• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 5
  • 6
  • 7
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


دێمۆکڕاسی عەڕەبی وبەهارێک کە تەنیا یەک گوڵی هەبووە !

Tuesday, 03/06/2014, 12:00

1768 بینراوە



بەرایی :
سەروەتوو سامانی ئەو جیهانە مەزنە لە بەر دەستی رێکاری ئەو ٥ وڵاتەدایە کە لە نەتەوەیەکگرتووەکان مافی / وتۆیان / بۆ خۆیان تەرخان کردووە! پاشان وڵاتانی ،،جی،، هەشت،، / جگە لە روسیە / سەرجەم داڕێژەری سیاسەتی ئابوری وسیاسی ٢٨ وڵاتی ئورووپی. هەتا دوینێ دەیانگوت ئیمپریالیزم وکومونیزم دوو جەمسەری دونیای زلهێزن کە دژی یەکتر بۆ پەرەپێدانی ئیدئۆلۆژیاو دەسکەوتی ئابوری لە بەرانبەر یەکدا دەجەنگن. دوای هەرەس هێنانی کومونیزم دونیا بەرەو ئاقارێکی دی گۆڕا.
ئەو گەلانەی کە گیرۆدەی دەستی دیکتاتۆڕی خۆماڵین سەرەڕای ئەوەی کە خاوەنی سامانێکی مەزنن بەڵام ژیانێکی هەژارانە تێپەڕدەکەن ولە بەروبومی دەستکردی خۆیان بێ بەشن. بە بێ گومان ئەو سیاسەتەش بە بێ ئاگاداری مۆنۆپۆلەکانی ئیمپریالیزمەکان نییە وئەوان باش دەزانن کە بۆ کۆنترۆڵکردنی گەلانی ژێردەستە پێویستیان بە دەسەڵاتی دەستەمۆی ئەو وڵاتانەهەیە. هەر چەند جار نا جار ئەو دەسەڵاتەش دژی زلهێزێکی دیکە لە بەرانبەر ئەوی دی بوەستێتەوە گرینگ نییە. بۆ وان مژوڵکردنی دیکتاتۆڕەکانە بۆ چاپاندنی سامای وڵاتانی دواکەوتوو.
خەڵکی وەزاڵە هاتوو بە خوێنی رۆڵەکانی خۆی دژی دەسەڵاتی سەرکوت فیدا دەبێ کە چی ئامریکاو هاو پەیمانەکانی ئەو ئاڵوگۆڕانە دەقۆزنەوەو دەیکەنە هی خۆیان!لەوەش بترازێ ناوێکیشی بۆ دەبیننەوە. یەکەمجار لە وڵاتی / توونس / هەژاری وبێکاری گەیشتە ئاستێک کە گەنجێک بۆ ئەوەی دەنگی بگاتە دەسەڵات و هەموو جیهان خۆی ئاورتێبەرداو بوو بە هۆی شۆڕشێکیسیاسی کۆمەڵایەتی، پاشێن بزووتی ئەو ئاگرە چەند وڵاتێکی عەڕەبیشی گرتەوە. لەو چەند وڵاتەدا ئاڵوگۆڕی سیاسی دەستاودەست بون وهەتا ئەوڕۆکەش ئەو وڵاتەی کە زۆرترین قازانجی لێ کردووە / ئامریکایە / . بێبەختی وبرسیایەتی شەڕی ناخۆیی لەسەر ناوی / بەهاری عەڕەبی / خۆی خزاندۆتە باوەشی کۆمەڵگای ئەو وڵاتانە. سیاسەتی ئامریکا بۆ دونیای دەرەوەی خۆی ئەوە بووە کە دەڵێن : مەرگ باشە،بەڵام بۆ ئێمە نا بۆ خەڵکانی دیکە! . بەهاری عەڕەبی لە وڵاتێکی وەکو / ئۆردۆن و عێڕاق / بە پێویست دانانرێ وهەروەها عەڕەبستانی سەر بە عەشیرەو مفتەخۆرەکانی ئالیسعود پێویستیان بە دێمۆکڕاسی نییە! چون ناوەندی دونیای ئیسلامەو کانگای حەج وزیارەت! جگە لەوەش لە باشوری دیکتاتۆڕزەدەی دەستی بنە ماڵەکان کە لەسەر ناوی کورد ورزگاری کورد خەڵکیان دە مەنگەنە ناوە ئاڵوگۆڕپێویسی نییە!
چون کورد لەوێ گوێ لەمستەو لە بەشەکانی دیکەی وڵات یا دەسەڵاتی ناوەندی دەبێتە دۆستی زلهێزەکان یانژی بە ترۆریست پێناسە دەکرێ.بەهاری عەڕەبی ئاغای / ئۆباما / باشترین کاتێکە بۆ فرۆشتنی ئەو چەکانەی کە لە داڵانەکانی نەهێنیدا خەریکە ژەنگ دێنن.هەتا ئەو کاتەش ئەو بەهارە هیچ بەرهەمێکی بۆ خەڵکی هەژار نەبووە جگە لەوەی کە دەبێ چاوەڕوان بین تا دیکتاتۆڕەکانی تازە پێگەشتوو چون دەبنە ئامرازی دەستی ئەو وڵاتانە کە خاوەن مافی،، وتۆن،، .
جەعفەر کەریمی،، ٣/٦/٢٠١٤


دەقی وەرگێڕانەوە:
لە نیگای یەکەمدا لەوانەیە وا تێبگەین کە دێمۆکڕاسی لە سەراسەری وڵاتانی عەڕەبی لە حاڵی پشکوتن و گەشەکردندایە.رۆژی سێ شەممە (٣/٦/٢٠١٤) بە میلیونان خەڵکی سوریە لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماریدا بەشدار دەبن. میسریەکان لە چەند رۆژی رابوردوودا سەرۆککۆماری تازەیان هەڵبژارد وبەم زوانە نوێنەرەکانیان دەنێرنە پارڵمانی ئەو وڵاتە. سەرەتای ئەوساڵ هەكبژاردن لە عێڕاق وئەلجەزیرە بەڕێوە چوو.کووەیتیەکان لە حەوتووی داهاتوودا دەچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان ، توونسیەکان هەتا ئاخری ئەوساڵ دەچنە دەنگدانی سەر سندوقەکان . رواڵەتێکی هەڵخەڵەتهێنەرە !لە راستیدا دێمۆکڕاسی عەڕەبی (و: بەهاری عەڕەبی ئۆباما) پێشکەوتنێکی ئەوتۆی بە خۆیەوە نەدیوە. بەتایبەت لە شاکاندنی دەسەڵاتی پێشووی رێبەرایەتی دیکتاتۆڕانەی دەیان ساڵەی حکومەتەکانی ناوەندی باشتر بە کردەوە نەکراوە.
نموونەکانی رابوردوو:
بەهاری عەڕەبی پەیامی زۆری دا بەڵام بە بەرهەمێکی زۆر کەم. میسر وەک نموونە، لەکاتی رووخانی دەسەڵاتی حوسنی مەبارەک لە ساڵی ٢٠١١ میسریەکان لە دوو هەڵبژاردندا سەرۆککۆماریان دیاری کرد. جگە لەو هەڵبژاردنانەی پارڵمان ومەجلیسی باڵا لە سێ راپرسیدا بەشداریان کرد. بەڵام سەرەڕای نومایشی بە رواڵەت دێمۆکڕاسی، هێزی نیزامی وهێزە ئەمنیەکان لە پشتی پەردە هەر مانەوە. یاسای بنە ڕەتی مافی دا بە نیزامیەکان کە بتوانن کەسانی ئاسایی دادگایی بکەن ویاسا تازەکان بە تووندی دژی خۆ نیشاندان وگرد بونەوە پێک هاتن. هەموو ئەو کارانە چووکترین پەیوەندی بە دێمۆکڕاسیەوە نییە. لەوانەیە کە / عەبدول فەتاح سیسی/ فەرماندەی پێشووی ئەڕتەش لەو هەڵبژاردنانەدا دەنگێکی زۆر بەدەست بێنێ (و: بۆچونی نوسەری ئەو بابەتە دروست دەرکەوت وسیسی دەنگی یەکەمی بەدەست هێنا!) بەڵام ئەو لە وڵاتێکە کە دوو بەشە،، ئیسلامگەراو سکولارەکان،، کە دەتوانێ دەسەڵات بە دەستەوە بگرێ. زۆربەی لایەنگرانی / ئیخوان / ومیسریە سکولارەکان دژی ئەو هەڵبژاردنانە بون.
تەنیا گوڵی بەهاری عەڕەبی:
هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری لە سوریە ، لە وڵاتێک روودەدا کە شەڕ ئەو وڵاتەی کردۆتە چەند بەش. لەو بەشێنەی کە لە کۆنترۆڵی دەوڵەتدا دایە بارودۆخ زۆر جیاوازە لەگەڵ ساڵی ٢٠١١ دا. لە نەبونی کەشو هەوایەکی ئازاد دا رقەبەرێکی ئەو تۆ بۆ بەشار ئەسەد، سەرۆکی تاکە حیزبی (بەعس) بە دی ناکرێ. ئەو هەڵبژاردنەش لە مێژووی هەڵبژاردنەکانی دیکەدا تەنیا هەڵبژاردنێکی فۆرمالیتەی وبێ ناوەرۆکە. دوای رووخانی دەسەڵاتی / مەعمەر قەزافی/ لە لیبی یەکەمین هەڵبژاردنی ئازاد لەساڵی ٢٠١٢ بە ڕێوە چوو، ئەو هەڵبژاردنە موژدەبەخشی سەردەمێکی نوێ بوو. بەڵام لەو کاتەوە هەتا ئەوڕۆ دەسەڵاتی ناوەندی ودامودەزگای میللی ئەوەندە بە هێز نەبون کە بتوانن لە بەرانبەر هێزی نیزامیدا لەبەرخۆ بدەن. شانسی سیستمێکی دێمۆکڕاتیک لە داهاتوویەکی نزیکدا زۆر کەمە. لە نێوان تەواوی ئەو وڵاتانەی کە کەوتونە ژێر کاریگەری بەهاری عەڕەبی، / توونس / ئەو وڵاتەبوو کە سەرهەڵدان لە وەێ دەستی پێکرد وتەنیا نمونەی شۆڕشێکی سەرکەوتوویە.
هێزی نیزامی داییم لەحاڵی ئامادەییدا بووە وگرووپی سیاسی جۆراوجۆر توانیویانە کە بە تێپەڕین لە هیندێک لە خواستەکانیان بۆ گەیشتن بە یاسایەکی بنەڕەتی نوێ بگەنە یەک هەڵویست کە خواستەی زۆرینەی کۆمەڵگا دابین دەکا. دێمۆکڕاسی لە توونێس رووبەرووی زەختو زۆری بۆتەوە بەڵام هێزەکانی دامودەزگای مەدەنی لە ئاستی زۆربەی دەوڵەتان زیاترە و ناکرێ بە هاسانی لەبەر چاوان نەگیرێن.

خواستەکانی عەشیرە گەرایی :
لە لوبنان وعێڕاق کە هەتا رادەیەکی زۆر نەکەوتۆتە ژێر سەرهەڵدانەکانی بەهاری عەڕەبی، پێشکەوتنی راگوێزتنی دێمۆکڕاسی لەو ساڵانەدا دووچاری تەنگژە وگرفت بووە. لە هیچکام لەو دوو وڵاتە دەنگدەران ئەو هەلەیان بۆ نەڕەخسا کە دەنگ بدەنە هەڵبژاردەی خۆیان. کە دەکرا قازانجی گشتی ومیللی لەبەر چاو بگرێ بەڵکوم تەواوی نوێنەرەکان زیاتر بە قازانجی چین وتوێژێکی تایبەت هەڵسوکەوتیان دەکرد. دێمۆکڕاسی لە / ئەلجەزیرە / لە ژێر سێبەری نیزامیەکان وتوێژی باڵادەست بووە. ئاڵوگۆڕلە یاسای بنەڕەتی لە / ئۆردۆن و مەراکەش / بە دوای ئاڵوگۆڕەکان کاریگەری زۆر کەمی لە کۆنتررۆڵکردنی نیزامی پادشایی بۆ سەر ژیانی سیاسی خەڵکدا هەبووە. سەرەڕای ئەوەش زۆربەی وڵاتانی کەنداو دەڵێن: کە دێمۆکڕاسی بە شێوەی رۆژئاوایی بۆ ئەو کۆمەڵگایانەی کە دەتوانن خواستەکانیان راستەوراست لە رێگای / شۆڕاکانی سوننەتی / بە گوێچکەی رێبەرەکانیان بگەیەنن ئەوەندەش پێویست نییە.!

هاوارەکانی تووڕە بون:
لەناو بردنی رێگوزەری دیکتاتۆڕیو رێبەری لە وڵاتانی عەڕەبی حەوجێی بەکات وسەردەمێکی دوورودرێژە، چاکسازی لە سیستمی پەروەردە ودانانی سیستمێکی وا کەخەڵک پرس ولێکۆڵینەوە بکا لە جیاتی مل کەج کردن وقەبوڵکردن ودووپاتبونەوە، هەنگاوێکی باش و هاندەر دەبێ بۆ لای وتوووێژوێکی ئاقڵانە لە کۆمەڵگادا. وتوووێژوو باسە سیاسیەکان لە مێدیاکان وماهوارەکانی عەڕەبیدا داییم بە هات وهاوار وتووڕە بون کۆتایی پێ دێ. هاودڵی لەگەڵ دژبەران ورێگادان بە ئاکامی وتوووێژەکان بە لایەنی رووبەروو ستوونی سەرەکی دێمۆکڕاسییە کە هێشتا رێگایەکی دوورودرێژی ماوە بگاتە ئەو وڵاتانە. (و: وڵاتانی عەڕەبی) بەڵام خاڵێکی گرینگ لێرەدا کەمە ئەویش سیاسەت لە مانای پانتایی خۆیدا. کە دەبێ رووناکبیری سیاسی راستەقینە بۆ قازانجی نەتەوەیی وقازانجی ئابوری و کۆمەڵگادا بونی هەبێ وحەولی بۆبدا. کاتێک هەڵبژاردن ببێتە دەڕبرینی هەموو بیرو نەزەرەکان وهەمەلایەنە ووەرگەڕێتە سەر کەش وهەوای باڵکێشی سیاسی ،ئەو کاتە کە رۆژژمێری ساڵانەی دەنگدان لە وڵاتانی عەڕەبی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست مانای راستەقینەی خۆی دەدۆزێتەوە.


لە نوسینی: جڕالت بات،،شرۆڤە گەری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست .


چێوراندن بۆ هەنگوین زمانی کوردی: جەعفەر کەریمی
٣/٦/٢٠١٤
سرنج: ئەو وتارە رۆژی ٢/٦/٢٠١٤ بڵاو بۆتەوە.


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)