• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

د. هەژار عوسمان مەعروف: چەند وانەیەک لە ژنانەوە

ڕۆژی ٢ی ٤ ی ٢٠١٨ لە بەردەم نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی ڕوداوێک ڕویدا کە  بە هەمو هەست و سۆز و بیرکردنەوەم تێیدا و لەگەڵیا ژیام بۆیە لای من ڕۆژێکی میژویی بو. دەسەڵات لە سلەیمانی کە من نازانم و خوێنەری بەڕیز تۆیش نازانی لە دەست کێدایە ، هەر لە بەیانی زوەوە بە هەشت پیکابی پڕ لە ئاسایش و پۆلیسی چالاکیە...

د. هەژار عوسمان مەعروف: داگیرکردنی هەرێم لە برادۆستەوە دەستیپێکرد

ڕیفراندۆمە وێرانکەر و بێواتاکەی مەسعود بارزانی شاری زەردەواڵەکانی ناو دەسەڵاتی عێراق و تورکیا و ئێرانی ئاڵۆسکان، ئاگری هیستریای ئەوانەی ڕق و کینەی دێرینە و تازەیان  لە کورد هەیە کە گوایە ئیسرائیلێکی دوهەم دروستدەکات لە ئەنکەرە و تاران و دیمشق و بەغداوە بەرزبۆوە .پارتی و یەکێتی بە ڕادەستکردنی کەرکوک...

د. هەژار عوسمان مەعروف: ڕۆحی سەردەم و کورد

چەوساندنەوەی ڕژێمی ئۆردوگان بەرامبەر گەلەکەمان لە تورکیا هەمو سنورەکانی تێپەڕاندوە.تورکیا بە بەرچاو هەمو دنیاوە هێشتا لە کۆمەڵکوژیەکانی عیفرین نەبۆتەوە، هەڕەشە دەکات لە خوشک و براکانمان لە قەندیلی سەرکەش لە پشتەوە و بە ناو هەرێمدا  هێرش بکاتە سەریان، بێگومان ئەمە هەڕەشەیە لە باشوریش کە تورکیا خەریکە...

د. هەژار عوسمان مەعروف: بزوتنەوەی گۆڕان وەک پاککەرەوە

بە بۆنەی پرۆسەی کاندیدکردن بۆ لیستی گۆڕان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا ڕەخنەی زۆر لە ناوەوە و لە دەرەوەی گۆڕان کرایە سەر پرۆسەی هەڵبژاردنی کاندیدەکان.گومانی تێدانیە کە پاڵنەری سودی شەخسی لەوەی کە ببیتە ئەندام پەرلەمان بە تایبەتی پەرلەمانی عێراق کە ماف و ئیمتیازەکانی لە هی کوردوستان زۆرترە ڕۆڵێکی گەورە...

د. هەژار عوسمان مەعروف: عەفرین وەک دەرفەتێک بۆ هەموان

ئاینت هەبێ یا نەت بێ، موسوڵمانی سەر بە هەر تاقم و مەزهەبێک بیت، یا جو یا مەسیحی یا هیندوسی یا هەر ئاین و ئاینزایەکی تر بێت،سەر بە هەر ڕەچەڵەک و هۆز و نەتەوەیەکی ئەم دنیایە بیت، سەر بە هەر فیکر و قوتابخانەیەکی سیاسی بیت ، هەر مرۆڤێکی سادەی ئەم گۆی زەوییە بیت ، دەبێ وەک ڕۆژی ڕون و بێ دودڵی و هیچ گومانێک...

د. هەژار عوسمان مەعروف: پایزی دەسەڵاتی پارتی و یەکێتی

خۆپیشاندانەکانی ڕۆژی ١٨ ی ١٢  و دواتر کە لە تەقتەق و کۆیە و ڕانیە و چەمچەماڵ و  سلەیمانی و...ڕویاندا و ڕوداوی توندوتیژیان لێکەوتەوە، بە نەخشە و پلانی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی ڕێکنەخرابون و نەبرابون بەڕێوە، بەڵکو بە دەسپێشخەریی خۆبەخۆ و عەفەویی سەدان چالاکوانی مەدەنی لە هەمو چین و توێژەکانی ...

د. هەژار عوسمان مەعروف: پەندەکانی ڕیفراندۆم و ١٦ ی ئوکتۆبەر

بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم مەسعود بارزانی گرێ دەرونییەکان و هەست وسۆزە هەڵچو و توڕە و ترسەکانی سەپاند بەسەر عەقڵ و بیرکردنەوەی مەنتیقی و هاوسەنگ و ئارام، لە دژی ڕاوبۆچونی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی و بەشێکی زۆری یەکێتیی نیشتمانی و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی هەروەها لە دژی هەمو دنیای دەرەوەی خۆمان بە دۆست...

د. هەژار عوسمان مەعروف: ئا ئێستا چی بکەین؟

ئەمێستا کاتی ئەوە نیە لە پارتی و لە هاوپەیمانەکانی پارتی لە ناو یەکێتی و یەکگرتوی ئیسلامی و... پرسیاربکەین (ئەی پێمان نەوتن ڕیفراندۆم دوابخەن؟ ئەی ئەمەریکا و نەتەوە یەکگرتوەکان و هەمو دونیا پێی نەوتن ئاممان کاتی ڕیفراندۆم نیە مەیکەن؟ ).داوای بەغدا بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی  ڕیفراندۆم داوایەکی نەکردەنی...

د. هەژار عوسمان مەعروف: گۆڕان و کۆمەڵ، یەکێتی و پارتی

پێشتر نوسیم ئەگەر ڕیفراندۆم هەر کرا واباشترە بە بەڵێ بەشداریی تێدابکەین، هەر وایشمکرد. زۆر باسی ڕەخنەکانی سەر ئەم ڕیفراندمە کرا و تازە بون بە ڕابوردو، من هەڵوێستی گۆڕان م لە سەر ڕیفراندۆم  پێ ڕاست و باش بو، گۆڕان بە چاوی ڕێزەوە سەیری گۆڕانخوازان و  هاوولاتیانی کوردوستان دەکات وسەرپشکی ڕا و...

د. هەژار عوسمان مەعروف: نەخێر بۆ شەڕی دۆڕاو، بەڵێ بە مەرج !

مەسعود بارزانی ئەم سودانە دەبینێت لە ڕاپرسی: ١.لەبیربردنەوەی کاتیی کێشە بنەڕەتیەکانی ژیانی خەڵک.٢.خۆنواندن وەک ڕابەرێکی نەتەوەیی مێژویی، ئەمە لە کاتێکدایە لایەنگرەکانی بەهۆی شکستهێنانی سیاسەتی نەوت و برسیکردنی خەڵک، هەروەها بە هۆی سیاسەتی دژی کوردی تورکیا و سوریا  ، ڕۆژبەڕۆژ لە کەم بوندان. ٣.جوڵاندنی...

د. هەژار عوسمان مەعروف: نەوشیروان مستەفا وەک پێوەر

پارە و پلە و پایە و خۆدەرخستن و چێژوخۆشیە مادییە جۆراوجۆرەکانی تاک ( سێکس، خواردن و پۆشاکی نایاب و جۆراوجۆر، ڤیلا و باخ و گەشت و گوزاری وڵاتان و ....) لە نیشانە و سیما زەق و دیارەکانی ئەم  ڕۆژگار و ئەم دونیایەن. بێگومان هەمو ئەمانە بە بڕ و پلەی جیاواز لە ژیانی ئاسایی زۆربەی مرۆڤەکاندا هەن و ئامادەن...

د. هەژار عوسمان مەعروف: تکایە ! تێڕامان پێش هەژان

بیرمە لە بەهاری ١٩٧٤ هەر ئەم پارتی یەی ئێستا بە هەمو توانای خۆیەوە هەوڵیدا زۆرترین خەڵک ڕاکێشێتە ناو شۆڕشی ئەیلولەوە ، ئیدریس بارزانی لە تارانەوە هەڕەشەی لە بەغداد کرد کە کورد خاوەنی چەکی کارا و نوێی وایە دەتوانێ لە شەڕدا سەربکەوێ.دەیان هەزار خەڵکی مەدەنی بە و قسانە بڕوایانکرد و شارەکانیان جێهێشت و بونە...

د. هەژار عوسمان مەعروف: ڕەحمێک بەم خەڵکە !

ئەمانەی خوارەوە مشتێکن لە قسەی سەدان نوسەر و ڕۆشنبیر و بگرە شاعیر و هونەرمەند و چالاکوانی سیاسیی سەر بە بەرەی گەل و دژی دەسەڵاتی کوردی، کە لە سایتە کۆمەڵایەتیەکان و لە چالاکیە جۆراوجۆرەکان و دانیشتنە تایبەتیەکان بڵاودەکرێنەوە :(میللەتی خەوتو ، بە کۆیلەکان بڵێن بۆ کڕنوشتان برد، خۆمان بە هەڵپەڕکێ ئەم دەسەڵاتدارە...

د. هەژار عوسمان مەعروف: ٢٠١٧ ، ساڵی شۆڕشی سپی

لە ٢٧ ی ٩ وە مامۆستایان و فەرمانبەرانی پارێزگای سلەیمانی و هەڵەبجە و قەزای کۆیە بە بایکۆتی قوتابخانە و زانکۆکان و  بە گردبونەوە و ڕێپێوانەکانیان بونەتە بڵندگۆی هەمو ناڕازیەکانی کوردوستان. مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەولێر و دهۆکیش لە (نیومانگرتنی کش و مات) دا بەسەردەبەن، نیودەوام دەکەن و بە بێ هیچ...

د. هەژار عوسمان مەعروف: خەڵک تەنیایە!

بە تایبەتی مامۆستایان لە ٢٧ ی ٩ ی ٢٠١٦وە و بونەتە ڕابەری مانگرتن و گردبونەوە و خۆپیشاندانەکان لە ناو شاری سلەیمانی و دەڤەری گەرمیان و ڕاپەڕین وقەزای کۆیە.داواکانی ئەوان هەمان داوای زۆرینەی خەڵکی کوردستانە لە کارمەند و کەمئەندام و پێشمەرگە ی ئێستا و دێرین و خانەنشین و زیندانیی سیاسی .داواکانیان: نان (موچە)...