆیەش ئەم درۆیانە دەكات تا تەمەنی مانەوەیان كەمێك درێژتر بێت تاوەكو حساباتی خۆیان لەدەرەوە ڕێكبخەن، باشترین بەڵگەشم مانەوەی زۆری مەسعود بارزانی یە هەر وەك ئیعلامەكەی دەڵێت لە ئیتالیایە بەڵام من دەڵێم مەسعود بارزانی بەبێ هۆ ئیتالیای هەڵنەبژاردووە بۆسەفەرەكەی لەم كاتە كە میللەتەكەمان شۆرشی بەرامبەری هەڵگیرساندووە.
ئیتاڵیا ووڵاتێكە پڕە لە گەندەڵی بۆئەوەی كارەكانی لەڕێگەی كەسێكی وەك بیرلسكۆنی ڕێك بخات، نزیكە لە سویسرا شوێنی پارە كەڵەكە بووەكانی بنەماڵەیە، نزیكە لە ووڵاتە رۆژهەڵاتەكان كەئێستا گەورەترین مۆڵگەی مافیاكانی پارە سپیكەرەوەن، بۆیە بەڕای من مەسعود بارزانی ئەو ماوەیە كارەكانی بنەماڵەی دارایی ڕێك دەخات چونكە ڕۆژی وەدەرنانی لە كوردستان نزیك بۆتەوە.


 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە