• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


بۆچی لە ئاست خۆبەرێوەبەریەكەی شەنگال هەڵچوون ؟

Sunday, 18/01/2015, 12:00

1849 بینراوە



قۆناغی پاس شكستی پێشمەرگە لە شنگال و ئەو هەموو قوربانیە پێكەشكرا ناوچەكەی بەرەو بارودۆخێكی جیاواز برد و، تەنانەت وەزعی گشتی ژیانی خەڵكی وا گۆری كە دەتوانین بڵێین مەحاڵە جارێكی تر كتومت وەكو خۆی لێی بیتەوە . خەڵكیكی زۆر زەرەری كردو و هەتككردنیشی تێكەوت، كە نابێت بە هیچ شێوەیەك هۆكار و سەبەبكارەكانی لەبیر بكرێن و لایەنی بەرپرسی یەكەم بە خشكەیی بگەرێتەوە و بێ سزا لێی دەرچێت و هەمان دەسەڵاتی خۆی بگرێتە دەست و ەك ئەوەی نا بای دیبێت نەباران حوكمی حزبیانەی خۆی فەرزبكات . ئەگەر ئەنفال زیندە بەچاڵكردن و كوشتوبر كردنی كورد بوو، كارەساتی شەنگاڵ لێدان و زەرەركە هەموو بەهاكانی كوردی گرتەوە، ئەمە پێش هەموو شتێك، جگە لە زەرەری گیانی فراوان و سایكۆیلۆجی كارگەر . سەرجەم لایەنە پەیوەندارەكانی ئەو لێقەومانە دەكەونە ژێر پرسیارەوە و، دەبێت چارەسەری یەكجارەكی بۆ ئەو ناوچەیە و خەڵكی رەسەنی ئێزیدی بدۆزرێتەوە كە هەمیشە قوربانی دەستی دەرەكی و ناكۆكی نێوخۆبون لە مێژوودا، تەنانەت لە لایەن هەندێك بیروباوەری تەسكی نێوخۆیشەوە تا ئێستا بە نامۆ تەماشادەكرێن، سەرەرای ئەوەی هەموو توێژینەوە زانستیە راستەقینەكان ئەوەمان نیشان دەدەن كە ئەوان بنەچەی رەسەنی كوردن .
ئەو دەورو بەر و دەڤەرەی شەنگال بە هیمەتی هەموو لایەك رزگار بوو، ناوە ندی شارەكە لە دەرئەنجامی كۆمەڵێك هۆكار رێگر بون كە پێشمەرگە پێشرەوی نەكرد و تەنها یەپەگە و پەكەكە لە دەرپەراندنی داعش بەردەوامبون،كەچی تا ئێستا شارەكە بەتەواوی رزگار نەبووە .
لە بارەی چۆنێتی مامەڵە كردن لەگەڵ شارێكی جوگرافیا تایبەت و خەڵكی دیار و مێژوویەكی تا رادەیەك جیاواز و بارودۆخی سیاسی جیاواز و،تا ئێستا وەك ناوچەیەكی ناكۆكی لەسەر لە یەكلانەبونەوەی لە مەرجەعیەتی ئیداری و سیاسی، پێویستی بە چارەسەریەكی یەكلاكەرەوەی ورد و گونجاو بە بەشداری هەموو لایەنەكان هەیە .
خەڵكی قارەمانی شەنگال بەرگریەكی بێ وێنەیان كرد و، گلەییەكی زۆریان لە پێشمەرگە و لایەنی دەسەڵات هەیە كە هەروا بە ئاسانی و بێ هیچ بەرگریەك بە جێی هێشتن . ئێستاش دوور لە خودپەرستی و بەحزبیكردین ،دەبێت بۆ چارەسەریی پرسی سیاسی ئەم دەڤەرە، بەتایبەتی خەڵكی شەنگالی ستەمدیدە خۆیان خاوەنی بریاری خۆیان بن و، بۆ خۆبەرێوەبردن هەڵوێستی یەكلاكەرەوە بدەن ، بەڵام بۆ دیاریكردنی چۆنێتی ئەو بەرێوەبەرێتیە، دەكرێت لەم كاتەدا چاوەرێی رزگاربونی یەكجارەكی شارەكە و گەڕانەوەی خەڵكەكەی بكەن و لە پرۆسەیكی دیموكراتیدا رای خۆیان دەربرن و هەڵوێستی راست و دروستی خۆیان بنوێنن، دوور لە خواستی حزبی هەر لایەنێك بێت .
ئەگەر بەرێوەبەرێتی خۆجێی لە شارێكی وەك شەنگال تایبەتمەندی شارەكە و خەڵكەكە و بارۆدۆخی سیاسی و كاریگەری هەر هەڵویستێك لەسەر كۆی گشتی دۆسێكەیان لەبەرچاوبگیرێت و، لەم كاتەدا بۆ ئیدارەدانی خەڵكەكە دروست كرابێت و هیچ كاریگەریەكی سیاسی سەلبی هیچ لایەكی لەسەر نەبێت و هیچ لایەنێك وەك سێبەر بەكاری نەهێنێت ، كارێكی گونجاو و لەجێی خۆیەتی، بەڵام بە پێچەوانەی ئەوەوە، نەك زەرەر بەتەنها بە خودی شەنگال دەدات بەڵكو لێدانێكی گەورەش دەبێت لە پرسی كورد لەكوردستان بە گشتی، لەبەر ئەوەی پەنجەرەیەك بەرووی وڵاتانی دەروبەرماندا دەكاتەوە و وەك بەهانەیەك بۆ دەستێوەردانی فراوان بەكاردێت . لەبەر ئەوەی شەنگال لە سەرجەم بوارەكاندا وەك شاەركانی رۆژئاوای كوردستان نیە،بە تایبەتی لەم كاتەدا هەموو شتێك گۆراوە و، وەزعەكەی یەكلایی نەبۆتەوە لە نێوان ناوەندی بەغدا و هەرێم و موسڵ و هەولێر و، ئەم شار و دەڤەرە پەیوەستە بە جێبەجێ كردنی مادەی 140 ی دەستوری عیراقیەوە، كە تا ئێستاش هەرێمی كوردستان پابەندە پێوەی، ئەمە لە لایەك، لە لایەكی تر پێگەیەكی ستراتیجی گرنگە و سنوری نێوان كوردستانی دابەشكراوە و جیاوازیەكی گەورەی لەگەڵ هەر شاریچكی تری وەك بۆ نمونە كۆبانی و هەولێر و ئامەد و كرماشاندا هەیە، بۆیە چارەسەری یەكجارەكی دیقەتی لەرادەبەدەری دەوێت . لەوباورەدام لە هەر جۆڵانەوەیەك لایەنی نێودەوڵەتیش رۆڵی خۆی دەگێرێَت و هەڵوێستی خۆی دەبێت . بۆیە، پێویستە لە پێش هەر شتێكدا، سەرجەم لایەنەكان لە رزگاركردنی یەكجارەكی ئەم شارە یەك دەست و یەك هێز بن و، بۆ دوارۆژی شارەكەش، سەرجەم لایەنەكان و نوێنەرانی راستەقینەی خەڵكی شەنگال، كۆبونەوەیكی فراوانی خۆیان ببەستەن و چارەنوسی خۆیان دیاری بكەن، ئەمەش بە دەردی كۆنگرەی نەتەوەیی نەبرێت .



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)