کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)
دراوسێکانمان (عەرەب و تورک و ئێران) هێشتا بڕوایان وایە بە توندوتیژی شکستمان پێدێنن و وازمان پێدێن لەوەی کوردی ئازاد بین و کوردستانێکی بڕێک یا تەواو سەربەخۆمان هەبێت. بۆیە ئێمەی کورد وەک نەتەوەیەکی بێ دەوڵەت بەڵام کۆڵنەدەر ناچارین هەر کات کە ئەو سێ لایەنە دەستی ئاشتیان بۆ درێژکردین ئێمەش بە سوپاس و پێزانینەوە نەک هەر بە دەست بە ڵکو بیانگرینە ئامێزمانەوە و ڕاستگۆیانە بکەوینە وتووێژەوە بۆ گەیشتن بە چارەسەری کێشە نەتەوەییەکەمان . بەڵام ئایا دراوسێکانمان بەڕاستیانە...
حکومەتی هەرێمی کوردستان بەری ڕەنجی خەباتی نوێی پتر لە شەست ساڵی گەلەکەمانە . ئەم حکومەتە ئەو جەستە شەکەت و پڕ لە نەخۆشی و کەم وکورتیەیە کە زۆرینەی گەلەکەمانی بێزار و نائومێد کردوە ، بەڵام هەر ئەو جەستەیەشە کە نەمامی ڕۆحێک تێیدا دەژی و پارێزراوە پتر لە چوارسەد ساڵە لە خاک و خۆڵی کوردستان...
لە سەر داخستنی دەسگای ڕۆشنبیریی چاودێر لە ڕۆژی ٥ ی ٩ ی ٢٠٢٤ بە فەرمانی بافڵ تاڵەبانیی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ، ئەم دەسگایە هی مەلا بەختیارە و ئەو سەرپەرشتیی دەکات، فەرمون ئەم سەرنجانەم: ڕاستیە ڕون و بەڵگە نەویستەکان:١ . مەلا بەختیار ئیمڕۆ قسەکەری بوێر و سەرەکیی هەمو ئەو ئەندام و لایەنگرانەی...
لە مانگی ٨ ی ٢٠٢٤ وە ئەم فیلمە کوردیە لە سینەماکانی کوردستاندا پیشاندەدرێ، دوای ئەوەی کەوتمە بەر لافاوی بێبەزەیی ڕیکلام بۆی، منیش پتر لە دو سەعات لە ژیانی خۆمم کرد بە قوربانی ! چی لەوە خۆشترە فیلمێک بە زمانی شیرینی کوردی ببینی!وەک بینەرێکی ئاسایی و پزیشکێکی پسپۆڕی دەرونی ئەم سەرنجانەم لەسەر فیلمەکە هەیە،...
لە پێشا من ڕەخنە لە خۆم دەگرم کە، بە ئەندازەی گەورەیی ئەوکارەساتەی ڕۆژەکانی سەرەتای مانگی ٨ ی ٢٠١٤ لە دەڤەری شەنگال بەسەر خوشک و برا ئیزیدیە کانمدا هات، هەڵوێستی هاوسۆزی و هاوئازاری و هاوخەمیی پێویستم نەبوە، توخوا بمبورن ئێزیدیەکان!(قاسم شەشۆ) ی ئێزیدی لە ساڵیادی (٣ی٨ی٢٠١٤)ی کۆمەڵکوژی و دەسدرێژیی...
پێنجشەمە ١٣ی ٦ ی ٢٠٢٤ چالاکوانانی (گۆیژە بپارێزە) وەک نوێنەری سەدان هەزار خەڵکی کوردستان و بەتایبەتی خەڵکی سلێمانی، بۆ دەرخستی ناڕەزاییان بەرامبەر پرۆژەی تێکدان و شێوانی ژینگەیی و جیۆلۆجیی بەشێکی گرنگ و جوانی شاخەکە، گردبونەوەیەکی مەدنیی ناتوندوتیژیان لە نزیک شوێنی کارکردنی کۆمپانیاکە دەستپێکرد و داوای...
ئیشێکی ئیداریی ناچاریم کەوتە لای کۆمپانیایەکی سەرمایەداریی گەورەی خۆماڵی، ئیشەکە بە ١٥ خولەک تەواو بو بەڵام لە بەرامبەردا کارمەندی کۆمپانیاکە بە تۆپزی ٥٠٠ دۆلاری هەم لە من سەند هەم لەو کەسەی تر کە پێکەوە ئیشەکەمان لای کۆمپانیاکە بو، من زۆر هەوڵم دا بە بەڵگە و عەقڵ و شعوری ئینسانی قەناعەت بە کارمەندی...
ئەسڵەن مێژو چیە جگە لە چەند پەڕەیەکی نوسراو لە لایەن چەند نوسەرێک کە مەگەر هەر خۆیان و پاشا و سەرۆکەکانیان بزانن چەند درۆ و چەند شێواندن و شاردنەوەی ڕاستیەکانی تێدایە! مەگەر مێژو چیە جگە لە نوسینەوەی بەسەرهاتی باشی و ڕاستی و دادپەروەی و جوامێریی سەرکەوتوەکان و ناشیرینی و ترسنۆکی و خراپیی شکستخواردووەکان...
زارای محەمەدی، نەمامە چناری ناسک و تەڕ و خاکی و خاکپەرست لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە لە ناو تاریکایی زیندانی داگیرکەری دەسەڵاتی ئاینیی دواکەوتو و دڕندەی ئێرانەوە، ساڵەکانی زیندان نەک هەر نەی چەماندۆتەوە بەڵکو ڕێکتر و باڵاتر و قیت تر و پەل و پۆ زۆرتری کردوە، ئەو لەسەر وانەوتنەوەی زمانی شیرینی کوردی بە منداڵانی...
- دوای نیوەڕۆ دەیان هەزار کورد و دۆستەکانی، ئامادە بوون لە گۆڕەپانی رەپەبلیکای پاریس، بە جۆرێ ژمارەی خۆپیشاندەران ئەوەندە زۆربوون کە زیاتر بوو لەو خۆپیشاندانەی کە بۆ تیرۆری شارل ئابدۆ ساڵی ٢٠١٢ ئەنجامدرا.- زانیارییەکان وا بڵاوبوونەوە، تیرۆریستەکە بە سەیارەیەکی تایبەت گەیەنراوەتە ناوەندی 'ئەحمەد...
ڕوداوی شەهیدکردنی ژینا ئەمینی لە ژێر ئەشکەنجەی پۆلیسی ڕەوشتی ڕژێمی ئێران لە تاران لە ڕۆژی ١٦ ی ٩ ی ٢٠٢٢ بوبە ئەو کڵپەئاگرەی کوردستان و بلوجستان و هەمو شارە گەورەکانی ئێرانی گرتەوە. ئەم ڕوداوە هەمو دنیای بە جۆرێک جوڵاند کە لە پایتەختەکانی وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا و کەنەدا لە چەند ملیۆنێک زیاتر مرۆڤی...
پاشنیوەڕی ڕۆژی ٢٤ ی ٨ ی ٢٠٢٢ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی لە ڕونکردنەوەیەک دا نکولیی لەوەکرد کە نەخۆشخانەی نەشتەرگەریی سلێمانی فرۆشرابێت.١. لە ڕونکردنەوەکەدا هاتوە (هەمو ئەو دەنگۆیانەی باس لە فرۆشتنی نەخۆشخانەکە دەکرێت ڕەتدەکەینەوە)، هەروەها هاتوە (لە ئێستایا کاری نەخۆشخانەکە نەوەستاوە و...
پتر لە سێ ساڵە هەواڵی ئەوەی نەخۆشخانەی فێرکاریی سلێمانی دەفرۆشرێت یا فرۆشراوە بە کۆمپانیایەکی زۆر نزیک لە یەکێ لە حیزبە دەسەڵاتدارەکانی کوردستان ، بە ناو پزیشک و هەمو تەندروستکارانی سلێمانی دا دەماودەم دەکات . کە کەڵبەی شۆفڵە بێبەزەییەکانی پارەدارە تێرنەخۆرەکان لە ماڵە بێنازەکەی نەجمەدین مەلا...
مێشک ئەو ئەندامەیە کە سەرکردایەتیو چاودێریی ئیشو کاری هەموو ئەندامەکانی تری خوار خۆی دەکات، لێدانی دڵ، هەناسەدان، بزوتنو هەستکردن (بینین، بیستن...)، ئاخافتن، قوتدانی خۆراکو شلەمەنی، هەرسکردنی خۆراکو بەتاڵکردنەوەی میزدانو ڕیخۆڵە... هەموی لەمێشکەوەو بەمێشک دەڕوات بەڕێوە.مێشک لەهەموو ئەندامەکانی...
لە بواری کاری پزیشکی و بە تامێکی کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیریی گشتی و کەمۆکەیەکیش چینایەتی و سیاسی، پزیشکی پسپۆڕی بێهۆشکاری هاوپیشە و هاوڕێم د.هەڤین کەمال شا محەمەد بە کتێبی (لوب دوب) کتێبخانەی کوردیی دەوڵەمەند کرد. بۆ ئەم کارەی لە ناخی دڵەوە پیرۆزبایی لێدەکەم. د.هەڤین لە نەخۆشخانەی ئیمێرجێنسی...