• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 5
  • 6
  • 7
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


داعش گەورەترین شاری ،، مەسیحی نشینی ،، لە عێڕاق داگیر کرد!؟

Thursday, 07/08/2014, 12:00

1859 بینراوە



بەراییەکی بچووک:
چەند رۆژ دەبێ باشوری وڵات بەدەست دوو بابەتەوە دەناڵێ. یەکیان هێرشی ئەو ،وەحشییانەیە، کە لەسەر ناوی دین وئیسلام ڕەوایی دەدەن بە خۆیان. ئەو دڕندانە هەر چی دەیکەن بە مافی خۆیانی دەزانن لەوانەش هەر ئەوە چاوەڕوان دەکرێ. بەڵام بابەتی دووهەم درۆودەلەسەی بنە ماڵەی بارزانییە کە دەرخواردی خەڵکی ساویلکەی دەدەن.کاتی سەردەمی شەڕی خۆدڕێنم وەبیر دێتەوە کە چۆن خەڵکیان هەڵدەخەڵەتاند. لێکدانەوەی ئەو ڕیپۆڕتاژەی خواروو من نەمنوسیوە ، هیچ کوردێک نەینوسیوە، لە رووپەڕی ،بی،بی،سی، وەرگیراوە من تەنیا کردوومەتە کوردی. لە لایەکی دیکە شەققە درۆکانی ئەو دوو دەسەڵاتەش لە گەڵ راستیەکانی دونیای دەرەوە هەڵسەنگێنن تا چیدی کڵاوی شەرعیمان نەشتەسەر.ئەوانە وەک (پێشمەرگە) لە شەڕدان چەکداری بنە ماڵەی مەسعودن بۆیە بەرگەناگرن و ڕادەکەن. (ج / ک/) .
دەقی وەرگێڕانەوەکە:
رۆژی ٥ شەممە (٧/٨/٢٠١٤) یانی ئەوڕٶ، داعش لەبەردەوامی پێشڕۆیی لە بەشێک لە ناچەکانی خاکی عێڕاق توانی دوای شەڕێکی شەوانە! (شەوانە هێڕش دەکەنە سەر پێشمەرگە) شاری ،، قەرەقووش،، هەڵکەوتوو لە پارێزگای / نەینەوا / لە باکوری عێڕاق بخەنە دەست خۆیان.!؟ پێشمەرگەکانی کورد لە بەرەیەکی فراواندا لە باکوری عێڕاق ئەرکی پێشگرتن لە هاتنی داعشیان وەئەستۆوە گرتووە وبەڵام توانای بەرخۆدانیان لە ناچەی قەرەقووش لە دەست داوە!. پێشمەرگەکانی کورد بەرەو دوا کشانەوە ونەیانتوانیوە ئەو شارە بپارێزن. بە وتەی کەسانی شاهید هەزاران کەس لە دانیشتوانی ئەو شارە ماڵەکانیان بە جێ هێشتووە وبە ترسێکی زۆرەوە روویان لە هەرێمی کوردستان کردووە.
چەند ساڵ لەوەی پێش، مەسیحیەکانی ئاشوری قەرەقووش بۆ پاراستنی خۆیان لە بەرانبەر ئیسلامگەراکانی تووند ئاژۆ/ کومیتەی پاراستنی قەرەقووشیان/ دروست کردبوو. هەواڵ نێری/ فەڕانسە / بە گوتن لە : جۆزێف تووماس، بەر پرسی کەلدانییەکانی کەرکوک گوزارشی دا کە تاقمێک لە شارەکانی باکوری عێڕاق، یەک لەوان قەرەقووش، تەلکەیف،و بەرتەلە هەتاڕادەیەک چۆل ولەژێر دەستی داعشدان.
قەرەقووش لە نێوان موسڵ وهەولێر دایە وزۆرینەی نفوسی پەنجاهەزار کەس کە مەسیحیەکانی بەرپرسی ئەوان ، تووماس،قەرەقووش بە تڕاژیدیا لە قەڵەمدا وداوای لە نەتەوەیەکگرتووەکان کرد کە یارمەتیان بدا. زۆربەی دانیشتوانی،، تەلکەیف، هەڵاتوونە هەولێر دەنگی تەقەش لەو شارە دەبیسرێ وداعشیش لەناو شاردا دەبینرێن.
گرووپی داعش، دوای چەند مانگ لە پێشڕەوی لەسەر خاکی عێڕاق لە مانگی ژووئێن بە شکست دانی هێزەکانی دەوڵەتی ناوەندی شارەکانی ماسڵ وتکریت وبەشێک لە خاکی عێڕاقیان داگیر کرد. کۆتایی ئەم مانگە / ئەبوبەکر بەغدادیان / وەک خەڵیفەی خۆیان دەست نیشێن کرد. ئەوگرووپە دژی کەمینەکانی دینی ئەو ناوچەیەن کارەکانیان بە جینایەتی جەنگی دێتە ئەژمار پێویستە بە پێی یاسای نێودەوڵەتی مامڵەیان لەگەڵ بکرێ. ژنانی مەسیحی بە زۆر چارشێو بەسەر دادەن. خواردنەوەی ئەڵکۆڵ حەرامە. کڵیساکانیان دەتەقێننەوە. ئەو کاران بۆتە هۆی راکردنی ئەو خەڵکە بۆ دەرەوەی عێڕاق.
بی، بی، سی، .
جێوراندن بۆ هەنگوین زمانی کوردی : جەعفەر کەریمی .
٧/٨/٢٠١٤


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)