• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 5
  • 6
  • 7
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


نەوتی وڵاتی نۆڕوێژو نەوتی باشووری کوردستان!

Thursday, 28/08/2014, 12:00

2024 بینراوە




بەرایی:
رەنگە زۆر کەس وابیر بکەنەوە کە دەسەڵاتی ٢٤ ساڵەی ئەو جووتە دیکتاتۆڕە بۆ جێ بەجێ کردنی هێندێک پڕۆژەی ئابوری وکۆمەڵایەتی وسیاسی کەم بێ. بۆ پێناسە کردنی دەسەڵات یا سیستمێکی بەڕێوە بەر ، بەتایبەت لە کوردستانی خۆمان پێشینەی ئەو دەسەڵاتە فەکتەری سەرەکییە بۆ ناسنامەی وکارنامەی رابوردووی ئەو دەسەڵاتەی ئێستێ لە باشور. ئەو دوو بنەماڵەیە هەر تەنیا نەبونە هۆی بەفیڕۆدانی خوێنی هەزاران منداڵی کورد، بەڵکوم ئەوە هێدی هێدی ژێرخانی ئابوری کوردستانیش هەڕڕاج دەکەن بۆ مانەوەی دەسەڵاتی خۆیان . پێیان وایە ئابوری ژێر دەستی خۆیان سەربەخۆیی بۆ وڵات دێنێ.هەر نیزامێک داهاتووی بکەوێتە ژێر پرسیارو روو ئاقارێک بکا کە تووشی قەیران بێ ناتوانێ هەنگاو بۆ چارەسەری باوێژێ. دەسەڵاتی دیکتاتۆڕزە دەی باشوور بۆخۆی بۆتە سندان لەسەر خەڵکی هەژار! سەرەڕای ئەوەش داگیرکارێش وەدوای خۆی دەدا تا زیاتر درێژی بەو سیستمە بدا کە لە داهاتوویە لێڵ وترسناکدا دەژی.ئەو بابەتەی خواروو کە وەرمگێڕاوەتە کوردی وڵاتێکە بەناوی ،، نۆڕوێژ،، .بزانن دەسەڵات چۆن بۆ داهاتووی ژیانی تاک تاکی وڵا تەکەی بەرنامەی هەیە. بەڵام لەلای ئێمە دەسەڵات چۆن بۆ بەکوشت دانی خەڵکەکەی وەک داشەهارەیە ! ج/ ک. ٢٨/٨/٢٠١٤

دەقی وەرگێرانەوە:
بەرگەن، دووهەمین شاری گەورەی نۆڕوێژە کە لە ئامێزی چیاکاندا ژیندار دەبێ.کەنارەکانی زەریاش جوانییەکی تایبەتی دەداتێ. وێنەکانی ئەو شاری وەکی وێنەکانی کارتی نەخشینی نیگارکێشان دەچێ.هەر ئەوەش ئەو شارەی رازاندۆتەوە. ئەو ناوچەیە یەکێک لە ناوەندەکانی کانگای ،، نەوت وگازە،،. بۆیە شارێکی دەوڵەمەندە هەر چەند نیشانەیەک لە ژیانی بە فیڕۆ دانی پارەو خۆشگوزەرانی بێ هۆدەو زێدەڕۆیانە نایەتە بەر چاو.لەسەر شەقامەکانی ئەو شارە نە سەیارەی گرانبەها نە سەیارەی جام ڕەش وجودی هەیە.(و: شاری سولێمانیم وەبیر هاتەوە چۆن پڕە لەسەیارە). لەدوکان وفرٶشیارەکان کیفی گرانی ژنانەو، شوێنی خۆشگوزەرانی شەوانەو کلوبی جۆڕاوجٶر نایەتە بەر چاو. لە حاڵێکدا لە زۆربەی ئەو وڵاتانەی کە نەفت هەناردە دەکرێ، پارەی ئەو نەوتە بۆ خۆشگوزەرانی کەیفی جٶراوجٶرو....... لە ناو کۆمەڵگادا دەبێتە کولتور. (و: لەو بەشە لە باشوور چاو لە ژیانی بەرپرس وکاربەدەستو کوڕە بەرپرس بکە) .
نۆڕوێژ خەریکی پاشەکەوت کردنی پارەی فرۆشی ئەو نەوتەیە کە لە شوێنێکی تایبەتدا پاشەکەوتی بکا. بەهای ئەو سەرچاوە ماڵییە لەو سندووقەدا (یان بانک) نزیکەی ٨٠٠میلیارد !! دۆڵارە. ئەو سندوقە ،،، بەرابەرە لە گەڵ پشکی یەک لە سەتای پشکی هەموو جیهان،،،!! (بەشیکی زۆر مەزنە) سەرچاوەی دارایی دارایی ئەو بانکە (سندوق) بەڕادەیەکە کە ئەگەر بەشی هەر شارومەندێکی نۆڕوێژی بە / کڕۆن / حیسێب بکەیەن و ئەو پارەیەش بدرێ بە خەڵک هەموو خەڵکی نۆڕوێژ دەبنە،،، میلیونێڕ،،، .! (و: لەلای ئێمە چەتەکانی خۆماڵی میلیونێڕن) لە راستیدا ئەو سندوقە رێکارێکی سەرمایە گوزارییە کە زۆر مەزنە. واوێدەچێ کە زۆربەی خەڵکی نۆڕوێژ لەو بارودۆخە رازین. بە پێی راپڕسیەکی لێکۆڵەرانە کە لەساڵی ٢٠١٢ لە زانکۆی / کولومبیا لە نیوۆیۆڕک / ئەنجام دراوە ،نۆڕوێژ یەکێک لە وڵاتانەیە کە رازیترین شارومەندی هەیە. (و: یانی خەڵک لە سیستمی وڵات رازین لە لای ئێمە دەبێ دەسەڵات رازی بێ وببێتە نۆکەری نەیار).
لە نوسینی: سارا تەرنوور: رۆژنامەوانی ئابوری ،بی،بی،سی، لە بەرگەن.
چێوراندن بۆ هەنگوین زمانی کوردی : جەعفەر کەریمی .
٢٨/٨/٢٠١٤


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)