• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 3
  • 4
  • 5
  • 6
  • 7
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  





شەخسی
(شخصی) وشەیەکی عەرەبییە، بە ئینگلیزی (Private) و بە کوردیش مانای (کەسێتیی) دەگرێتەوە، بەڵام  کورد زیاتر وشەی شەخسیی بەکار دەهێنیت، چونکە ئەم وشەیە زۆرتر بەکار دەهێنرێت و بە ناوهێنانی (شەخسی) وێنای مانا و مەبەستەکە بە دەستەوە دەدات، واتا و مەبەستەکە زیاتر لەوێدا روونتر دەبێتەوە.

شەخسی یان (کەسێتی) ئەو شتانە دەگرێتەوە کە پەیوەندە بە ئازادیی و سەربەخۆیی تاکە کەسێک. کە بە یاسا کراوە و سنوری بۆ دانراوە و لە رێساکانیشدا پەیڕەو دەکرێت.
 ئازادییەکان پەیوەستە بە رەفتار و کردار و هەموو شتێکی تایبەتی کەسێک، بە مەرجێک زیان بە کۆمەڵگا نەگەیەنێت. ئەو ئازادیی و رەفتارە لە سنوری کار و رەفتاری ناو ماڵ و لە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان ناچێتە دەرەوە،  پەیوەست دەبێت بەو ئەو ئازادییەی کە لە ناو بازنەی ژیانی تایبەتی هەر کەسێکدا مافەکانی پارێزراو دەبێت. ئەمیش مەرجی تایبەتی خۆی هەیە، تەنانەت ئەگەر کەسێک لە ناو ماڵی خۆیدا زیانی بە ئەندامەکانی ناو خێزانەکەی گەیەناد، ئەوا بەرەو رووی یاساش دەبێتەوە.
هەموو کەسێکی ئاسایی لە ناو ماڵی خۆی، لە شوێنی کار، هەرچییەک بکات، تایبەت و شەخسی دەبێت. بەڵام کەسانی ناودار کە پێگەیان لە ناو کۆمەڵگا و شوێنی کاردا فیکر و هزردا هەیە، ژیانی تایبەتی خۆیان سنوردار دەبێت، چونکە ناو و  پۆست و هەموو شتەکانی تری ئەو کەسە بە کۆمەڵگاوە دەبەسترێتەوە، کاریگەریی دەبێت، ئیتر لەویدا ئەو ئازادییەی نامێنێت کە بە ئارەزووی خۆی رەفتار بکات، هەرچییەکی کرد بە شەخسی پێناسە ناکرێت، بە واتایەکی تر، کەسی ناودار و ناتوانێت وەکو کەسێکی ئاسایی هەرچییەکی کرد چاوپۆشی لێ بکرێت، لە نمونەی کەسانی سیاسیی، هونەرمەند،  زانا، بیرمەند، بازرگانی بەناوبانگ و ...هتد، واتا ئەوانەی لە بوارێکدا ناوبانگ پەیدا دەکەن (بڕوانە کەسێتی)
تێبینی: ئەم پێناسەیە درێژەی دەبێت و بەردەوام دەوڵەمەند دەکرێت