• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 5
  • 6
  • 7
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


کام یەک لە پارچەکانی کوردستان رێبەرانی ئێران دەترسێنن؟

Monday, 11/08/2014, 12:00

2449 بینراوە






بەرایی:
بەرە بەیان بوو لە ماڵێ هاتمە دەرێ تا بچمە بازاڕ هێندێک کەلوپەلی پێویست بکڕم. ماڵەکەما ن لە باشوری شاری مەهاباد هەڵکەوتبوو. (ساڵی ١٩٧٩بۆ ٨٠).کە گەیشتمە مەیدانی مەنگوڕان لە ناو بازاڕ دیتم پێشمەرگە هەموو وڵاتی تەنیوە.فەرماندەکەیان کەسێک بوو کە ئێستێ لە وڵاتێکی ئورووپی دەژی ،دەینەڕاند، دوکانەکانتان داخەن! لە ماوەیەکی کورتدا دەتگوت شار بۆتە چۆلستان پەپووی تێدا دەخوێنێ. ئەو شەڕانەی کە کران بەشەڕی سێ مانگە ناو دەبرێ. زوو بەرەو ماڵ هاتمەوە. تەقەی خۆدڕێن دەستی پێکرد.!؟ ژێرزەمینەکان ئاخران لە ژن ومنداڵ پیرو گەنج! بەشبە حاڵی خۆم هەر کەس گازەندە لە نەیارو داگیرکار بکا بە کارێکی سەکرانەی دەزانم. ئەوان دیارن چمان بەسەر دێنن. ئێمە نازانین چۆن نەتەوەکەمان بپارێزین! کۆماری ئیسلامی لەو ماوەیەدا تەنیا گوتنێکی وەڕاست گەڕاوە، ئەوەش ئەوەیە کە دەڵێ: ئێمە کێشەی کوردمان نییە!؟ راست دەکەن! چون باوەڕیان بە کورد نییە.
شەڕی ناوشاری پێشمەرگە:
لە هیچ کوێی ئەو دونیایەدا لەو سەردەمەدا نەدیتراوە پێشمەرگە بە بیانووی رزگاری نەتەوەیەک ،خانوو،ناوشار،ژن ،منداڵ، پیر ،گەنجی شارێک بکاتەقەڵغان و بکاتە چەپەربۆ گەیشتن بە ئامانجێکی نەتەوەیی. ئەو شەڕە کرا. لە کەسیان نەپرسی، جوابی کەسیان نەدایەوە. حیزبەکان لە چەپو راست کێبڕکێیان بوو لەسەر وێران کردنی شارو چاندنی تۆوی ترس ودڵەڕاوکێ! لەو شەڕانەدا ،نە پێشمەرگە ، نە حیزبەکان، سەرنەکەوتن سەهلە شکستیشیان خوارد. بەڵام هەزاران دایکی دووگیان منداڵی ترسیان هێنایە سەر دونیا. سەدان مرۆڤ لە ناو چون! سەدان ماڵ وێران بون! ئاکامیش ئەو دیارە پاش ئەو هەمووە ساڵانە بەدەستی کورد کوردیان لە کەمپەکانی باشوری وڵات یەخسیر کردووە. با هەر بڵێن : ئەزموونی باشوری وڵات دەپارێزین.
لەوەش بترازێ بێبەختیو نەهامەتی کورد لە رۆژهەڵاتی وڵات گەیشتۆتە ئەو ئاستە کەبە فیتی کۆماری ئیسلامی رێگەیان نادەن بەشداری شەڕ لەگەڵ داعش ببن! چارەنوسمان بەرەو کوێ دەڕوا؟ داهاتوو چمان بەسەر دێ؟ پرسیاری نوسەر ئەو بابەتەی (جەمشید بەرزگەر) زۆر بە جێیە کە دەڵێ : کام یەک لە پارچەکانی کوردستان ، رێبەرانی ئێران دەترسێنن؟؟ . ئێوەی نوسەر، شاعیر، مامۆستای زانکۆ. رۆژنامەوان، کوردپەروەر، خاوەن هەڵویست، چینو توێژەکانی کۆمەڵگا ...... دەبێ جوابی ئەو پرسیارە بدەنەوە کە رۆژنامەوانێکی / فارس / کردوویە؟ (جەعفەر کەریمی) .
دەقی وەرگێڕانەوە:
بەسەرچاوە باوەڕپێکراوەکانی کوردستانی عێڕاق (و: باشور) وحیزبەکوردیەکانی ئێرانی کە گەیشتۆتە دەست ،بی،بی،سی، ئەوەمان پێدەڵێ، کە دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان بە،،، حیزبە کوردیەکانی ئێران کە جێگیرکراون لە عێڕاق (و: مەبەستی حیزبەکوردیەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانەکە لە کەمپەکاندان) پێیان راگەیاندون کە لەشەڕی ئەو رۆژانەی دژی / داعش / نابێ بەشدار بن ونیازمان پێیان نییە! پێشمەرگەکانی کوردی ئێرانی گەڕاونەوە پێگەکانی خۆیان (کەمپەکان) لە کوردستانی ئێڕاق.پێشتر حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران (مەستەفا هیجری) رایانگەیاندبوو بە پێی خواستی هەرێمی کوردستان ٢٥٠ پێشمەرگە خۆیان بۆ شەڕی داعش ئامادە کردووە. ولە نزیک مەخموور بەدانی خەسارەتێکی کەم دژی داعش شەڕیان کردووە.
دوای ئەو راگەیاندنە گرووپوو رێکخراوەی کوردو حیزبی د،ک،ا (و: جەماعەتی خالید) کۆمەڵە،حیزبی ئازادی، سازمانی خەباتی کوردستان..... لە ناردنی هێز بۆ بەرەکانی شەڕ قسەیان کردبوو. لە هەمان حاڵدا هێزەکانی حیزبی ئازادی کوردستان لە هاوکاریدان. هێندێک لەسەر چاوەکانی نزیک لە حیزبەکوردیەکانی ئێرانی لە وتوووێژێکدا لە گەڵ .بی،بی،سی، فارسی گوتویانە: کە دەسەڵاتی هەرێمی کوردوستانی عێڕاق لە سەر زەختوو فشاری کۆاری ئیسلامی ئێران و دەرخواستی راستە ڕاستی / قاسم سولێمانی / فەرماندەی هێزەکانی سوپای / قودس / لە هەرێم لە هەرێم بووە لە لایەک ودەستپێکی هێرشی هەوایی ئامریکا لە لایەکی دیکە وایان بە باش زانیوە کە لەو بارودۆخەدا هەستیاری نەرینی کۆماری ئیسلامی نە جوڵێنن و خۆیان لەشەڕی داعش بەدوور رابگرن!!
واوێدەچێ هێرشی داعش بۆ کوردستانی عێڕاق وپێشکەوتنەکانیان لە ناوچە کوردیەکان جارێکی دیکە ئاسایشی هێزەکانی ناوخۆودەرەوەی عێڕاقی تێک داوە. لەناو عێڕاق پێشڕەوی خێرای داعش ، هەرێمی کوردستان هەڵسوکەوتی ئارامی بە خۆیەوە گرت.!وابەنەزەر دەگەیی کە بە گرتنی کەرکوک وموسڵ براوەی سەرەکی ئەو شەڕە هێزەکانی داعش دەبن بەرانبەر بە دەوڵەتی ناوەندی عێڕاق بە ڕێبەرایەتی نوری مالیکی. ئەو کات رێبەرانی کوردستانی عێڕاق بە رەخنە گرتن لە سیاسەتەکانی مالیکی ،نەتەنی تاقمێک لە راگەیاندنەکانی ناوخۆیی کوردزمان بە تووندی باسیان لە / کوردستانی گەورە / دەکرد. بەڵام هەڵسوکەوتی ناوەندی عێڕاق، کۆماری ئیسلامی، بە شێوەیەکی راستەوڕاست لە پەیامەکانیاندا هەنگاو بۆ سەربەخۆیی وپارچە کردنی عێڕاقیان قەبوڵ نەدەکرد.
لە بواری ناونەتەوەییشدا دەست بەسەر داگرتنی پاپۆڕێکی هەناردەی نەفتی کوردستانی عێڕاق نیشانی دەدا کە پێواوتنی رێگای راپرسی بۆ سەربەخۆیی کوردستانی ئێڕاق هەروا هاسان نییە! سەرەتای مانگی گەلاوێژی ئەو ساڵ دادگایەکی ئامریکایی لەسەرخواستی دەوڵەتی عێڕاق دەستوری دەست بەسەرداگرتنی یەک میلیون بەرمیل لە نەوتی هەرێمی کوردستانی بە بەهای زیاتر لە یەک میلیون دۆڵار راگەیاند.! بەڵام دەسەڵاتی هەرێم هەلێکی بۆ دۆزینەوەی رێچار بۆ فرۆشی نەوت بەدەست نەهێنا ! هێرشی داعش وهاتنی بە خێرایی بەرەو هەولێر پێوانەکانی تێکشکاند. ئێستێ /داعش / تەنیا دوژمنی مالیکی نییە. بەڵکوم دوژمنی هاەبەشە وپێویستی بە دوو بارە چاولێکردن هەیە لەمەڕ پەیوەندیەکانی رابووردووی هەرێم و بەغدا. (و: ئەدی گشتپرسی چی لێ بەسەر دێ دەوڵەتی کوردی بارزانی لە کوێ دەگا!) داگیر کردنی قەرەقوش وکوشتاری ئیزەدیەکان وپاشەکشەی یەک بە دوای یەکی پێشمەرگە لە هەرێمی کورستان نیشانەی بارودۆخێکی لاوازو بێ متمانەیە کە تەنانەت دەیتوانی پێگەی نیزامییەکانی ئامریکا لە عێڕاق و نزیکی شاری هەولێر لە مەترسی باوێ.(و: خەڵکی ئێمە زۆر سەیرن ئامریکا لەبەر پێگەکانی نیزامی خۆی داعش بۆمباران دەکا، ئێمە لەسەر شەقامەکان هەڵدەپەڕین!)
ئەو بارودۆخە بوو بە قۆناغێکی تازە ومەزن بە تایبەت هێزەکانی کورد لە چوار وڵاتی ، عێڕاق، سوریە، تورکیە، ئێران، وایکرد کە بۆ یەکەمین جار هەموو گریلاو پێشمەرگە کان بە هاوئاهەنگی ورازی بونی هەرێمی کوردستان هاتنە ناو شەڕ لە گەڵ داعش. لە ناو ئەو بارودۆخەدا نیگەرانیەکان زیاد بون. بە تایبەت لە ،، شەنگاڵ،، ولەدەست دانی شاری هەولێربوو بە هۆی ئەوەی حیزبەکانی کورستانی ئێران کە ساڵەهایە لە باشور دەژین (و: لە ناو کەمپەکان) بۆ چوونە بەرەی شەڕی داعش خۆیان حازر بکەن. بەشێک لەوهێزەکانی حیزبی د،ک،ا توانیان لە نزیک مەخموور چەند چالاکی ئەنجام بدەن.
ئەو بارودۆخە تازەیە، پێش ئەوەی گرینگیی نیزامی هەبێ، گرینگیی سیاسی وروودانی ئەگەری لەدوایە! وپەیوەندیەکانی کوردەکانی ئێران، عێڕق، سوریە، تورکیە، بە ئاڵوگۆڕێک دەیتوانی ببێتە هۆی یەکگرتنی هەموو کوردەکان .(و: هەتا بارزانی وتاڵەبانی حیزبەکانیان مابن کورد قەت یەک ناگرن) واوێدوچێ هێرشە ئاسمانیەکانی ئامریکا بۆ سەر داعش بارودۆخەکەی گۆڕیوە وبۆتە هۆی رەزامەندی تاقمێک لە وڵاتانی جیران. بەتایبەت ئێران. کۆماری ئیسلامی کە داییم رەخنەیان لە حوزووری نیزامی ئامریکا دەگرت ئەو جار بێدەنگیان هەڵبژارد. کە ئەوەش بەواتای نیشانەی رازی بوونە. لەو ناوەدا کۆماری ئیسلامی دەتوانێ یارمەتی زۆر لە رێگای ،، بەغداوە ،، ! بداتە هەرێمی کوردستان. هەر بۆیە شیمانە دەکرێ کە هەرێمی کوردستان داخوازی ئێرانی لە حاند ،،، بەشداری نەکردنی شەڕی داعش ،،، حیزبەکانی رۆژهەڵاتی قەبوڵ کردووە! لەناو خۆی رۆژهەڵاتیش شیمانە دەکرێ کە چالاکی نیزامی حیزبەکانی کوردی ئێرانی دەبێتە هۆی بەهێز بونی پێگەی ئەو حیزبانە کە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئەو حاڵەتەیان پێ خۆش نییە. لە پێگەی ناوچەییشدا هاوتەریبیی زۆرتری حیزبەکوردیەکان بە تایبەت ئێرانی وعێڕاقی کە گرفتیان پێکەوە هەبووەو.بە شێوەیەکی سوننەتی لە لایان دەوڵەتانی دیکەی ئەو بەری سنور یارمەتیان دراوەتێ. کارێکی نا بەجێیە بۆ تاران کە بتوانێ خواستەکانی سەر بە خۆیی یا خودموختاری خوازانە لە کوردوستانی ئێران بە هێز بکا.
سەرەڕای ئەوانە سیستمی تازەی دەوڵەتی عێڕاق، داهاتووی داعش ، سیاسەتی وڵاتانی سوننە،شێوەی سیاسەتی رۆژئاوا، وبەتایبەت ئامریکا لە گەڵ بارودۆخی عێڕاق پرسگرێکن کە دەتوانێ کاریگەری ئەرێنی هەبێ بەسەر ئەو بارودۆخەلاوازەدا لە عێڕاق،بە واتایەکی دی بارودۆخی سیاسی لە عێڕاق بە تایبەت لە کوردستانی عێڕاق دەتوانێ وەکی بارودۆخی ئەم دوایانەدا تەمەنێکی کورتی هەبێ.
لە نوسینی: جەمشید بەرزگەر، شرۆڤەگەرلە کارو باری ئێران لە ،بی،بی،سی،.
چێوراندن بۆ هەنگوین زمانی کوردی : جەعفەر کەریمی
١١/٨/٢٠١٤


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)