• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 5
  • 6
  • 7
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


مێهرداد فەرەهمەند: ئیزەدییەکان کێن؟

Wednesday, 06/08/2014, 12:00

2474 بینراوە


چوارشەممەی سوور (سۆر) لەلایان ئیزەدیەکان لە حەوتوودا بە رۆژێکی پیرۆز دەناسرێ. لەو رۆژەدا لە شارێکی بچووک بەناوی / قەحتانییە / لە باکوری رۆژهەڵاتی عێڕاق، یارمەتیدەران جەنازەی ئیزەدیەکان لە ژێر ئاواردا دەردێنن. ئەوان بونە قوربانی مەرگبارترین هێرشی خۆکوژی لە عێڕاق. هێرشێک کە بەوتەی بەرپرسانی عێڕاق وئامریکا کاری / ئەلقاعیدە / یە بۆ زیادکردنی شەڕ.ئیزەدیەکان جگە لەعێڕاق لە تورکیە، ئێران، وسوریە وقەفقازیش هەن. باڵام رێیژەی نفوسی وان بەروونی دیار نییە ولەو وڵاتانە سەرجەم نیومیلیون کەس دەبن کە بەڕێژەی دووسەت هەزاریان لە عێڕاقن. ئیزەدیەکان سەدان ساڵە لە گوندەکان ولە تەنیاییدا ژیاون. هاوسێی ماسڵمان ومەسیحیەکانن.کەئەوان پێیان دەڵێن: شەیتان پەرست! کە ئیزەدیەکان ئەو هەڵویستە قەبوڵ ناکەن. بەڵام ئەو هەڵویستە بۆتە هۆی ئەزیەتو ئازاری وان کە خوێنیان حەڵال کەن.!؟
لە ڕوانگەی دیرۆکناسان، شەیتان پەرستن بەر چەسپێکە کە ئایینەکانی دیکەی نوێی دەیدەنە ئایینەکانی کۆن وئەو باوەڕەی کە خوداکان ئەوان بە شەیتان و سەرچاوەی شەڕوشوڕ لە قەڵەم دەدەن. هەروەکی مەسیحیەکانی ئورووپایی کە لەسەر باوەڕەکانی کەونی خۆیان مابوونەوەوهەروایان دەفکری. بەڵام لە باوەڕی / ئیزەدیەکاندا / شەیتان دووژمنی سەرەکی مرۆوایەتی نییە. بەڵکوم نزیکترین فریشتەیە لە خودا ویەکەمین ئافەریدەی خودایەکە ناوی / مەلەکەتاووسە / فریشتەیەک کە خودا تەنیا بۆ ئەوە دروستی کرد کە فەرمانی پێ بدا سوجدە بۆ / ئادەم / بەرێ وتاقی کاتەوە. کە ئەو سوجدەی نەبرد .هەر ئەوەش نزیکایەتی وی بارەگای خودا زیاتر کرد وخودا ئیدارەی جیهانی بە وی سپارد.
ئیزەدیەکان لەسەر ئەو باوەڕەن کە مێژووی ئایینی وان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی هاتنی مرۆڤ، ئیزەدیەکان لە رەگەزی / ئادەمن / نە لە رەگەزی / حەووا / . لە حاڵێکدا لە باوەڕی ئایینەکانی ،،، ئیبڕاهیمدا ،،، بناوانی مرۆڤ وبەرهەمی ژیانی هاوبەشی / ئادەم وحەووایە /. ئیزەدیەکان خۆیان لە رەچەی ،،کوڕێک،، لە تۆوی / ئادەم / کە پاشان لەگەڵ ،،، حورییە ،،، ژیانی پێکهێناوە. بۆیە ئەوان خۆیان جودا دەبینن ولەگەڵ نەتەوەکانی دیکە نازەوجن. مرۆوەکان بۆ لای ئایینی خۆیان رادەکێشن. سەرەڕای ئەو خۆ جوداکردنەوە ئیزەدیەکان لە رەگەزی ئەو کوردانەن کە دراوسێی وانن وزمانی جیاوازیان لەگەڵ / کرمانجی/ باکوردا نییە.
سەرەڕای ئەوەی کە لە باوەڕی ئیزەدیەکاندا، ئایینەکەیان کەونە بەڵام دیرۆکناسان، ئایینی وان لە ژماری ریزی قەومی دەستە دەکەن کەدوای ئیسلام بۆ زیندوکردنەوەی دابونەریتی رابووردوان وبۆ پاراستنی ناسنامەی مێژوویی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە قەڵەم دەدەن. هەر چەند پایەگوزەکانیان سۆفی و موسڵمانن.
عەلەوەیەکان، کاکەیی (ئەهلی حە‌ق) و شیدایەکان، هەموویان لە ناوچەی کوردنشینی ،ئێران،تورکیە، سوریە،ودراوسێکانیان دەژین. لە دابونەریتی ئایینی دا خاڵی هاوبەشیان زۆرە. لەگەڵ سۆفی موسڵمانەکانیش نزیکن. هەرچەند هەواداری تورکو عەڕەبیشیان هەیە بەڵام ناوەندی سەرەکی وان زیادبونیان لە / کوردوستانە / و فەهەنگو زمانی کوردی پێناسەی سەرەکی لە باوەڕو دابو نەریتی واندا هەیە.
وادەگوترێ کە ناو وئایینی/ ئیزەدی/ بناوانی لە دەستەواژەی فارسی/ ئیزە د،،ایزد / وەرگرتبێ.نیشانەی وەکی ،پەرەستنی خۆر وئاور دەگەڕێتەوە بۆ ئایینی کەونارەی ئیزەدیەکان کە خۆر پەرستی وئایینی زەردەشت بووە.(و: نوسەری بەڕێز ئەو بابەتەی لە سەر روانگەی خۆی نوسیوە هەتا ئاستێک بێ لایەنی خۆی راگرتووە.). لەلایەکی دیکەوە ئیزەدیەکان وەکو موسڵمانەکان رۆژانە ٥ جار نوێژ دەکەن. بەڵام بە شێوەی خۆیان. لەچوار جار نوێژدا،،، خۆر،،، بە رووگەی خۆیان هەڵدبژێرن. ولە نیوەڕۆدا/ گڵکۆی شێخ عەدی کوڕی مەسافیر / کە سۆفیەیەکی عەڕەبی سەدەی شەشی کۆچییە.کە بە باوەڕی دیرۆکناسان لە بونیادنەرانی ئایینی ئیزەدیە. بۆیە رووی تێدەکەن. گڵکۆی شێخ عەدی لە گوندی ،،، لالەشە،،، لە ٣٦ کیلۆمتری شاری موسڵ لە باکوری عێڕاق کە رووگەی ئیزەدیەکانە کە هەر ئیزەدیەک ساڵی جارێک دەچێتە زیارەتی لالەش.
مەڕاسمی / حەج / لە هاویندایە ولەقەراغ رووگە یانژی کانییەکی پیرۆز کە پێی دەڵێن/ زمزم / وچیایەکی پیرۆز کە ناوی / عەڕەفاتە / و پردێک کە ناوی / پردی سیڕاتە /.نزیکترینیان لەوان لە باوەڕی ئوستوورەکاندا وباوەڕی بە مەلائیکە وزیاد بونی ئایینە لە ناو ئەواندا.یارسانەکان لە عێڕاق ولە ئێران بە ئەهلی حەق ناسراون بڕێک لەوان لەبارەی شەیتان بۆ چوونیان وەکی ئیزەدیەکانە بۆیە لە وان نزیکن ژیانی هابەشیان لە گەڵ پێک دێنن.
زۆرینەی ئەهلی حەقەکان کوردن بەڵام لە ئێران وعێڕاق و قەفقاز تورکیشیان تێدایە. هەتا رادەیەکیش لەسەردەمی سەدام دا عەڕەبی ئیزەدەش هەبوە بەڵام دەسەڵات بە دژی کوردان کەڵکیان لێ وەردەگرتن لەوانە یە هێرشی عەڕەبی ئیزەدی بۆ کوردی ئیزەدی لە هەوادارەکانی بەعس وسەدام بن بەڵام تاقمێک لە وانیش جودا لەو باوەڕەکەیان تێکەڵاوی حەڕەکەتی چەپ لە ناو کوردەکاندا بون وەکی پێشمەرگە کە دژی سەدام بون. لەوانەیە ئەو هێرشێنەش لەبەر ئەو هۆیە بوبن، دوای سەدام هەم لە کوردوستان وهەم لە پارڵمانی عێڕاق رێگایان پێدراوە. سەرەڕای ئەوەش یەکەم / یاسادانەر / نە لەعێڕاق ونە هیچ کام لەو ناوچانە بووە. بەڵکوم کچێکی گەنج بووە کە لە رێگای سوسیال دێمۆكڕاتەکانی ئاڵمان هاتۆتە پارڵمانی ئورووپا ، بەناوی ،،، فەلەکناز ئووجا،،،کە ٨ ساڵ لەوەی پێش لە تەمەنی ٢٢ ساڵیدا چۆتە پارڵمان. بنە ماڵەکەی / کوردی ئیزەدین / لە تورکیە کەلە ئاڵمان لەدایک بووە.پەیوەندیەکی باشی لە گەڵ حەڕەکەتی کوردی هەیە. دەڵێن: لە ئاڵمان سی هەزار ئیزەدی هەیە کە پەنابەرن کە مەزنترین گرووپی دەرەوەی وڵاتی باب وباپیرانی خۆیانن.

لە نوسینی: مێهرداد فەرەهمەند.
چێوراندن بۆ هەنگوین زمانی کوردی: جەعفەر کەریمی

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)