لە رۆژی 11-06-2024 تا  20-06-2024 کوردستانپۆست هیچ بابەتێکی نوێ بڵاوناکاتەوە


ئایا مەیدانی ئازادی سلێمانی بە بێ مەیدانی ئازادی هەولێر دەبێت؟

Thursday, 17/03/2011, 12:00

1852 بینراوە





گەورەترین تەحەدا لەبەردەم مەیدانی ئازادی سلێمانیدا ئەوەیە بڵێت:
مەسعود بارزانی مەیە!
جەلال تاڵەبانی مەیە!
ئێوە چۆن دێن لە کاتێکدا هەرچی مەیدانەکانی ئازادیە لە هەولێر و لە دهۆک و لە کەرکوک و لە شەقلاوەو لە سۆران و لە کەلار و لە سەری ڕەش و لە زاخۆ و لە قەندیل و لە شوێنەکانی ترە داتانخستوە؟
ئێوە بۆ چی دێن لە کاتێکدا ڕیگە نادەن ئازادیخوازانی ئەو شوێنانە نەفەسێک بەن؟
مەسعود تۆ بۆچی دێیت لە کاتێکدا ڕێگە نادەیت تەنانەت عەلی سیاسی بە تەنیاش غەمێک بۆ هەڵەبجە بخوات؟
مەسعود تۆ بۆچی دەتەوێت بێیت لە کاتێکدا ناهێڵیت ئەو شوێنانە ئازادانە قسەی خۆیان بکەن؟
پێی بڵێن، ڕێگەیان بدەن ئازادانە یەک مانگ قسەی خۆیان بکەن، ئەوسا با بێن!
ئەو بۆچی دێت لە کاتێکدا سەیتەرەکانی ڕێگە نادەن تەنانەت چۆلەکەیەکی مەیدانی ئازادی سلێمانیش بچێت بۆ هەولێر؟
ئەو بۆچی دێت لە کاتێکدا ورد ورد خەریکە ناوچە زەردەکەی خۆی بە پەرژین دەتەنێتەوە؟
ئەو بۆچی و بە چ ناونیشانێک دێت؟
تاڵەبانی کە تا دوێنێ دەیویست خەڵتانی خوێنتان بکات، بۆچی دێت؟
بەڕێزان، تاقە پێشنیاری من ئەوەیە بیکەن بەمەرج لەسەریان کە ڕێگە بدەن ئەو شوێنانەش ئازادانە قسەی خۆیان بکەن، ئەوسا بێن و سەردانتان بکەن!
گەر میللەت ئەوانی ویست ئەوا بابێن، گەرنا، خوا نەبێت کەس لە میللەت گەورەتر نیە!
گەر ئەوەش ناکەن با ڕێگە بە ئێوە بدەن ئازادانە بە چاودێری ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان خۆتان بچنە هەولێرو لە گەڵ هەولێریەکان مەیدانەکەیان دروست بکەن!
مەسعود دەزانێت ئەمجارە ئەوە حەساری لەسەرە.
ئەو دەزانێت بەو تەوقەی خستویەتە سەر هەولێر تەوقی کردۆتە گەردنی خۆی و دەیەوێت بە هاتنی بۆ لاتان حەسارەکەی سەر خۆی بشکێنێت!

هەر سەرکەوتوبێت مەیدانی ئازادی و ئازادیخوازەکانی!
 



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە